خەڵاتی تێرینگ
| خەڵاتی تێرینگ (ACM) | |
|---|---|
خەڵاتەکەی بەناوکراوە،ئاڵن تێرینگ | |
| وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
| پێشکەشکار | Association for Computing Machinery] |
| بڕی خەڵات | ١٬٠٠٠٬٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی[١] |
| یەکەم خەڵات لە | ١٩٦٦ |
| دوایین خەڵات لە | ٢٠٢٣ |
| وێبگەی فەرمی | amturing |
خەڵاتی تێرینگ (بە ئینگلیزی: Turing Award) خەڵاتێکە کە ساڵانە لەلایەن کۆمەڵەی ئامێری کۆمپیوتەر (ACM)ەوە پێشکەش دەکرێت بە ئەوانەی کە بەشداریکردنی گرنگی تەکنیکیی بەردەوام و سەرەکی لە زانستی کۆمپیوتەر کردووە. بەگشتی وەک بەرزترین جیاوازی لە بواری زانستی کۆمپیوتەردا ناسراوە و زۆرجار بە «خەڵاتی نۆبڵی کۆمپیوتەر» ناودەبرێت.
خەڵاتەکە بەناوی ئەلن تیورینگەو ناونراوە کە زانایەکی بیرکاریی بەریتانی و خوێنەری (پلەیەکی ئەکادیمییە) بیرکاری بووە لە زانکۆی مانچستەر. زۆرجار تێرینگ بە دامەزرێنەری زانستی کۆمپیوتەری تیۆری و زیرەکی دەستکرد[٢] و بەشداریکاری سەرەکی لە شیکاری کریپتی ھاوپەیمانان بۆ کۆدی ئینیگما لە کاتی جەنگی جیھانیی دووەمدا دەناسرێتەوە.[٣]
لە ساڵانی ٢٠٠٧ تاوەکو ٢٠١٣ خەڵاتەکە بڕی ٢٥٠٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی (٢٧ دەفتەر) لەگەڵدا بووە، لەگەڵ پاڵپشتی دارایی لەلایەن کۆمپانیای ئینتل و گووگڵەوە.[٤] لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بەدواوە خەڵاتەکە بڕی پارەکەی زیاد کرا بۆ ١ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی(١٠٠ دەفتەر)، لەگەڵ پشتگیریی دارایی کە لەلایەن گووگڵەوە پێشکەش دەکرێت.
یەکەم وەرگر، لە ساڵی ١٩٦٦، ئالان پێرلیس بوو. بچووکترین وەرگر دۆناڵد نوت بوو کە لە ساڵی ١٩٧٤، لە تەمەنی ٣٦ ساڵیدا بەدەستی ھێنا،[٥] لەکاتێکدا بەتەمەنترین وەرگر ئەلفڕێد ئاھۆ بوو کە لە ساڵی ٢٠٢٠، لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا سەرکەوتنی بەدەستھێنا.[٦] تەنھا سێ ژن خەڵاتەکەیان پێبەخشراوە: فرانسیس ئالن (لە ساڵی ٢٠٠٦)،[٧] باربارا لیسکۆڤ (لە ساڵی ٢٠٠٨)،[٨] و شافی گۆڵدڤاسەر (لە ساڵی ٢٠١٢).[٩] ھەتا ڕێکەوتی ٢٠٢٤[نوێکردنەوە]، ٧٧ کەس خەڵاتەکەیان پێبەخشراوە، کە دوایین وەرگر، لە ساڵی ٢٠٢٣، ئاڤی ویگدەرسۆن بووە.[١٠]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ CACM Staff (٢٠١٤). «ACM's Turing Award prize raised to $1 million». Communications of the ACM. ٥٧ (12): ٢٠. doi:١٠.١١٤٥/٢٦٨٥٣٧٢.
- ↑ Homer, Steven and Alan L. (2001).
- ↑ Copeland, Jack (June 18, 2012).
- ↑ Geringer, Steven (July 27, 2007).
- ↑ Zhongkai Shangguan; Zihe Zheng; Jiebo Luo (2021).
- ↑ William L. Hosch.
- ↑ https://web.archive.org/web/20070702034203/http://campus.acm.org/public/pressroom/press_releases/2_2007/turing2006.cfm (ھەواڵ)
- ↑ Tom van Vleck.
- ↑ Charles Rackoff.
- ↑ «Avi Wigderson of the Institute for Advanced Study is the recipient of the 2023 ACM A.M. Turing Award». awards.acm.org (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی کۆمپیوتەر
- دەروازەی زانستی کۆمپیوتەر
- دەروازەی خەڵاتەکان