دۆنیڵ مالین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دۆنیڵ مالین
ئەزموونی گەنجی
ئەیاکس
٢٠١٥–٢٠١٧ ئەرسیناڵ
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠١٧–٢٠١٨ لاوانی ئایندھۆڤن ٢٢ (١٣)
٢٠١٨–٢٠٢١ ئایندھۆڤن ٨١ (٤٠)
٢٠٢١- بۆروسیا دۆرتمۆند ٢٩ (٥)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠١٤ ھۆڵەندای خوار ١٥ ساڵان ٥ (١)
٢٠١٤–٢٠١٥ ھۆڵەندای خوار ١٦ ساڵان ٥ (٢)
٢٠١٥–٢٠١٠٦ ھۆڵەندای خوار ١٧ ساڵان ٢٠ (١)
٢٠١٦–٢٠١٧ ھۆڵەندای خوار ١٨ ساڵان ٧ (١)
٢٠١٧–٢٠١٨ ھۆڵەندای خوار ١٩ ساڵان ١٠ (٨)
٢٠١٨–٢٠١٩ ھۆڵەندای خوار ٢١ ساڵان ٨ (٢)
٢٠١٩- ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ھۆڵەندا ١٩ (٤)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of ١٢ ئابی ٢٠٢٢.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of ٢٩ ئازاری ٢٠٢٢

دۆنیڵ مالین (لەدایکبووی ١٩ی کانوونی دووەمی ١٩٩٩) یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری ھۆڵەندییە کە یاری دەکات وەک ھێرشبەر لە خولی بۆندسلیگا بۆ یانەی بۆروسیای دۆرتمۆند و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ھۆڵەندا. مالین ھەروەھا لە ئاستی لاواندا بۆ ئەیاکس و ئەرسیناڵ یاری کردووە.[٢][٣][٤]

کاروانی یانە[دەستکاری]

کاروانی سەرەتایی[دەستکاری]

لە شاری ڤیێرینگن لە ھۆڵاندز کرۆن لەدایکبووە، مالین لە ساڵی ٢٠٠٧ دەستی بە کاروانی پیشەگەری کرد لەگەڵ ئەیاکس. سەرەڕای بەرەنگاربوونەوەیەکی زۆر لەلایەن ئەیاکسەوە، لە ساڵی ٢٠١٥ ئەیاکسی بەجێھێشت بۆ ئەوەی بچێتە یانەی ئینگلیزی ئەرسیناڵ. مالین ھاتە چووە ئەوێ بەھۆی ئەوەی ئەرسیناڵ یاریزانانی وەک تیێرری ھێنری و دێنیس بێرگکامپ یاری بۆ کردبوون.[٥]

ئەرسیناڵ[دەستکاری]

مالین لە کاتی یاریکردن بۆ ئەرسیناڵ

مالین دەستی کرد بە یاریکردن بۆ پێکھاتەی لاوانی ئەرسیناڵ لە خولی لاوانی پریمەرلیگ لەگەڵ جامی لاوەکانی یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا و خولی لاوانی ئەورووپا لە وەرزی ٢٠١٥–١٦. دەستی کرد بە دەرخستنی بەھرەی سەرنجڕاکێش لە وەرزی یەکەمی بۆ گەنەرز.[٢] گۆڵێکی تۆمارکرد لە چارەکی کۆتایی جامی لاوانی ئینگلتەرا لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامبەر کۆنڤێنتری سیتی کە ئەرسیناڵ بە لێدانی یەکلاکەرەوە یارییەکەی بردەوە[٦] بە یەدەگ بەشداری کرد و ھاتە یاریگاوە، گۆڵێکی تۆمارکرد بەرامبەر مانچستەر سیتی لە پێش کۆتایی جامی لاوانی ئینگلتەرا ٢٠١٦ لە یاریگای ئیمارات. و ٣٠ یاری کرد لە وەرزەکەدا، ١٤ گۆڵی تۆمارکرد.[٧][٢] لە وەرزی ٢٠١٦–١٧، مالین زۆر بەکارھێنرا لە باڵی ھێرشبردن، و لە گەشتی پێش وەرزی ٢٠١٧–١٨ی یانەکە بۆ ئوسترالیا و چین بەشدار بوو.[٨][٩] یەکەمین یاری خۆی بۆ ئەرسیناڵ ئەنجامدا لە بردنەوەی ٢–٠ بەرامبەر سیدنی لە ١٣ی تەممووز.[١٠][١١]

ئاییندھۆڤن[دەستکاری]

مالین لەلایەن ئەرسیناڵەوە فرۆشرا بۆ ئاییندھۆڤن لە کۆتایییەکانی ئابی ٢٠١٧.[١٢]

مالین بەردەوام بوو لە یاریکردن وەک یاریزانێکی باڵی ھێرشبردن بۆ لاوانی ئەیاکس.[١٣] لە ٢٤ی تشرینی دووەمدا، مالین دوو گۆڵی تۆمارکرد بۆ لاوانی ئەیاکس لە بردنەوەی ٦–٠ بەرامبەر تێلستار.[١٤] لە ٢٧ی تشرینی دووەمدا جارێکی تر گۆڵی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٣–٠ی ئاییندھۆڤنی دووەم بەرامبەر یانەی ئۆس.[١٥] مالین گۆڵی تۆمارکرد و ئەسیستێکی کرد لە دۆڕاندنی ٣–٢ی تیمی دووەمی ئاییندھۆڤن بەرامبەر فۆرچونا لە ٤ کانوونی یەکەم[١٦] لە ١٢ی کانوونی یەکەمدا جارێکی تر گۆڵێکی تۆمارکرد لە یارییەکدا لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامبەر گۆ ئەھێد ئێگڵز.[١٧] مالین دواتر ناوی لە باشترین پێکھاتەی ھەفتەکەدا ھات.[١٨]

مالین خەڵاتی برۆنزی بۆڵی پێبەخشرا وەک باشترین بەھرە بۆ ماوەی دووەمی وەرزی ٢٠١٧–١٨ خولی پلە دوو لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨.[١٩] یەکەمین یاری خۆی بۆ ئاییندھۆڤن ئەنجامدا لە بردنەوەی ٤–٠ی خولی نایابی ھۆڵەندا بەرامبەر زوۆلی لە ٣ی شوبات.[٤]مالین دواتر لەگەڵ یانەکەی نازناوی خولی نایابی ھۆڵەندای ٢٠١٨یان بەدەست ھێنا.[٢٠] ھەروەھا کۆتایی بە وەرزی٢٠١٧–١٨ ھێنا وەک گۆڵکاری لاوانی ئاییندھۆڤن.[٢١]

لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩، مالین ھەر ٥ گۆڵەکەی ئاییندھۆڤنی تۆمارکرد کاتێک ڤیتێسیان تێکشکاند.[٢٢] لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠دا، گۆڵێکی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٢–١ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامبەر ئۆمۆنیا لە خولی ئەورووپا ٢٠١٢٠–٢١[٢٣] مالین باشترین وەرزی خۆی بۆ ئاییندھۆڤن لە وەرزی ٢٠٢٠–٢١ ئەنجامدا، کە لە ٣٢ یاری دا ١٩ گۆڵی تۆمارکرد و یانەکەی لە پلەی دووەمدا کۆتای بە وەرزەکە ھێنا.[٢٤] ٨ گۆڵی دیکەی زیاد کرد لە خولی ئەورووپا و جامی ھۆڵەندا تۆمار کرد و ھەروەھا ١٠ ئەسیستی تۆمارکرد، کە تایبەتمەندییەکانی وەک ھێرشبەرێکی فرە لایەنی دەرخست.[٢٤]

بۆروسیا دۆرتمۆند[دەستکاری]

لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢١، مالین گواسترایەوە بۆ خولی بۆندسلیگا و بۆ یانەی بۆروسیای دۆرتمۆند، گرێبەستێکی بۆ ماوەی پێنج ساڵ واژوو کرد.[٢٥][٢٤]

کاروانی نێودەوڵەتی[دەستکاری]

لاوان[دەستکاری]

مالین لە ئازاری ٢٠١٧ لەکاتی یاریکردن بۆ ھۆڵەندا

لە ھۆڵەندا لەدایکبووە، مالین بە ڕەچەڵەک سووریامییە.[٢٦] لە کاتی یۆرۆی خوار ١٧ ساڵان لە ساڵی ٢٠١٦ کە لە ئازەربایجان بەڕێوەچوو، مالین بەدرێژایی پاڵەوانێتییەکە یاری کرد کە ئۆرەینجەکان (ھۆڵەندا) گەیشتنە پێش کۆتایی.[٢٧][٢٨][٢٩] ئەو بەردەوام بوو لە یاریکردن بۆ تیمی خوار ١٨ ساڵی ھۆڵەندا.[٣٠] ھەروەھا لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٦دا بانگکرا بۆ پێکھاتەی ھۆڵەندا بۆ جامی ئەورووپی خوار ١٩ ساڵان لە ٢٠١٧دا[٣١][٣][٣٠] لە ئازاری ٢٠١٧، مالین لە خولەکی ٨٦ی یارییەکدا گۆڵی تۆمارکرد بۆ تیمی خوار ١٨ ساڵان بەرامبەر ئوسترالیا بۆ یەکسانکردنەوەی یارییەکە ١–١.[٣٢][٣٣][٣٤]

ئەو بەشێک بوو لە پێکھاتەی ھۆڵەندا کە بەشداری لە یارییەکی چوار تیپدا کرد، لە خولەکی ٩٠دا گۆڵی یەکسانکردنەوەی تۆمار کرد بەرامبەر پورتوگال و پاشان دوو گۆڵی تۆمارکرد لە یارییەکدا کە ٩–٠ لە فینلەندایان بردەوە.[٣٥][٣٦]لە کاتی پاڵەوانێتی یۆرۆ خوار ١٩ ساڵان لە ٧ی تشرینی یەکەمدا، مالین گۆڵێکی بۆ یانەی خوار ١٩ ساڵانی ھۆڵەندا تۆمارکرد بۆ ئەوەی لە یاریگای خۆیان سەرکەوتن بە دەست بھێنن ٢–٠ لە بەرامبەر ھەنگاریا.[٣٧][٣٨] دوای دوو ڕۆژ، مالین لە کاتی زیادکراودا گۆڵێکی تۆمارکرد بۆ یەکسانرکدنەوەی یارییەکە ٢–٢ لەگەڵ سلۆڤینیا، واتە ھۆڵەندا وەک یەکەمی کۆمەڵەکە ھات و سەرکەوت بۆ پاڵەوانێتی یۆرۆی خوار ١٩ ساڵان.[٣٩][٤٠] لەگەڵ ئەوەی ئەنجام ١–١ بوو لە یاری دۆستانەی بەرامبەر ئیتاڵیا خوار ١٩ ساڵان، مالین بە لێدانی ڕاستەوخۆ گۆڵی بردنەوەی تۆمار کرد لە ٩ی تشرینی دووەم.[٤١] پاشان مالین دوو گۆڵی بۆ ھۆڵەندا تۆمارکرد لە یارییەکی دۆستانەدا لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامبەر سڕبیا.[٤٢]

پێکھاتەی یەکەم[دەستکاری]

مالین یەکەمین یاری خۆی بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ھۆڵەندا ئەنجامدا لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٩، لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆ ٢٠٢٠ ی ئەورووپا بەرامبەر ئەڵمانیا لە ھامبۆرگ. لە خولەکی ٥٨ ھاتە یاریگاوە و سێیەم گۆڵی تیپەکەی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٤–٢.[٤٣]

شێوازی یاریکردن[دەستکاری]

مالین یاریزانێکی زۆر خێرایە کە شارەزایییەکی گەورەی ھەیە لە تێپەڕین لە یاریزانی بەرامبەر و توانایەکی باشی ھەیە بۆ تۆمارکردنی گۆڵ. مالین لەلایەن ڕاھێنەری پێشووی لاوانی ئەیاکس برایین تێڤرێدین بەراورد دەکرا ھێرشبەری چیلی ئەلێکس سانچێز.[٤٤]

ئاماری کاروانی وەرزشی[دەستکاری]

یانە[دەستکاری]

ھەتا ١٤ ئایاری ٢٠٢٢[٤٥]
دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانە وەرز خول جامی نیشتیمانی ئەورووپا ئەوانی تر کۆی گشتی
ئاست یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان
لاوانی ئەیاکس ٢٠١٧ ١٨ خولی پلە دووی ھۆڵەندا ٢٢ ١٣ - - - ٢٢ ١٣
ئاییندھۆڤن ٢٠١٧ ١٨ خولی نایابی ھۆڵەندا ٤ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ - ٤ ٠
٢٠١٨ ١٩ خولی نایابی ھۆڵەندا ٣١ ١٠ ٢ ٠ ٨ ١ ١ ٠ ٤٢ ١١
٢٠١٩ ٢٠ خولی نایابی ھۆڵەندا ١٤ ١١ ٠ ٠ ١٠ ٦ ١ ٠ ٢٥ ١٧
٢٠٢٠–٢١ خولی نایابی ھۆڵەندا ٣٢ ١٩ ٣ ١ ١٠ ٧ - ٤٥ ٢٧
کۆی گشتی ٨١ ٤٠ ٥ ١ ٢٨ ١٤ ٢ ٠ ١١٦ ٥٥
بۆروسیا دۆرتمۆند ٢٠٢١–٢٢ بۆندسلیگا ٢٧ ٥ ٢ ٠ ٨ ٤ ١ ٠ ٣٨ ٩
٢٠٢٢–٢٣ بۆندسلیگا ٢ ٠ ١ ١ ١ ٠ - ٤ ١
کۆی گشتی ٢٩ ٥ ٣ ١ ٩ ٤ ١ ٠ ٤٢ ١٠
تەواوی کاروانی وەرزشی ١٣٢ ٥٨ ٨ ٢ ٣٧ ١٨ ٣ ٠ ١٨٠ ٧٨


نێودەوڵەتی[دەستکاری]

ھەتا match played 29 March 2022[٤٦]
دەرکەوتنی و گۆڵەکانی تیمی نیشتیمانی و ساڵ
تیمی نیشتیمانی ساڵ یارییەکان گۆڵەکان
ھۆڵەندا ٢٠١٩ ٤ ١
٢٠٢٠ ٢ ٠
٢٠٢١ ١١ ٣
٢٠٢٢ ٢ ٠
کۆی گشتی ١٩ ٤

نازناوەکان[دەستکاری]

ئاییندھۆڤن

  • خولی نایابی ھۆڵەندا: ٢٠١٧–١٨[٢٠]

تاکەکەسی

  • برۆنز بۆڵ: ٢٠١٧–١٨ خولی لاوان[١٩][٤٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "Donyell Malen | Playerprofile | Bundesliga". bundesliga.com. DFL. Retrieved 5 November 2021.
  2. ^ ئ ا ب Group, Arsenal Media. "Donyell Malen: Profile". www.arsenal.com. Archived from the original on 13 May 2016. Retrieved 10 May 2016.
  3. ^ ئ ا "Dutch U19 Squad". Ajax Showtime.com.[بەستەری مردوو]
  4. ^ ئ ا "Donyell Malen debuteert in het 'grote' PSV: 'In een vol stadion is toch anders'". Omroepbrabant.nl (بە ھیندی).
  5. ^ "Aanvaller Donyell Malen (17) en zijn moeder Mariska Manshanden". Volksrant.nl (بە ھیندی).
  6. ^ Turner, Andy (15 February 2016). "Match report: Coventry City exit FA Youth Cup to Arsenal after dramatic penalty shoot-out". CoventryLive. Retrieved 23 January 2021.
  7. ^ "Manchester City pip Arsenal to FA Youth Cup final spot with 4-3 aggregate victory". The FA. 4 April 2016. Retrieved 23 January 2021.
  8. ^ "Review: Leicester 0-3 Arsenal – Malen shines as Young Guns victorious". Daily Cannon.com.
  9. ^ "Arsenal in Sydney". Arsenal.com.
  10. ^ "SYDNEY VS. ARSENAL 0 - 2". Soccerway.com.
  11. ^ "Alexandre Lacazette scores on Arsenal debut in friendly vs. Sydney FC". ESPN FC.com.
  12. ^ "Donyell Malen joins PSV Eindhoven". Talksport.com.
  13. ^ "Jong PSV vs RKC Waalwijk". Soccerway.com.
  14. ^ "Ook PSV-aanvaller Donyell Malen gelooft nu in het ketchup-verhaal". ED.nl (بە ھیندی).
  15. ^ "FC Oss kansloos onderuit tegen Jong PSV". BD.nl (بە ھیندی).
  16. ^ "PSV II VS. FORTUNA SITTARD 2 - 3". Soccerway.com.
  17. ^ "Go Ahead Eagles 1-1 PSV II". Soccerway.com.
  18. ^ "Limburgse glorie in het Elftal van de Week". Voetbal International.com (بە ھیندی).
  19. ^ ئ ا "Donyell Malen". Twitter.com.
  20. ^ ئ ا "PSV KAMPIOEN". Youtube.com (بە ھیندی). Fox Sports.
  21. ^ "Balans van de Brabantse Jupiler League-clubs: goalgetter Lieder, donkerrood RKC, smaakmaker Kamaçi". Omroep Brabant.nl (بە ھیندی).
  22. ^ "Donyell Malen: PSV Eindhoven youngster scores five in rout over Vitesse" (بە ئینگلیزی). 14 September 2019. Retrieved 22 September 2019.
  23. ^ "Omonia 1–2 PSV". UEFA. 29 October 2020.
  24. ^ ئ ا ب "Borussia Dortmund sign forward Donyell Malen from PSV". The Athletic. 27 July 2021.
  25. ^ "Malen is a starter for Dortmund instead of Thorgan". Iraqbet.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  26. ^ "Profvoetballers van Surinaamse afkomst". Natio Suriname | Voetbal. Archived from the original on 24 September 2020. Retrieved 22 November 2020. ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  27. ^ "Netherlands U17s defeated in Euro semi-final". Football Oranje.com.
  28. ^ "Chong to the fore as Netherlands edge Sweden". UEFA.com.
  29. ^ "Portugal see off Netherlands in semi-finals". UEFA.com.
  30. ^ ئ ا "Netherlands U21s beaten by Austria but U18s hammer Czech Republic". Football Oranje.com.
  31. ^ "2016 UEFA Under 17 Euros - Matches". UEFA.com.
  32. ^ @. "Ebenfalls ein 1:1 gab es für das U18-Nationalteam im Test vs. die Niederlande. Nach 1:0-Pausenführung gleichen die Gäste in der 86. Min aus" (Tweet) – via Twitter.{{cite web}}: CS1 maint: numeric names: پێرستی نووسەران (link) Missing or empty |user=; Missing or empty |number= (help)
  33. ^ @. "Donyell Malen scores for Holland" (Tweet) – via Twitter.{{cite web}}: CS1 maint: numeric names: پێرستی نووسەران (link) Missing or empty |user=; Missing or empty |number= (help)
  34. ^ @. "Netherlands U18's drew 1-1 with Austria U18's yesterday. Arsenal's Donyell Malen scoring a late equaliser for the young Oranje side" (Tweet) – via Twitter.{{cite web}}: CS1 maint: numeric names: پێرستی نووسەران (link) Missing or empty |user=; Missing or empty |number= (help)
  35. ^ "Portugal U19s 2-2 Netherlands U19s". Sofa Score.com.
  36. ^ "Netherlands U19s Put Nine Past Finland". Football Oranje.com.
  37. ^ "Holland U19s 2-0 Hungary U19s". Twitter.com.
  38. ^ "Netherlands 2-0 Hungary". UEFA.com.
  39. ^ "GOUDHAANTJE KADIOGLU BEZORGT ONDER 19 GROEPSWINST". Ons Oranje.nl (بە ھیندی).
  40. ^ "Slovenia 2-2 Holland". UEFA.com.
  41. ^ "IJZERSTERK ORANJE ONDER 19 ZET ITALIË OPZIJ". Ons Oranje.nl (بە ھیندی).
  42. ^ "Donyell Malen helpt Oranje onder 19 langs Servische leeftijdgenoten". Sport Nieuws.nl (بە ھیندی).
  43. ^ "Germany 2-4 Netherlands". uefa.com. 6 September 2019. Retrieved 6 September 2019. ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  44. ^ "Ex-Ajax chief says Arsenal whizkid Donyell Malen just like Alexis Sanchez". Ghana Soccernet.com. Archived from the original on 12 April 2017. Retrieved 12 April 2017. ١٢ی نیسانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  45. ^ "Donyell Malen " Club matches". WorldFootball.net. Retrieved 14 April 2020.
  46. ^ دۆنیڵ مالین لە National-Football-Teams.com
  47. ^ @. (Tweet) https://twitter.com/ – via Twitter. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)CS1 maint: numeric names: پێرستی نووسەران (link); Missing or empty |user=; Missing or empty |number= (help)