دۆزینەوەی کونەڕەشەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەلبەرت ئاینشتاین لە ساڵی ١٩١٥ تیۆری ڕێژەیی گشتی خۆی خستەڕوو. دوای ئەوە گەردوونزانی ئەڵمانی بەناوی کاڕڵ شوارتس شیلیت لە ھاوکێشەکانی ڕێژەی گشتی سوودی بینی و پیشانیدا کە فەزا لەدەورووبەری ئەو تەنانەی بارستاییان جیاوەزە تا چ رادەیەک دەچەمێتەوە. ئەو دۆزیەوە کە ھەر بڕێک لە ماددە ئەگەر بە ڕادەیەکی زۆر بەرز چڕبێتەوە و بپەستێورێت ئەوا ھێزی کێشکردنی ئەو رادەیە دەبێت کە فەزا دەچەمێتەوە و ھەموو رووناکیەک ھەڵدەگەرێتەوە سەرخۆی و کونی ڕەش دەردەکەوێت شوارتس شیلیت تەنھا بە لێکدانەوەی ھاوکێشەی ماتماتیکی کونی ڕەشی دۆزیەوە و ساڵی ١٩٦٧ جۆن ویلێر ئەو تەنانەی ناونا کونەڕەش

دەکرێت لە کام ماددە کونی رەش درووست بکرێت[دەستکاری]

دەتوانین زەوی بپەستێوین ھەتا نیوەتیرەکەی دەبێتە ٠.٨٨ سانتیمەتر ئەوکاتە زەوی دەبێتە کونی ڕەش و فەزا بەسەرخۆیدا دەچەمێنێتەوە وە دەتوانین کونی رەش لە ھەموو جۆرە ماددەیەک درووست بکەین وەک ئاو بەرد ھەرشتێک کە پێی بڵێن ماددە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • گەشتەکات بە زمانی سادە /نوسین //ماریو جۆن گریبین //