حەیم نەحمان بیالیک
ڕواڵەت

حەیم نەحمان بیالیک (بە عیبری: חיים נחמן ביאליק؛ ٩ی کانوونی دووەمی ١٨٧٣ – ٤ی تەممووزی ١٩٣٤)، شاعیرێکی جوولەکە بوو کە بە پلەی یەکەم بە زمانی عیبری نووسیویەتی بەڵام بە زمانی ییدیش. بیالیک یەکێک بوو لە پێشەنگەکانی شیعری عیبریی مۆدێرن. بەشێک بوو لە پێشەنگی بیرمەندانی جوولەکە کە دەنگیان بە ھەناسەی ژیانی نوێ لە ژیانی جوولەکەدا بەخشی.[١] بیالیک بەھۆی ئەوەی وتارنووس و چیرۆکنووسێکی دیار بووە، بەرھەمە سەرەکییەکانیش لە زمانە ئەورووپییەکان وەرگێڕاوە.[٢] ھەرچەندە پێش ئەوەی ئیسرائیل ببێتە دەوڵەت کۆچی دوایی کرد، بەڵام دواجار بیالیک وەک شاعیری نەتەوەیی ئیسرائیل ناسێندرا.
بیالیک لە ٤ی تەممووزی ١٩٣٤ لە ڤیێنای پایتەختی نەمسا بەھۆی جەڵتەی دڵەوە لەناکاو دوای ھەفتەیەک لە نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی پرۆستات کۆچی دوایی کرد.[٣] لە تەلئەبیب بە خاک سپێردرا
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Heroes – Trailblazers of the Jewish People». Beit Hatfutsot. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ Norwich، J.J. (١٩٨٥–١٩٩٣). Oxford illustrated encyclopedia. Judge, Harry George. , Toyne, Anthony. Oxford [England]: Oxford University Press. لاپەڕە ٤٧. ژپنک ٠-١٩-٨٦٩١٢٩-٧. OCLC ١١٨١٤٢٦٥.
- ↑ «Bialik dies suddenly» (PDF). Jewish Daily Bulleting. ژمارە 2889. Jewish Telegraphic Agency. ٥ی تەممووزی ١٩٣٤. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە حەیم نەحمان بیالیک تێدایە.
| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
| ئەم ئیسرائیل وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |