بۆ ناوەڕۆک بازبدە

حەنا حەبەشی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
حەنا حەبەشی، لە ساڵی ٢٠١٢ لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی.

حەنا حەبەشی (لەدایکبووی ١٩٨٥، نزیککراوە)[١] چالاکوان و تەلارسازی لیبییە.[٢] لە ساڵی ٢٠١٢، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[١]

حەنا لە تەڕابلوس وەک تەلارساز کاردەکات.[٣] باوکی فەرماندەی ھێزە ئاسمانییەکان بوو.[٤] وێڕای ئەوەی پێشتر لە کایەی سیاسیی چالاک نەبووە، بەڵام لەدوای ھاتنی بەھاری عەرەبی بۆ لیبیا ئەوا حەنا دەبێتە چالاکوان.[٣] چالاکییەکانی حەنا، نووسین و بڵاوکردنەوە ڕاپۆرتبوو لە ئینتەرنێت لەسەر چالاکییە چەکدارییەکان لە تەڕابلوس.[٥] حەنا یارمەتی ھێزەکانی ناتۆی داوە بۆ ھێرشکردن ھەروەھا لەڕاپۆرتەکانی پێی ڕاگەیاندن کە موعەمەر قەزافی چەند کەسی کووشتووە لە دەستپێکی شۆڕشی نوێی لیبیاوە.[٦] لە ڕاپۆرتەکانیدا، حەنا باس ئازار و زەحمەتی ژیانی خەڵکی کردووە لەو ساڵانە.[٤] حەنا نووسینەکانی بەناوێکی خوازراو بڵاودەکردەوە، نووسراوەکانی لەژێر ناوی نومیدیە بوون، کەناوی شوێنەورێکی بەربەرەکان بوو، ھەموو ئەمانەش بۆ پاراست و سەلامەتی خۆی بووە.[٧] دواتر بۆ زیاتر بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرت و زانیارییەکانی بۆ مەودایەکی دوورتر، ئەوا ڕێککەوتنێک لەگەڵ دەزگای ئەلجەزیرە واژوودەکات.[٤] بەشێکی دیکەی چالاکییەکانی حەنا، لەبواری پاراستنی مافەکانی ژنانە لە لیبیا.[٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 «Libyan Activist Gets International Women of Courage Award». www.tripolipost.com. ٩ی ئازاری ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  2. «2012 International Women of Courage Award Winners». state.gov. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئازاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  3. 1 2 Luna، Taryn (٦ی ئازاری ٢٠١٢). «Pittsburgh first U.S. city to spend time with courageous women». Pittsburgh Post-Gazette. لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  4. 1 2 3 «ھناء الحبشی.. دور المرأة فی الثورة اللیبیة». لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  5. «Revolutionaries Unveiled - Cyberactivism & Women's Role in the Arab Uprisings - Page 2 of 7». Muftah (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  6. Taryn Luna (٦ی ئازاری ٢٠١٢). «Pittsburgh first U.S. city to spend time with courageous women». Pittsburgh Post-Gazette. لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  7. «Women honored by U.S. for their courage - SFGate». sfgate.com. لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  8. «Congressional Record, Volume 158 Issue 61 (Thursday, April 26, 2012)». gpo.gov. لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە.