حوسێن ڕەونەقی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سەید حوسێن ڕۆناغی مالیکی[١] (بە ئینگلیزی: Seyed Hossein Ronaghi Malik) (لەدایکبووی ١٤ی تەممووزی ١٣٦٤) چالاکوانی مافی مرۆڤ، چالاکوانی مەدەنی، بلۆگەر، ڕۆژنامەنووس[٢] و زیندانییەکی سیاسی خەڵکی ئێرانە.[٣] ناوبراو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ئامادەیی کارای ھەبووە و پێشینەی گرتن و زیندانیکردنی لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا ھەیە.[٤][٥] ئەو ھەوڵی داوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی سانسۆر لە بواری بەرنامەسازی، دروستکردنی بلۆگ و دابینکردنی زەمینە بۆ تێپەڕاندنی بەربەستی فلتەرکردن[٦] و ھەر لەبەر ئەم ھۆکارەش بۆ ماوەی شەش ساڵ زیندانیی کراوە.[٧][٨][٩] ڕۆناغی لە کاتی ڕاپەڕینی ساڵی ١٤٠١ی ئێران لە ڕۆژی مێھر ٢ دەستبەسەر و دوای ئەشکەنجەدانی لە زیندانی ئێڤین، مانی لە خواردن گرت و ئەمەش بووە ھۆی تێکچوونی بارودۆخی. ڕۆژی ٢٢ی ئەم مانگە، بەرپرسانی زیندانی ئێڤین بانگەشەی ئەوەیان کرد کە حوسێن ڕۆناگییان گواستوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ڕۆژ، کۆمەڵێک کەسیش لە بەرامبەر حاڵەتەکەیدا لەبەردەم نەخۆشخانەکە کۆبوونەوە و دروشمی " مردن بۆ دیکتاتۆر "یان دەوتەوە. ئەفسەرەکان بۆ بڵاوەپێکردنیان تەقەیان کردووە و گازی فرمێسکڕێژیان تەقاندوە.[١٠]

ژیانی تایبەت[دەستکاری]

حوسێن ڕۆناغی لە ١٤ی تەممووزی ١٣٦٤ لە شاری مەلکان لە ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات لەدایکبووە. خوێندکاری نەرمەکاڵای کۆمپیوتەر بووە لە زانکۆی ئاراک ئازاد.[١١]

چالاکییەکان[دەستکاری]

پێش ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران (٢٠٠٨)، حوسێن ڕۆناغی لە ئێران بە ناوی ساختەی بابەک خوڕەمدین بلۆگی دەکرد.[٦] بەرپرسی لێژنەی دژە سانسۆر لە ئێران «بە وەکالەتی ئێران». گرووپەکە لیستی ماڵپەڕەکانی دروست دەکرد بۆ تێپەڕاندنی فلتەرکردن و ناردنی بۆ خەڵک لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە.[١٢]

لە ساڵی ٢٠٠٨ دەستگیرکراوە[دەستکاری]

لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨، حوسێن ڕۆناغی لەگەڵ حەسەن ڕۆناغی مەلەکی برای لە ماڵی باوکی لە شاری مەلەکان لە ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات دەستبەسەر کران. دەستگیرکردنی براکەی بەھۆی فشارەوە بوو لەسەری بۆ دانپێدانان و قبوڵکردنی تۆمەتەکان. ڕۆناگی و براکەی لە زینداندا تووشی فشاری جەستەیی و دەروونی توند کراون بە ڕادەیەک کە بە وتەی بنەماڵەکەی حەسەن ڕۆناگی بەھۆی ئەشکەنجەدان لە پشتی ملی بریندار بووە. براکەی دوای مانگێک بە کەفالەتی ٨٠ ملیۆن تۆمان لە زیندان ئازاد کرا.[١٢][١٣] لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٠٨ ڕۆژنامەی کەیھان ڕاپۆرتێکی لەسەر بڵاوکردەوە و تۆمەتی قورسی خستە پاڵ ئەم بلۆگەرە. لەم ڕاپۆرتەدا تۆمەتبار کراوە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی و پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوە بیانییەکان و وەرگرتنی پارە لەوان.[١٤]بەردەوامی فشارەکان لەسەری لە شانە تاکەکەسیییەکان بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی تەلەڤیزیۆنی وای کرد ڕۆناگی لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٩ مانگرتن لە خواردن بگرێت و بگوازرێتەوە بۆ خانە تاکەکەسییەکە. دوای مانگرتن لە خواردن، دایک و باوکی بۆ بەدواداچوون بۆ بارودۆخی ناوبراو چوونە تاران. بەڵام ھیچ ھەواڵێکیان لەسەر منداڵەکەیان دەست نەکەوت و دەسەڵاتی دادوەریش وەڵامی نەدایەوە. دوای بیستنی وەڵامێکی نەرێنی بۆ کۆبوونەوەی ڕووبەڕوو لە داواکاری گشتی تاران، دایکی حوسێن ڕۆناگی بڕیاریدا لەگەڵ کوڕەکەی پێکەوە مانگرتن لە خواردن بگرێت تا دوای نزیکەی دوو ھەفتە مانگرتنەکەی لە خواردن شکاند.[١٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "پدر حسین ڕونقی: پسرم در زندان از دست میرود، او ڕا آزاد کنید!". کیھان لندن.
  2. ^ "دستگاە قضایی جمھوری اسلامی ابزاری در خدمت سرکوب علییە روزنامەنگاران".[بەستەری مردوو]
  3. ^ "«حسین ڕونقی، فعال حقوق بشر، بازداشت شد»" (بە فارسی). ایندیپندنت فارسی. 2022-02-23.
  4. ^ "اعتراض فعالان ایرانی بە 'ڕبودن' حسین رونقی". ۵ اسفند ۱۴۰۰. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)
  5. ^ "حسین ڕونقی ملکی | دفتر پیگیری وضعیت زندانیان سیاسی". Archived from the original on 13 ژانویە 2012. Retrieved 13 اکتبر 2011. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  6. ^ ئ ا "ملاقات با حسین ڕونقی ملکی". {{cite web}}: Cite has empty unknown parameter: |3= (help)[بەستەری مردوو]
  7. ^ "حسین ڕونقی در «والاستریت ژورنال»: حذف سپاە پاسداران انقلاب اسلامی از فھرست تروریستی خیانت بە مردم ایران است".
  8. ^ "Iran: Drop charges against human rights activist Hossein Ronaghi" (بە ئینگلیزی). ARTICLE 19.
  9. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  10. ^ "نگرانی در مورد شرایط جسمی حسین رونقی؛ مأموران در مقابل بیمارستان دی بە سوی مردم تیراندازی کردند". ۲۳ آبان ۱۴۰۱. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)
  11. ^ "از نبوغ حسین ڕونقی در علوم کامپیوتر چە میدانید؟" (بە فارسی). دروپال. ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  12. ^ ئ ا "از نبوغ حسین ڕونقی در علوم کامپیوتر چە میدانید؟" (بە فارسی). دروپال. ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  13. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  14. ^ "جزئیات تازە از انھدام شبکە سایبری سیا" (بە فارسی). روزنامە کیھان. 24 اسفند 1388. Archived from the original on 11 اکتبر 2011. Retrieved 2022-11-14. {{cite web}}: Check date values in: |date= و |archive-date= (help) ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  15. ^ "حسین رونقی" (بە فارسی). خانە حقوق بشر ایران (ڕھانا). ۲۲ اسفند ۱۳۸۸. Archived from the original on 13 ژانویە 2012. Retrieved 2022-11-14. {{cite web}}: Check date values in: |date= و |archive-date= (help)