خسرۆ مستەفایێڤ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خسرۆ مستەفایێڤ
نازناو(ەکان)مستەو
لەدایکبوون٢٧ تشرینی دووەم 1957
ئەرمەنستان
مردن٦ تشرینی دووەم 2012
ئازەربایجان
دڵسۆزی ئازەربایجان
خزمەت/لقئاسایشی ئازەربایجان
پێکدادانەکان/جەنگەکانشەری ئەرمەنی–ئازەری

خسرۆ ڕەمەزانۆغڵو مستەفایێڤ، نازناوی مستەو، ئەفسەرێکی پۆلیسی کورد-ئازەربایجان و ئەندامی یەکەی پۆلیسی مەبەستی تایبەت و بەشداربووی یەکەمین جەنگی ناگۆرنۆ-قەرەباخ و ھەروەھا ھەوڵی کودەتاکەی ساڵی ١٩٩٥ بوو.

ژیان[دەستکاری]

خسرۆ مستەفایێڤ لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ١٩٥٧ لە گوندی سیساڤانی سەر بە ئەرمەنستان لە بنەماڵەیەک لە کوردە نەتەوەیییەکان لەدایکبووە. لە گۆرانبۆی پەیوەندی بە لیوای ١٥٧ی ئازەربایجانەوە کرد و بووە جێگری فەرماندەیان. لە ١ی ژانویەی ١٩٩٤ و لە ٥ی تشرینییەکەمی ١٩٩٤. دووجار فەرمانی «ئاڵای ئازەربایجان»ی پێبەخشرا؛ بەڵام بەھۆی تۆمەتی تاوانکارییەوە لە ٢٤ی ژانویەی ٢٠٠٦دا ھەردووفەرمانەکەی لێسەندرایەوە.[١][٢] خسرۆ مستەفایێڤ لە ساڵی ١٩٩٥ بەھۆی بەشداریکردنی لە ھەوڵی کودەتاکەی ئازەربایجان دژی ڕژێمی عەلیێڤ کە ڕۆڤشان جەوادۆڤسەرکردایەتی دەکرد، دەستگیرکرا. ناوبراو لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ لە زیندانی سزادانی وەزارەتی داد ژمارە ١٣ کۆچی دوایی کرد، کە لەوێ سزاکەی بەسەر دەبرد.[٣][٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ İSGƏNDƏR HƏMİDOVDAN SURƏT HÜSEYİNOVA DƏSTƏK (arxivlənmiş surət)
  2. ^ ئ ا Həbsxanada ölən komandirin son bəyanatı (arxivləşdirilmiş surət)
  3. ^ Efron, Sonni (18 March 1995). "Azerbaijan Coup Attempt Crushed Caucasus: Loyal forces storm a building and overcome mutinous police units, president reports". Los Angeles Times. Retrieved 2009-08-15. ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.