بۆ ناوەڕۆک بازبدە

حیکایەتەکانی باوکم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

حیکایەتەکانی باوکم ڕۆمانێکی کوردییە لەلایەن فەرهاد پیرباڵ نووسراوە.[١][٢] ڕۆمانەکە لە ساڵی ٢٠٠٧ لەلایەن چاپخانەی بەدرخان بڵاو کراوەتەوە.[٣]

شوێنی ڕووداوەکانی ڕۆمانەکە لە شاری هەولێرە، ساتەوەختی ڕۆمانەکەش بۆ سەرەتاکانی سەددەی بیستەم (١٩٠٠ بۆ ١٩٣٥) دەگەڕێتەوە.[٤] لە پاڵ باسکردنی ژیانی ئاسایی خەڵک، ڕۆمانەکە کاریگەریی دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی عوسمانی، ئیمپراتۆری ڕووسیا و فەڕمانڕەوایی ئینگلیز بەسەر خەڵک و بۆچوونیان پشان دەدات.

چیڕۆک

[دەستکاری]

ڕۆمانەکە بەندە بە پێنج خەونەوە کە تێیدا ژیانی کەسی خەونبینەکە دەگۆڕێت.

خەونی سەهیۆن

[دەستکاری]

سەهیۆن شاگردێکە لە چایخانەکەی مام موراد مھاجیری چایەچی، ئەو بەهۆی بێکەسی و بێشوێنی ئەوا شەوانیش لە چایخانەکە دەمێنێتەوە. شەوێک خەونی ئەوە دەبینێت کە ئەگەر بچێتە شاری ئەسفەهان ئەوا دەگاتە خەون و ئاواتەکانی بە دۆزینەوەی گەنجینەیەکی بەنرخ. دواتر سەهیۆن بڕیاردەدات بەشوێن خەونەکەی بچێت و بەپێ دەچێتە ئەسفەهان.

خەونەکەی شەهابە

[دەستکاری]

شەهابە گۆرانیبێژ، مەقامبێژ و قورئانخوێنی هەولێرە. ئەو لە منداڵییەوە لەلایەن مەلا فەندییەوە گەورە کراوە، هەربۆیە وەک باوکی دەردەکەوێت. لە زۆرێک لە کۆڕ و کۆبوونەوەکانی مەلا فەندی مەقام، گۆرانی و قورئانخوێندنی کردووە.[٥]

کارەکتەرەکان

[دەستکاری]
  • فەرهاد خودی نووسەر خۆیەتی، بەڵام ڕۆمانەکە باس لە سەرەتای سەدەی بیستەم دەکات ئەمەش لەوکاتەی نووسەر خۆی لە ١٩٦١ لەدایکبووە.
  • پیرباڵ باوکی فەرهادە، لە ڕۆمانەکە بە چاوی هەولێر وەسف کراوە و بەشێکی زۆری گێڕانەوەی ڕۆمانەکە لەسەر قسەی ئەوە.
  • حاجی پوشۆی بازرگان بازرگانێکی دەوڵەمەندە، هاوڕێی پیرباڵە.
  • مام موراد مھاجیری چایەچی خاوەن چایخانەیەکە لە هەولێر کە زۆرێک لە ڕێبواران و ئەو پیاوانەی کە کێشەی خێزانییان هەیە شەوان لە چایخانەیەکەی دەمێننەوە، بەمەش فۆرمێکی هۆتێلیشی وەرگرتووە.
  • سەهیۆن یەکێکە لە شاگردەکانی چایخانەکەی مام موراد
  • مەلا فەندی موفتی هەولێر بووە، هەمیشە دیوەخانەکەی پڕ بووە لە کەسایەتی سیاسیی، ئایینی و پیاوماقوڵانی وڵات.
  • شەهابە گۆرانیبێژ، مەقامبێژ و قورئانخوێنی هەولێر بووە، ئەو لەلای مەلا فەندی گەورە بووە، بەڵام دواتر مەلا فەندی دەبێتە ڕێگر لە گەیشتن بە خۆشەویستەکەی.
  • پورە گولعوزار پووری فەرهاد و خووشکی پیرباڵە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «بنكەی روناكبیریی گەلاوێژ: دەربارە». galawej.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. «فەرهاد پیرباڵ سزا دەدرێت». speemedia.com. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. «ھونەرمەندێکی جوو، ڕەنگدانەوەی لە سێ ڕۆمانی کوردیدا». CHRA.TV. ١ی ئازاری ٢٠٢١. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. «بینینی جۆراوجۆری زمانی لە ڕۆمانی (حیکایەتەکانی باوکم)ی فەرهاد پیرباڵدا». journal.ka.gov.krd. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. Administrator. «دەسماڵەکەی شەهابەی هەولێری بە دەستی ئوم کەلسومەوە... بەکر شوانی». kurdistannet.info (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.