خەڵاتی بووکەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خەڵاتی بووکەر
پەڕگە:The Man Booker Prize 2015 logo.png
خەڵات دەبەخشرێت بۆباشترین ڕۆمانی نوێی ئینگلیزی
شوێنلەندەن، ئینگلستان
پێشکەشکارمەن گرووپ
یەکەم خەڵات لە١٩٦٩
وێبگەی ڕەسمیwww.themanbookerprize.com

خەڵاتی بووکەر (بە ئینگلیزی: The Man Booker Prize)، یان خەڵاتی وێژەیی مەن بووکەر، یەکێک لە گرینگترین خەڵاتە وێژەیییەکانە لە دونیادا کە ھەموو ساڵێ دەبەخشرێت بە باشترین ڕۆمانی ئینگلیزی.

ئەم خەڵاتە تا ساڵی ٢٠١٤ تەنیا دەدرا بە نووسەرانی گەلانی کۆمۆنوێلت، ئینگلیزییەکان و ئیرلەندییەکان.[١]؛ بەڵام لە ساڵی ٢٠١٤ تەواوی ئەو بەرھەمانەی بە زمانی ئینگلیزی دەنووسران مافی ئەوەیان پێ درا لەم کێبەرکێیەدا بەشداری بکەن.[٢] بردنەوەی ئەم خەڵاتە کاریگەری زۆری لەسەر فرۆشی کتێبەکە ھەیە.

پرۆسەی دیاریکردنی خەڵاتەکە[دەستکاری]

پرۆسەی دیاریکردنی خەڵاتەکە بە پێکھێنانی لێژنەیەکی ڕاوێژکاری کە لە نووسەرێک، دوو بڵاوکەرەوە، نوێنەرێکی ئەدەبی، کتێبفرۆش، کتێبخانە و سەرۆکێک کە لەلایەن دامەزراوەی خەڵاتی کتێبەوە دەستنیشان کراوە، دەست پێدەکات. پاشان دەستەی ڕاوێژکاری دەستەی سوێندخۆران دەستنیشان دەکات، کە ساڵانە ئەندامێتییان دەگۆڕێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ «ایرلندی‌ها هم «بوکر» ی شدند» (بە فارسی). ٢٠١٨-٠١-٠٨. لە ڕێکەوتی ٢٠١٨-١٠-٢٠ ھێنراوە. پارامەتری نەناسراوی |کوشش= پشتگوێ خرا (یارمەتی); پارامەتری |ناونیشان= و |سەردێڕ= زیاتر لە یەک جار دووبارە بووەتەوە (یارمەتی)
  2. ^ «جایزهٔ بوکر جهانی شد» (بە فارسی). پارامەتری نەناسراوی |کوشش= پشتگوێ خرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |تاریخ= پشتگوێ خرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |ڕێکەوت سەردان= پشتگوێ خرا (یارمەتی); پارامەتری |ناونیشان= و |سەردێڕ= زیاتر لە یەک جار دووبارە بووەتەوە (یارمەتی)