خۆرخێ لویس بۆرخێس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خۆرخێ لویس بۆرخیس

لەدایکبوون٢١ی ئاگۆستی ١٨٩٩
مەرگ١٤ی جوونی ١٩٨٦
ژێنێڤ، سویس  سویس
پیشەنووسەری کورتە چیرۆک


خۆرخێ لویس بۆرخێس (بە ئیسپانی: ( audio) Jorge Luis Borges) لەدایکبووی ساڵی ١٨٩٩یە لە وڵاتی ئەرجەنتین، بۆخێس نووسەر و شاعیر ھاوچوەرخی ئەرجەنتینیە. و لە ئەدەبی ئەمریکای لاتین دا زۆر بەناوبانگە. ئەو زۆرتر بە ھۆی نووسینی کورتە چیرۆکەوە ناسراوە. ھەکێک لە کتێبە ھەرە بەناوبانگەکانی بۆرخێس کتێبی چیرۆکە کە پێک ھاتووە لە ھەندێک چیرۆک بە ھەڵبژاردنی بۆرخێس خۆی و سەبارەت بە خودا، فەلسەفە و خەیاڵەکان شتی وا چیرۆکی تێدایە.

ژیان[دەستکاری]

بۆرخێس تا تەمەنی ١١ساڵان لە ماڵەوە دەرسی خوێند و دوای ئەوە بە ھۆی کەم بوونەوەی ھانای چاوی باوکیەوە لەگەڵ بنەماڵەکەیا بەرەو سویس بوونەوە. بۆرخێس ھەتا پێش لەو مسافرەتە دووزمانی ئینگلیزی و ئیسپانی دەزانی و بە ھۆی ئەم مسافرەتەیشەوە کە ١٠ساڵی خایاند، توانی زمانی ئەڵمانی و فەڕەنسیش فێر ببێت. دوای ئەوە گەڕانەوە بۆ بۆینس ئایرس پایتەختی ئەرجەنتین. بۆرخێس زۆرجار بووە بە کاندید بۆ بردنەوەی خەڵاتی نۆبێل بەڵام ھیچ کات نەیتوانی ئەو خەڵاتە مسۆگر بکات. ساڵانێک دوای کۆچی دوایی بۆرخێس (١٩٨٦)، نووسەران کارەکانی ئەویان بە گۆڕانکاریێکی تەواو لە ئەدەبھ دانا و ئەویان بە نووسەرێکی پۆست مۆدێرن ناو برد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]