بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دوالیزمی زەین-لەش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دوالیزم، لە فەلسەفەی زەیندا، بەو ڕوانگەیە دەوترێ کە لێیەوە دیاردە زەینییەکان «نافیزیکی» و «ناماددی» تەماشا دەکرێن،[١] یا زەین و لەش لێکجیاواز و شیاوی لێکدابڕاندن دەبینرێن.[٢]

سەرچاوەی دوالیزم لە فەلسەفەی نوێدا دەگەڕێتەوە بۆ بیروڕا و ئەندێشەکانی ڕێنێ دێکارت. ئەو زەینی بە جەوھەرێکی ناماددی دەزانی و، پێی وا بوو پێچەوانەی شتە فیزیکییەکان، زەین جێگا داگیر ناکا. دەیوت: مێشک ماددییە، وەکوو کورسییەک وایە بۆ دانیشتنی ژیری لەسەری.[٣] بەڵام، زەین ماددی نییە، عەینەن خۆئاگایی و وشیارییە. دێکارت یەکەم فەیلەسووفی ڕۆژاوایییە کە پرسی زەین-لەشی بەو شێوەیە کە ئەمڕۆ ھەیە داڕشتووە.[٤]

لە بەرامبەر دوالیزمەوە، شێوە جۆربەجۆرەکانی مۆنیزم -مان ھەیە. دوالیزمیش، خۆی دوو جۆرە: دوالیزمی جەوھەری و دوالیزمی عەرەزی. دوالیزمی جەوھەری دەڵێ زەین و ماددە ھەر لە بنەڕەتەوە فەرقیان ھەیە. دوالیزمی عەرەزی دەڵێ فەرقەکە وا لە نێوان تایبەتمەندییەکانی زەین و ماددە، نەک لە جەوھەریاندا.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 Hart, W. D. 1996. "Dualism." pp. 265–267 in A Companion to the Philosophy of Mind, edited by S. Guttenplan. Oxford: Blackwell.
  2. Crane، Tim؛ Patterson، Sarah (٢٠٠١). «Introduction». History of the Mind-Body Problem. لاپەڕە ١–٢. the assumption that mind and body are distinct (essentially, dualism)
  3. Robinson، Howard (2023)، Zalta، Edward N.؛ Nodelman، Uri (eds.)، «Dualism»، The Stanford Encyclopedia of Philosophy (چاپی Spring 2023)، Metaphysics Research Lab, Stanford University، لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە
  4. Descartes, René. [1641] 1984. "Meditations on First Philosophy." pp. 1–62 in The Philosophical Writings of René Descartes 2, translated by J. Cottingham, R. Stoothoff, and D. Murdoch. Cambridge: Cambridge University Press.