بۆ ناوەڕۆک بازبدە

داری پیتاگۆرس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
داری پیتاگۆرس

داری پیتاگۆرس (بە ئینگلیزی: Pythagoras tree) شێوەیەکی تایبەتی فراکتاڵە لە کۆمەڵێک چوارگۆشە پێکھاتووە. ئەم دارە ساڵی ١٩٤٢ لەلایەن مامۆستایەکی ماتماتیکی ھۆلەندی بەناوی ئالبێرت بۆسمەن دۆزرایەوە.[١] لەبەر ئەوەی سێ چوارگۆشەی لەناو دارەکەدا پێکەوە لکاون، سێگۆشەیەکی وەستاو پێک دێنن، و ئەم حاڵەتە لە تیۆرمی پیتاگۆرسدا دەبینرێت، ناوی ئەم دارەیان ناوناوە، داری پیتاگۆرس. ئەگەر گەورەترین چوارگۆشە، چوارگۆشەیەکی ١×١ بێت، دارەکە بە تەواوی لە سندووقێکی ٦×٤دا جێگای دەبێتەوە.[٢][٣]

دروستکردن

[دەستکاری]

دروستکردنی داری پیتاگۆرس بەم شێوەیە کە لە ھەنگاوی یەکەمدا چوارگۆشەیەک دەکێشرێتەوە، پاشان لە دوو سەری سەرەوەی چوارگۆشەکە، دوو گۆشە لە پێوانەی ٤٥ جیا دەکرێتەوە و سێگۆشەیەکی دوولایەکسانی وەستاو پێکدێت. لە ھەنگاوی سێھەمدا لەسەر ئەو دوو لای سێگۆشە وەستاوەکە کە ناکەونە سەر چوارگۆشەی یەکەم، دوو چوارگۆشەی نوێ دروست دەکرێت، و ئەم کارە بەردەوام دووبارە دەکرێتەوە و دارەکە ھەتا دێت گەورەتر دەبێت.

ھەنگاوی یەکەم ھەنگاوی دووھەم ھەنگاوی سێھەم ھەنگاوی چوارەم

پەراوێزەکان

[دەستکاری]
  1. http://www.arsetmathesis.nl/bruno0402.htm ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..
  2. Wisfaq.nl ١٢ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..
  3. Pourahmadazar, J.؛ Ghobadi, C.؛ Nourinia, J. (٢٠١١). Novel Modified Pythagorean Tree Fractal Monopole Antennas for UWB Applications. New York: IEEE. doi:١٠.١١٠٩/LAWP.٢٠١١.٢١٥٤٣٥٤.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

    بەستەرە دەرەکییەکان

    [دەستکاری]