داواکاریی قەتەر بۆ میوانداریکردنی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

داواکاریی قەتەر بۆ میوانداریکردنی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ داواکارییەکی سەرکەوتووی قەتەرە بۆ میوانداریی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢، کە ژمارەی دانیشتوانی ٢ ملیۆن کەسە. قەتەر یەکەم وڵاتی عەرەبییە کە میوانداریی جامی جیھانی دەکات. محەممەد حەمەد ئال سانی کوڕی میری قەتەر سەرۆکی لیژنەی داواکارییەکە بوو. قەتەر داواکارییەکەی بە داواکاری جیھانی عەرەب نمایش دەکرد، ئەمەش بووە ھۆی پاڵپشتی ئەندامانی کۆمکاری عەرەبی لە داواکەی، ھەروەھا داواکەی وەکو پردێک بۆ نزیککردنەوەی وڵاتانی عەرەبی و ڕۆژئاوا دادەنا.

لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠، قەتەر یارییەکی دۆستانەی بۆ بەڕازیل و ئەرژەنتین لە یاریگای نێونەتەوەییی خەلیفە ڕێکخست، کە ئەرژەنتین بە تاکە گۆڵێکی مێسی لە کاتی زیادکراو یارییەکەی بردەوە.

سێپ بلاتەر سەرۆکی پێشووی فیفا لە مانگی نیسانی ٢٠١٠ ڕایگەیاند "٢٢ وڵاتی عەرەبی ھەن و تا ئێستا ھیچ ھەلێکی میوانداریکردنی پاڵەوانییەتیەکەیان پێنەدراوە". ھەروەھا لە ستایشی قەتەردا ڕایگەیاند "یەکەمجار کە ھاتم بۆ قەتەر، ٤٠٠ ھەزار کەس بوون، ئێستا زیاتر ١.٦ ملیۆنە. لەڕووی ژێرخانەوە، بتوانێت میوانداریی یارییە ئاسیاییەکانی ٢٠٠٦ بکات، کە زیاتر لە ٣٠ یاریی پیاوان و ئافرەتانی ھەیە، ئیتر ھیچ پرسیارێکی نەھێشتووەتەوە".

لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠، فیفا قەتەری وەکو خانەخوێی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ ڕاگەیاند.

کارنامە[دەستکاری]

کارنامەی داواکاری
١٦ی ئازاری ٢٠٠٩ داواکاری پێشکەش بە فیفا کرا
٢٤ی ئازاری ٢٠٠٩ لیژنەی داواکاری ڕاگەیاندرا
تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ بانگەشەی داواکاری دەستی پێکرد
ئازاری ٢٠١٠ پێنج یاریگای پێشنیارکراوی داواکارییەکە ئاشکرا کرا
١٣-١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٠ لیژنەی پشکنین سەردانی قەتەری کرد
٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ قەتەر بوو بە خانەخوێی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢

یاریگا پێشنیارکراوەکان[دەستکاری]

لیژنە و دەستەکانی سەرپەرشتیار[دەستکاری]

لیژنەی داواکاری[دەستکاری]

لیژنەی باڵای پڕۆژەکان[دەستکاری]

بودجە[دەستکاری]

ناکۆکییەکانی میوانداریکردنی قەتەر[دەستکاری]

ھاوکارانی فەرمی داواکاری[دەستکاری]