تیپی مۆسیقای دھۆک
ڕواڵەت
تیپی مۆسیقای دھۆک گرووپێکی مۆسیقیی کوردی بوو کە ساڵی ١٩٧٩ بە سەرپەرەشتی دڵشاد محەممەد سەعید لە دھۆک دامەزرا. یەکەم ئاھەنگی تیپەکە ھەمان ساڵ لە شاری سەماوە بەڕێوە چوو و ساڵی ١٩٨٩ لە ڤێستیواڵی سەرتاسەری عێراق پلەی یەکەمی وەدەست ھێنا. ئەم گرووپە میوزیکی فۆلکلۆری کوردی تێکەڵ بە مۆسیقای ڕۆژاوایی دەکرد. گۆرانیی (ھۆی نێرگز) کە لایەن نەجات عەبدولمەسیحەوە وتراوە بەرھەمی تیپی مۆسیقای دھۆکە.
بەرھەمەکان
[دەستکاری]ھەندێک لە بەرھەمەکانی تیپی مۆسیقای دھۆک:
- ھۆی نێرگز
- ھۆی زەری
- ھۆی نازێ
- لۆرکێ
- نارین
- لێ لێ وەسۆ
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- لە دھۆک میوزیک بەجێماوە ڕووداو
- خەڵاتی ھونەری ماملێ بۆ ساڵی ٢٠٢١ پێشکەش بە ھونەرمەند دڵشاد سەعید دەکرێ کوردستان تیڤی
- دڵشاد سەعید ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. کوردیپێدیا
- جەمال ئامێدی سەرۆکی تیپی مۆسیقای دھۆک: ئاوازم بۆ کەس دانەناوە، چونکە دانانی ئاواز زانستە[بەستەری مردوو]، گوڵان مێدیا
| ئەم مۆسیقا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |