دوگمە (پاڵدان)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دوگمەی پاڵدان یان ھەر بە سادەیی دوگمە میکانیزمێکی سویچی سادەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی ھەندێک لایەنی ئامێرێک یان پرۆسەیەک. دوگمەکان بە شێوەیەکی گشتی لە مادەی ڕەق دروست دەکرێن، بەزۆری پلاستیکە یان کانزایە.[١] ڕوەکەی زۆرجار تەختە یان بەشێوەیەکە کە پەنجە یان دەستی مرۆڤ لەخۆدەگرێت بۆ ئەوەی بە ئاسانی بتوانرێت پەنجەی پیا بنرێت. دوگمەکان زۆربەی کات سویچی لایەنگرین، ھەرچەندە زۆرێک لە دوگمە بێلایەنەکان (بەھۆی سروشتی فیزیکی خۆیانەوە) ھێشتا پێویستیان بە ئیسپرنگێک ھەیە بۆ گەڕانەوە بۆ دۆخی پاڵنەنراو.

بەکارھێنان[دەستکاری]

دوگمەکانی سەر حاسیبەی دەستی.
دوگمەی پاڵدان بۆ پەڕینەوەیەک کە لە ژاپۆن بەکاردەھێنرێت، ٢٠٢٢

«دوگمەی پاڵدان» بەکاردێت لەناو حاسیبە، تەلەفۆنی دوگمەدار، ئامێری چێشتخانە، و ئامێرە میکانیکی و ئەلیکترۆنییە جۆراوجۆرەکانی تری ماڵەوە یان بازرگانی.

لە ئیشی پیشەسازی و بازرگانیدا دەتوانرێت دوگمەکانی پاڵدان بە پەیوەندییەکی میکانیکی بەیەکەوە ببەسترێتەوە بەجۆرێک کە کردەی پاڵنانی دوگمەیەک دەبێتە ھۆی ئازادکردنی دوگمەکەی تر. بەم شێوەیە دوگمەی وەستان دەتوانێت دوگمەی دەستپێکردن «ناچار» بکات بۆ ئەوەی ئازاد بێت. ئەم شێوازەی بەستنەوە لە کارە دەستییە سادەکاندا بەکاردەھێنرێت کە تێیدا ئامێرەکە یان پرۆسەکە ھیچ سووڕێکی کارەبایی تیادا نییە بۆ کۆنترۆڵکردن.

ھەروەھا دوگمەی سوور دەتوانێت کەللەیەکی گەورەی ھەبێت (پێی دەوترێت سەری قارچک) بۆ ئاسان کارپێکردن و ئاسانکاری لە وەستانی ئامێرێکە. ئەم دوگمە پاڵدانانە پێیان دەوترێت دوگمەی وەستانی فریاگوزاری و بۆ سەلامەتی زیاتر بەپێی کۆدی کارەبا لە زۆرێک لە دەسەڵاتەکانی دادوەریدا دەبێت دابنرێت. ئەم شێوە قارچکە گەورەیە دەتوانرێت لەو دوگمانەشدا ببینرێت کە بەکارھێنەران دەبێت دەستکێش بەکاربھێنن.

دوگمەی شێوە ھەشتگۆشە.

وەک یارمەتیدەرێک بۆ بەکارھێنەران لە کاری پیشەسازی یان بازرگانیدا، بە شێوەیەکی باو گڵۆپی تاقیکاری زیاد دەکرێت بۆ ڕاکێشانی سەرنجی بەکارھێنەر و بۆ پێدانی فیدباک ئەگەر دوگمەکە پاڵنرابێت. بە شێوەیەکی ئاسایی ئەم ڕووناکییە لە ناوەڕاستی دوگمەی پاڵدانەکەدا ھەیە و عەدەسەیەک جێگەی دیسکی ناوەندی ھاردی دوگمەی پاڵدانەکە دەگرێتەوە. سەرچاوەی وزەی ڕووناککردنەوەکە ڕاستەوخۆ نەبەستراوەتەوە بە شوێنی بەریەککەوتنی پشتەوەی دوگمەکە بەڵکو بەو کردارەی کە دوگمەی پاڵدانەکە کۆنتڕۆڵی دەکات. بەم شێوەیە دوگمەی دەستپێکردن کاتێک پاڵدەنرێت دەبێتە ھۆی دەستپێکردنی پرۆسەکە یان کارکردنی ئامێرەکە.

بۆ ئەوەی بەکارھێنەرەکە بە ھەڵە پاڵ بە دوگمە ھەڵەکەوە نەنێت، زۆرجار دوگمەکانی پاڵدان ڕەنگ دەکرێن بۆ ئەوەی پەیوەست بن بە کارەکانیانەوە. ڕەنگە باوەکان بریتین لە سوور بۆ وەستاندنی ئامێرەکە یان پرۆسەکە، و سەوز بۆ دەستپێکردنی ئامێرەکە یان پرۆسەکە.

لە کولتوری باودا، دەستەواژەی «دوگمە» ئاماژەیە بۆ دوگمەیەکی خەیاڵی کە سەرکردەیەکی سەربازی یان حکوومەت دەتوانێت پەنجەی پیادا بنێت بۆ ھەڵدانی چەکی ئەتۆمی.

سویچی سکرام (ھەڵبێ!) و سکرامبڵ (ھەڵەداوان!)[دەستکاری]

ھاوشێوەی سویچی زەنگی ئاگرکەوتنەوە، ھەندێک دوگمەی گەورەی سوور، کاتێک پەنجەی پیا دەنرێت ھۆشداری بینراو و بیستراوی دەردەکات وەک ئەو گڵۆپانەی ھەڵ دەبن و ئەکوژێنەوە بە خێرایی لەگەڵ دەنگی حاڵەتی کتوپڕ لەکاتی حاڵەتە فریاگوزارییە زۆر پێویستەکاندا، بە "سویچی سکرام (ھەڵبێ!)" ناسراون. بەگشتی ئەم جۆرە دوگمانە بەستراوەتەوە بە ئەرکە گەورەکانەوە، لە دەرەوەی زەنگی ئاگرکوژێنەوەیەکی ئاسایی، وەک ڕێکارەکانی کوژانەوەی ئۆتۆماتیکی، بڕینی کارەبای تەواوەتی دامەزراوەکە، سەرکوتکردنی ئاگر وەک دەرپەڕاندنی ھالۆن، ھتد.

جۆرێکی تری ئەمە پێی ئەوترێ سویچی سکرامبڵ (ھەڵەداوان!) کە زەنگێک لێدەدات بۆ چالاککردنی کارمەندانی فریاگوزار بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی چالاکانە ئاگاداری ئەو جۆرە کارەساتانە بن و بچنە سەریان. ئاگادارکەرەوەی ھێرشی ئاسمانی لە بنکەیەکی ئاسمانی کارێکی لەو جۆرە دەست پێ دەکات، کە فڕۆکەوانە جەنگییەکان ئاگادار دەکرێنەوە و " بە پەلە " دەچنە سەر فڕۆکەکانیان بۆ بەرگریکردن لە بنکەکە.

مێژوو[دەستکاری]

دوگمەی پاڵدان لە کۆتایی سەدەی نۆزدەھەمدا داھێنراوە، بە دڵنیایییەوە نەگەیشتووەتە ساڵی ١٨٨٠[٢] ناوەکە لە وشەی فەرەنسی bouton (شتێک کە دەردەپەڕێت) ھاتووە،[٢] کاردانەوەی سەرەتایی خەڵک، حەزەری تێکەڵ بە ترس بوو، ھەندێکیان بەھۆی ترسی بەربڵاو لە کارەبا بوو، کە ئەو کاتە تەکنەلۆژیایەکی تاڕادەیەک نوێ بوو.[٢]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Push buttons and much more". thebuilderssupply.com. Retrieved 11 April 2013.
  2. ^ ئ ا ب Wills, Matthew (2021-05-11). "When the Push Button Was New, People Were Freaked". JSTOR Daily (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-01-09.

خوێندنەوەی زیاتر[دەستکاری]

  • Rachel Plotnick, Power Button: A History of Pleasure, Panic and the Politics of Pushing, MIT Press, 2018, ISBN 9780262038232, reviewed in David Trotter, "Making doorbells ring", London Review of Books 22 November 2018

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]