خۆتت خۆش بوێت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خۆتت خۆش بوێت
بەشێکە لەPurpose
سەرناوLove Yourself
پاشکۆSorry
لەدوای ئەوCompany
چەشنمۆسیقای پۆپ، مۆسیقای فۆلکلۆر، blue-eyed soul
ڕۆڵگێڕجەستین بیبەر
کۆمپانیای تۆمارکردنDef Jam Recordings
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥
ئاوازدانەرBenny Blanco
نووسەرئێد شێران
بەرھەمھێنەرBenny Blanco

خۆتت خۆش بوێت (بە ئینگلیزی: Love Yourself) گۆرانییەکی گۆرانیبێژی کەنەدی جەستن بیبەرە لە چوارەمین ئەلبوومی ستۆدیۆیی خۆی بەناوی مەبەست (٢٠١٥). گۆرانییەکە لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ وەک تراکێکی بانگەشەیی بڵاوکرایەوە و لە دوای ئەوەوە وەک سێیەم گۆرانی ئەلبوومەکە ناوی لێنرا. لە نووسینی ئێد شیران، بێنی بلانکۆ و بیبەر، بلانکۆ بەرھەمی ھێناوە. پارچەکە کە "ئاکۆستیک پۆپە", گیتاری کارەبایی و دەنگی شمشاڵ لە پاشخانەکەیدا بەکاردەھێنێت. ھەروەھا بیبەر لە گۆرانییەکەدا تۆنێکی نزم بەکاردەھێنێت.

گۆرانییەکە بووە سێیەم گۆرانی لەسەریەک کە بیبەر بووە لە باشترین گۆرانییەکانی بیلبۆرد ھۆت ١٠٠ ی ئەمریکا و چارتی تاکە گۆرانییەکانی بەریتانیا. بۆ ماوەی ٢٤ ھەفتە لەسەریەک لە ئەمریکا لە ڕیزبەندی ١٠ باشترینەکانی ئەمریکادا ھات، دواتر لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی تاکە گۆرانییەکانی ساڵی ٢٠١٦ی بیلبۆرد (Year-End Hot 100) بوو. ھەروەھا بووە یەکەم گۆرانی بیبەر کە ژمارە یەک بوو لە چارتی ھاوچەرخی گەورەساڵان. لە بەریتانیا بۆ ماوەی شەش ھەفتە لە لووتکەدا مایەوە. لە پازدە وڵاتدا پلەی یەکەمی بەدەستھێنا، لەوانە ئوسترالیا، کەنەدا، نیووزلەندا و سوید. پاڵێوراوی خەڵاتی گرامی بوو بۆ خەڵاتی تۆماری ساڵ و باشترین نمایشی تاکەکەسی پۆپ. بووە حەوتەمین تاکە گۆرانی کە لە ساڵی ٢٠١٦دا زۆرترین فرۆشی ھەبووە لە ئەمریکا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]