داڕێژە:وتاری ھەڵبژێردراوی ئەم مانگە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
Hampa Cannabis sativa L. (närbild).jpg

ماریوانا پێکھاتووە لە دەرمانێکی سایکۆئەکتیڤ کە لە ڕوەکی شەدانە دروست دەکرێت. شەدانە بە شێوەیەکی ڕەسەن لە ناوەند و باشووری ئاسیا دەڕوا، ڕوەکەکە بە شێوەیەکی ڕابوێرانە بەکاردێت و ھەروەھا بۆ دزەی مەعنەویش بەکاردێت، وەک دۆزینەوە و ناسینەوەی خود و ھۆکاری تری گیانی، ھاوکات بە شێوەیەکی پزیشکیش بە درێژایی مێژوو بەکارھاتووە. تێترھایدرکانبینۆل، بە کورتی تی-ئەیچ-سی، پێکھاتەی سەرەکی سایکۆئەکتیڤی ماریوانایە، کە تەنیا یەکێکە لە ٤٨٣ پێکھاتە ناسراوەکانی تری ڕوەکەکە، ٦٥ کنێیبنۆیدی تریشی تێدایە، بە کانبیدیۆلەوە (سی-بی-دی). ماریوانا بە شێوەی کێشان ھاوشێوەی جگەرە و بەکارھێنانی ئامێری ھەڵمکەر ھەڵدەمژرێت و ھەروەھا لە خواردنیشدا دەخورێت، یاخود بە شێوەی ئاوگ لەڕێگەی زەیتی ماریواناوە بۆ نموونە.

ماریوانا چەند کاریگەرییەکی دەروونی و فیزیکی ھەیە، وەک شادی، گۆڕانکاری لە ھزر و ھۆش و ھەست و کات، کەمبوونەوەی توانای سەرنجدان، لاوازکردنی بیرەوەریی کورتماوە، لاوازیی لە جووڵەی جەستە (ھاوسەنگی و ڕاگیرکاریی ئاسایی سایکۆمۆتۆر)، سرەوتبوون، و زیادبوونی ئیشتیا. کاریگەرییەکان لە ماوەی چەند خولەکێک یان کەمتر دوای کێشان دەست پێ دەکەن، بەڵام دەکرێت ماوەی ٩٠ خولەکی پێ بچێت ئەگەر لەڕێگەی خواردنەوە وەرگیرابێت. دەکرێت کاریگەرییەکان بۆ ماوەی ٢ بۆ ٧ سەعات بەردەوام بن، بەڵام ماوەکە پشت بە ڕێژەی بەکارھاتوو دەبەستێت. ئەگەر بڕی بەکارھاتوو زۆر بێت، دەکرێت بەکارھێنەر تووشی دڵەڕاوکێ ببێت، وڕینە بکات (بە تایبەتی پێی وابێت ھەندێک ڕووداوی ھەڵکەوتی پەیوەندی بەھێزی تاکەکەسیان ھەیە)، خەیاڵاویبوون، ھێرشی پانیک (دڵەڕاوکێی بەھێز)، پارانۆیا، لەگەڵ سایکۆز. پەیوەندییەکی بەرز لە ڕوودانی سایکۆز و بەکارھێنانی ماریوانا ھەیە، بەڵام ھۆدارێتی ئەم بابەتە جێی مشتومڕ و گفتوگۆیە. کاریگەرییە فیزیکییەکان لەسەر جەستەی بەکارھێنەر پێکھاتوون لە: خێرابوونی ترپەی دڵ، قورسبوونی ھەناسەدان، ھێڵنجدان، و کێشەی ڕەفتاری لەو مناڵانەی کە دایکیان لەکاتی سکپڕیدا ماریوانایان بەکارھێناوە؛ کاریگەریی کورتخایەنیش ھەن کە پێکھاتوون لە وشکبوونی دەم و سووربوونەوەی چاوەکان. کاریگەرییە زیاناوییە درێژخایەنەکان پێکھاتوون لە ئاڵوودەبوون، کەمبوونەوەی توانای ھزری (نیرۆکۆگنیشن) لەو کەسانەی بە ھەرزەکاری دەستیان کردووە بە بەکارھێنانی بەردەوام، کۆکەی درێژخایەن، لەگەڵ ھەستیاری بەرامبەر ھەوکردنی سییەکان.

ماریوانا بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ مەبەستی ڕابواردن و کاتبەسەربردن یاخود وەک دەرمانێکی ساڕێژکەر لە ڕووی پزیشکییەوە بەکاردێت، ھەرچەندە ڕەنگە بۆ مەبەستێکی گیانەکیش بەکاربێت. لە ٢٠١٣دا، لە نێوان ١٢٨ بۆ ٢٣٢ ملیۆن کەس ماریوانایان بەکارھێناوە، کە دەکاتە نێوان ٢٫٧٪ بۆ ٤٫٩٪ی دانیشتووانی جیھان لە نێوان تەمەنی ١٥ و ٦٥ ساڵ. ماریوانا یەکێکە لە بەکارھێنراوترین ماددە ھۆشبەرە نایاسایییەکان لە جیھاندا، ھەرچەندە لە ھەندێک لە ناوچەکانی جیھاندا بەکارھێنانی یاسایییە. بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٨، زۆرترین بەکارھێنان لەلایەن پێگەیشتووەکانی وڵاتانی زامبیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کەنەدا، و نێجیریا بووە.
خوێندنەوەی زیاتر...