بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەوینی ئەفلاتوونی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەوینی ئەفلاتوونی
لقیپەیوەندی نێوان کەسەکان، خۆشەویستی، ھاوڕێیەتی
ناونراوە لەدوایئەفلاتوون
Named by
بەرامبەرڕۆمانس
ئەفلاتوون و قوتابییەکانی ئەکادیمیای ئەفلاتوون

ئەوینی ئەفلاتوونی (بە ئینگلیزی: Platonic love) زاراوەیەکە بۆ چەشێک لە ئەوین بەکار دێت کە پەیوەندی بە سێکسەوە نییە و بیرکردنەوەیەکی خاوێن و پەتییە سەبارەت بە جوانی ئاسمانی و پیرۆز لە زاتی خوداوەندا. ئەفلاتوون لە کتێبی میوانیدا باسی سوکرات دێنێتە گۆڕەوە لە پیرێژنێکی زانا بە ناوی دیوتیما بیرۆکەی ئەوین یان ئێرۆسی وەرگرتووە، بەپێی قسەی دیوتیما، مرۆڤ نابێت لە چوارچێوەی جوانی خۆی ببەستێتەوە بەڵکوو دەبێت وەکوو پەیژەک ئەو جەستەیە بەکار بێنیت تا کوو لە جوانی جەستەوە دەگات بە جوانی زەین. [١] ھێمای ئەم ئەوینە ڕۆزی سپییە. ناوی ئەوینی ئەفلاتوونی دوای ئەفلاتوون بەکار ھاتووە و ئەفلاتوون خۆی قەت ئەم زاراوەی بەکار نەھێنا. یەکەم جار ئەم زاراوەیە (Amer Platonicus لە زمانی لاتین) لەلایەن مارسیلیۆ فیچینۆ لە سەدەی پازدەھەم بۆ ڕاڤەی ئەو ھەست و سۆزەی نێوان سوکرات و قوتابییەکانیدا بوو، بەکار ھات. [٢] ئەوینی ئەفلاتوونی لە بەرامبەر ئەوینی ڕۆمانتیکدا بەکار دێت.

لێکدانەوەی فەلسەفی

[دەستکاری]

ئەفلاتوون لە دەقی «مێزگردی فەلسەفی» (Symposium)دا باسی لە خۆشەویستیی ئەفلاتوونی کردووە، کە تێیدا بە شێوەیەکی گشتی باس لە خۆشەویستی یان ئیرۆس (خوداوەندی خۆشەویستی و ئارەزوو و سێکس) دەکات. دەقی مێزگردەکە ئەگەرەکانی دەستپێکردنی ھەستی خۆشەویستی و پەرەسەندنەکەی ڕوون دەکاتەوە، چ خۆشەویستیی سێکسی بێت یان ناسێکسی. گرنگە ئاماژە بە قسەکانی سوقرات بکرێت کە دەدرێتە پاڵ پێغەمبەرە ژن «دیۆتیما» سەبارەت بە بیرۆکەی خۆشەویستیی ئەفلاتوونی وەک ئامرازێک بۆ بەرزبوونەوە بەرەو تێڕامان لە خودا. ئەم ھەنگاوەی بەرزبوونەوە بە «پلیکانەی خۆشەویستی» ناسراوە. بەپێی بۆچوونی دیۆتیما و ئەفلاتوون بەگشتی، باشترین بەکارھێنانی خۆشەویستی بۆ مرۆڤەکان بریتییە لە ئاراستەکردنی عەقڵ بەرەو خۆشەویستیی خودا. سوقرات باس لە خۆشەویستی دەکات لەسەر بنەمای پۆلێنکارییە جیاوازەکانی دووگیانی، وەک: منداڵبوون، دووگیانیی جەستە، دووگیانیی ڕۆح، و پەیوەندیی ڕاستەوخۆ بە بوونەوە. دووگیانیی جەستە دەبێتە ھۆی منداڵ. دووگیانیی ڕۆح -کە ھەنگاوی دواترە- «فەزیلەت» بەرھەم دەھێنێت، کە بریتییە لە وەرگێڕانی ڕۆح (ڕاستی) بۆ شێوە ماددییەکەی.

«...فەزیلەت لای یۆنانییەکان بە واتای ھاوشێوەیی خودی دێت... بەپێی ئەفلاتوون، بوون یان ئایدیال» (١٠٦)[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. فەرھەنگی شیکارانەی زاراوەی ئەدەبی، بەختیار سەجادی-محەممەد مەحموودی
  2. Platonic Love ٢٠ی ئابی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., 1911 Encyclopædia Britannica
  3. Rojcewicz, R. (1997). Platonic love: dasein's urge toward being. Research in Phenomenology, 27(1), 103.