خالیدە زیا
خالیدە زیا | |
---|---|
بە بەنگلادێشی: খালেদা জিয়া | |
![]() | |
لەدایکبوون | Dinajpur، بەنگلادێش | ١٥ی ئابی ١٩٤٥
ھاوسەر | Ziaur Rahman |
منداڵ | Arafat Rahman، Tarique Rahman |
زمانی زگماکی | زمانی بەنگلا |
پیشە | سیاسەتوان |
ئەندامی حیزبی | Bangladesh Nationalist Party |
ئایین | ئیسلام |
باری تەندرووستی | باداریی جومگەکان |
خالیدە زیا (بە زمانی بەنگالی: খালেদা জিয়া، لە دایکبووی ١٩٤٥) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی بەنگلادیشییە. ئەو لە ماوەی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠١ تاکوو ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦، بوو بە ٩یەمین سەرۆک وەزیرانی بەنگلادیش.[١] ئەو یەکەم ژنە بەنگلادیشییە کە ئەم پۆستەی وەرگرتبێت، هەروەها لە نێو وڵاتانی ئیسلامیی وەک دووەم ژن لەدوای بێنەزیر بوتۆ پۆستی سەرۆک وەزیراننی حکوومەتێکی دیموکراتی وەربگرێت. ئەو ژنی سەرۆکی پێشووی بەنگلادیش، زیا رەحمانە. ئەو لە ئێستادا سەرۆکی حیزبی ناسیۆنالیتی بەنگلادیشییە، کە لە حەفتاکان لەلایەن ڕەحمانی هاوسەرییەوە دامەزرابوو. ئەو لە سێ خوولی پەرلەمانی بەنگلادیش، ئەندام پەرلەمان بووە لە ماوەی ١٩٩١ بۆ ٢٠٠٦.
لە ساڵی ٢٠٠٤ لە پلەی ١٤،[٢] لە ساڵی ٢٠٠٥ لە پلەی ٢٩،[٣] لە ساڵی ٢٠٠٦ لە پلەی ٣٣ی پێرستێکی گۆڤاری فۆربیس هات بۆ ١٠٠ بەهیزترین ژنانی جیهان.[٤]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ داڕێژە:Cite Banglapedia
- ^ "#14: Begum Khaleda Zia, Prime Minister of Bangladesh". Forbes 100 Most Powerful Women in the World. 2004. Archived from the original on 14 June 2012. Retrieved 4 February 2014. ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "#29 Khaleda Zia, Prime minister, Bangladesh". The 100 Most Powerful Women. 2005. Retrieved 4 February 2014.
- ^ "#33 Khaleda Zia, Prime Minister, Bangladesh". The 100 Most Powerful Women. 31 August 2006. Retrieved 4 February 2014.