دڕکی مەسیح

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دڕکی مەسیح یان تاجی دڕکاویی
Scientific classification
Kingdom:
Division:
Class:
Order:
Family:
Binomial name
Euphorbia milii

دڕکی مەسیح یان تاجی دڕکاویی (ناوی زانستی: Euphorbia milii) (بە ئینگلیزی: Crown-of-thorns or Christ Plant، عەرەبی: شوکة المسیح) ڕووەکێکی تەختەییە، وە ھەندێک جۆری نیمچە گۆشتی (ئاودار) ە، ناوی جۆرەکانی لە ناوی بارۆن (Baron Milius) ەوە ھاتووە وەک یادگارییەک بۆ ئەو کەسە، کە فەرمان ڕەوای ھەرێمی Réunion بووە، کە ئەو کەسایەتییە جۆرەکانی ڕووەکەکەی لە ساڵی ١٨٢١ دا لە فەڕەنسا ناساندووە و پیشانی داوە. وە گومانی ئەوە ھەیە کە لە سەردەمە کۆنەکانەوە ئەم جۆرە ڕووەکە ھاتبێتە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، وە ناوی (دڕکی مەسیح یان تاجی دڕکاویی) لە ئەفسانەی تاجی دڕکاوی یەسووعەوە ھاتووە کە وەختی خۆی لەسەری کردووە.

تایبەتمەندێتی ڕووەکەکە[دەستکاری]

ڕووەکێکی ئاودارە بە شێوەی دەوەن shrub گەورە دەبێت، تا بەرزی(١٬٨م – ٢م). لەگەڵ بوونی قەدێکی ڕاوەستاوی دڕکاوی، کە دڕکەکان باریکەڵەن و درێژیان دەگاتە (٣سم)، کە ھەندێک جار یارمەتی دەدات بۆ خۆ ھەڵواسین بە ڕووەکی تردا. گەڵاکانی بە زۆری لەسەر بەشە تازە گەشەکردووەکانی ڕووەکەکەدا دروست دەبێت وە بەرەو بەشەکانی سەرەوەی ئەو بەشە تازانە، وە درێژی گەڵاکان دەگاتە (٣٬٥سم) وە پانیشیان دەگاتە (١٬٥سم). گوڵەکانی ئەم جۆرە ڕووەکە بچووکن، وە بەھۆی لاسکێکەوە درێژبۆتەوە و وە پێکدێت لە جووتێک لە گەڵای بچووکی شێوە پەڕەی گووڵ، کە ڕەنگی سوور، سپی، زەرد، پەمەیی ھەیە وە پانی ئەم جۆرە گەڵای شێوە پەڕەگوڵیانە نزیکەی (١٢مم) دەبێت، ھەروەھا ئاوگی ڕووەکەکە تا ڕادەیەک ژەھراوییە. وات فریک لە ھەرێمی فیتسانلۆک لە وڵاتی تایلاند بە ماڵی سەرەکی درێژترین ڕووەکی (دڕکی مەسیح) دادەنرێت.

جۆرەکانی[دەستکاری]

ئەم جۆرە ڕووەکە زۆر جۆری جیاوازی ھەیە، وە زۆرێک لە جۆرەکانی لەلایەن کەسانی پسپۆڕەوە دۆزراونەتەوە و ناسێندراون و پێناسەیان کراوە:-

ئەلبوومی گووڵەکە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ماڵپەری کشتوکاڵ[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]