حەسەن یووسف زەمانی
ڕواڵەت
حەسەن یووسف زەمانی (لەدایکبووی ١٩٣١، سنە – مردووی ١٦ی ئابی ٢٠٠٩، کەنەدا) ئاوازدانەر و مۆسیقاژەنی کوردە. یووسف زەمانی لە ساڵی ١٩٣١ لە سنە لەدایک بوو و لە کەنەدا لە ساڵی ٢٠٠٩دا تەمەنی دوایی ھات. ئەو ژمارەیەکی زۆر مۆسیقای بۆ ھونەرمەندانی بەناوبانگی کورد و فارس دروست کردووە. بڕێک لەو گۆرانیبێژانەی یووسف زەمانی کاری مۆسیقایی بۆ دروست کردوون بریتین لە مەزھەر خالقی،[١] عەلائەدین باباشەھابی، شارام نازری، سیما بینا و محەممەدڕەزا شەجەریان. حەسەن یووسف زەمانی برای حوسێن یووسف زەمانییە.[٢][٣] سازە ئەسڵییەکانی حەسەن یووسف زەمانی، وەک ژەنیار، ساکسفۆن و کلارینێت (قەرەنەی) بوون، بەڵام ڤیۆلۆنیشی لێ دەدا.
گۆرانییە بەناوبانگەکان
[دەستکاری]- پەپوولەی ئازاد، بە دەنگی مەزھەر خالقی
- شەدەلارەکە (سەیرانی گوڵان)، بە دەنگی مەزھەر خالقی
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ "پی یوو کەی میدیا: خالقی: با منداڵهکانمان له ناونانهوه تا پهروهردهکردن بهکهلهپوری کوردی گۆش بکهین". Archived from the original on 14ی Septemberی 2015.
{{cite news}}
: Check date values in:|archive-date=
(help) ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ "ڕۆژنامەی ھەمشەھری ئانلاین: ژیاننامەی حەسەن یۆسف زەمانی (بە فارسی)". Archived from the original on 1ی Octoberی 2019.
{{cite news}}
: Check date values in:|archive-date=
(help) - ^ "جامی کوردی: بیرئانینی دوو گەورە مۆسیقاری کورد لە تاران".[بەستەری مردوو]
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |