خانەی ئۆپێرای سیدنی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

پۆتانەکان: ٣٣°٥١′٢٥″S ١٥١°١٢′٥٥″E / ٣٣.٨٥٦٩٤°S ١٥١.٢١٥٢٨°E / -33.85694; 151.21528

خانەی ئۆپێرای سیدنی
Sydney Opera House
وێنەیەکی ئۆپێراکە لە دێسەمبری ٢٠٠٨
ناوەکانی تر ئۆپێرای سیدنی
زانیاری گشتی
جۆر کەلتووری، هۆڵی کۆنسێرت، سەنتەری چاند
وڵات  ئۆسترالیا

خانەی ئۆپێرای سیدنی یان ئۆپێڕا هاوسی سیدنی (بە ئینگلیزی: Sydney Opera House) یەکێکە لە جیاوازترین بیناکانی سەدەی بیستەم لە ڕووی هونەری بیناسازیەوە کە لە شاری کەناراوی سیدنی، لە ویلایتی نیو ساوت وێلزی ئوسترالیا دایە. خانەی ئۆپێرای سیدنی ئێستا یەکێکە لە گرنگترین شوێنی توریستی لە ئوسترالیا.

یۆرن ئۆتزۆن ئەندازیاری دانمارکیی ئەم ئۆپێرا هاوسە، لە ساڵی ١٩٥٧ بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو داڕشتنی ئەم ئۆپێرا هاوسەی بردەوە. لە کۆتایی دا ئەم بینایە لە ٢٠ی تشرینی یەکەم بە فەرمی لە لایەن شاژن ئێلیزابێتی دووەم کرایەوە.

لە ڕووی هونەریەوە، خانەی ئۆپێرای سیدنی یەکێکە لە فرئاوازترین شوێنەکانی جیهان بۆ هونەر نمایش کردن، هەڵبەت تەنیا بڕێکی کەم لە بینەران بۆ بینینی نمایش دەچنە ئەوێندەر. لەبەروەی شوێنی نزیک ئەم بینایە پڕە لە ئارامی و خۆشی دەداتە گەشتیاران.

ئۆپێرا هاوس پێنج تیاتر، پێنج هۆڵی نمایش، دوو هۆڵی سەرەکی، چوار ڕێستورانت، شەش باڕ و ژمارەیەکی زۆر فرۆشگایە. شایانی وتنە کە پێستی لوولپێچی ئۆپێرا هاوس لە ١،٥٦،٠٠٠ پارچە بەردی گڕانیتی سویدیە.

دیمەنێکی ژووری یەکێک لە هۆڵە پڕشکۆکانی ناو ئۆپێرا هاوسەکە
تێکەڵی دیواری دەرەوەی بینای ئۆپێرا هاوس
دیمەنێکی دەرەوەی ئۆپێرا هاوس

سەرچاوە[دەستکاری]