خواردنەوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چا دووەمین خواردنەوەی جیھانە کە زۆر بەکاردێت

خواردنەوە بریتییە لە ھەر جۆرە شلەیەک کە بەمەبەستی خواردنەوەی مرۆڤ بەکاربێت. لەگەڵ سوودی وەک ئامرازێکی تێرکردنی تینوویەتی، خواردنەوە ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە کولتووری مرۆڤ. ھەندێک لە جۆرە باوەکانی خواردنەوە بریتین لە ئاو، شەربەت، شیر، چا، قاوە، و چوکلێتی گەرم. ھەروەھا خواردنەوە کحوولییەکان وەک مەی و بیرە. ئەمانە لەناو کولتووری مرۆڤایەتیدا بووە بەدرێژایی زیاتر لە ٨٠٠٠ ساڵ.

ژینناسی[دەستکاری]

کاتێک مرۆڤ وشک دەبێتەوە (ئاو کەم دەکات لە گیانیدا) ئەوا ھەست بە تینوویەتی دەکات. ئەم کەمیی شلەیە دەبێتە ھۆی ھەستێکی نەژادییانە بۆ خواردنەوەی خواردنەوەیەک. تینوویەتی لەلایەن ژێرلانکەوە ڕێکدەخرێت وەک کاردانەوەیەک بۆ ئاستی ئەلیکترۆلیتی لەش، ھەروەھا وەک کاردانەوەیەک بۆ گۆڕانی قەبارەی خوێنی ئاڵوگۆڕکراو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]