حەسەن حیکمەت دەمیر
حەسەن حیکمەت دەمیر | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١٩٧٢ |
| مەرگ | ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧ |
| ھۆکاری مەرگ | لەسێدارەدران |
| نەتەوە | کورد |
| ناوەکانی تر | عەگید ڕۆژھەڵات، عەگید حەڕان |
| چالاکبوون | ١٩٩٩-٢٠٠٧ |
| ناسراوە بە | یەکەمین ئەندامی لەسێدارەدراوی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان |
| حیزبی سیاسی | پارتی ژیانی ئازادی کوردستان |
| بزاڤ | ئاپۆئیزم |
حەسەن حیکمەت دەمیر ناسراو بە عەگید ڕۆژھەڵات[١] و عەگید حەڕان[٢] (١٩٧٢ لە ھەوەنج، پارێزگای ڕحا - ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧ لە خۆی، پارێزگای ورمێ) گەریلا و ئەندامێکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان بوو کە لە نێوان ساڵانی ١٩٩٩ ھەتا ٢٠٠٧ دەستیکرد بە خەباتی چەکدارانە دژ بە حکۆمەتەکانی تورکیا و ئێران و بە دەستی حکۆمەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر کرا و لەسێدارە درا. ئەو یەکەمین ئەندامی پژاک بوو کە لەسێدارە درا.[٣]
ژیان
[دەستکاری]حەسەن حیکمەت دەمیر لە ساڵی ١٩٧٢ لە گوندی ھەوەنج لە پارێزگای ڕحا لە باکووری کوردستان لە دایک بوو. لە ساڵی ١٩٩٩ تێکەڵی پارتی کرێکارانی کوردستان بوو و وەکوو گەریلا دەستیکرد بە خەباتی چەکدارانە دژ بە حکۆمەتی تورکیا. بەڵام ھەر لەو کاتە بە دوای سەرھەڵدانی ٢٢ی شوباتی ١٩٩٩ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و کوشتاری خەڵکی کورد، ڕووی کرد بە ئەو ناوچەیە لە کوردستان و دواتر وەکوو ئەندامێکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان دەستیکرد بە خەباتی چەکدارانە دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران.[٢]
دەستبەسەرکردن و ئەشکەنجە
[دەستکاری]حەسەن حیکمەت دەمیر لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر کرا و لەبەری ئازار و ئەشکەنجەدا کەوت. جگە لە ئەشکەنجە، لە کاتی بەندیکران لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ناخۆش کەوت و بۆ چارەسەری و لە باتی دەرمان لاقێکی حەسەن حیکمەت دەمیر دەبڕدرێتەوە.[٢]
لە سێدارەدان
[دەستکاری]حەسەن حیکمەت دەمیر لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧ لە بەندیخانەی خۆی لە پارێزگای ورمێ بە دەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسێدارەدرا.[٢][١] ئەو یەکەمین ئەندامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان بوو کە لەسێدارە درا.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک): لێدوانی کۆمیتەی شەھیدان بە بۆنەی شەشەمین ساڵیادی شەھیدبوونی ھەڤال حەسەن حیکمەت دەمیر، نووسراو لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣؛ سەردان لە ٣ی تەممووزی ٢٠٢٣.
- 1 2 3 4 پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک): ھەڤال عەگید حەڕان، پێشەنگی بەرخۆدانی ئاپۆیی له رۆژھەڵاتی کوردستان، نووسراو لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢؛ سەردان لە ٣ی تەممووزی ٢٠٢٣.
- 1 2 ئاژانسی ھەواڵی فرات: پەژاک یادی حەسەن حیکمەت دەمیر یەکەم شەھیدی سێدارەی ئاپۆیی بەرز راگرت، نووسراو لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠؛ سەردان لە ٣ی تەممووزی ٢٠٢٣.
| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |