جەنگی تەرابلوس (٢٠١٨)
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |

جەنگی تەرابلوس(٢٠١٨) زنجیرەیەکی درێژی مانگێکی پێکدادان بوو لە تەرابلوسی پایتەختی لیبیا و ناوەندی حکوومەتی ویفاقی نیشتمانی، لەکاتی جەنگی ناوخۆی لیبیای دووەم. پێکدادانە سەرەتایییەکان لە سەرەتای ١٣ی ئابەوە دەستیپێکرد[١]،[١] ھەتا ئاگربەست لە ٢٩ی ئاب/١١ی گەلاوێژ،[٢] بەڵام لە ٢٠ی ئەیلوولدا دووبارە چالاک بوونەوە لە درێژەی پێکدادانەکانی ڕۆژی ٣ ی ئەیلوولدا ھەواڵی ئەوە بڵاو بوویەوە کە ٤٠٠ زیندانی لە بەندیخانەی (ئاین زارا) لە ئەنجامی توندوتیژییەکان ڕایانکردووە[٣] UNSMIL بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئیدانەی دوژمنایەتییە نوێکانی کرد و داوای ئاگربەستی دەستبەجێی کرد. لە میانەی پێکدادانەکانی دەوروبەری فڕۆکەخانەو ناو فڕۆکەخانەکە و گەڕەکەکانی باشووری تەرابلوس تووشی زیانی زۆربوونەوە ھەروەھا لە ئەنجامی تۆپبارانەکان زیانیان بە ژێرخانی کارەبا گەیاند. ڕۆژی ٢٥ی ئەیلوول ئاگربەست واژۆکرا، کۆتایی بە شەڕەکە ھات.[٤]
کاردانەوەکان
[دەستکاری]
نەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکان، UNSMIL داوای کردووە کۆتایی بەپێکدادانەکان بێت و ھەروەھا پەیوەستبوون بەئاگربەستەکە
یەکێتیی ئەورووپا: شاندی ئەورووپا بۆ لیبیا ئیدانەی ئەو توندوتیژیانەی کرد، کە لە وتەکەی دا دەڵێن "شاندی یەکێتی ئەوروپا و سەرۆکی مینەرانی یەکێتی ئەوروپا بۆ لیبیا بە توندی ئیدانەی دوایین توندبوونەوەی توندوتیژییەکانی تەرابلوس دەکەن کە بووە ھۆی مردنی ھاوڵاتیانی مەدەنی و برینداربوون و ئاوارەبوونی خەڵک "[٥]
شانشینی یەکگرتوو: لە مانگی ئابدا باڵیۆزی بەریتانیا لە لیبیا فرانک بەیکەر لە تویتەر نووسیویەتی " زۆر نیگەرانە بە پێکدادانەکانی تەرابلوس. ئێمە بانگ لە ھەموو لایەنەکان دەکەین، کە دەست لە کاری سەربازی ھەڵبگرن، خەڵکی سیڤیل بپارێزن، ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بگرن و بۆ ئەوەی دۆخی لیبیا زیاتر خراپتر نەبێت، دیالۆگ بکەن""[٦] لە بەیاننامەیەکی ھاوبەشدا لەگەڵ ئەمریکا، ئیتالیا و فەرەنسا، نیگەرانی خۆیان بۆ بارودۆخەکە و ئەگەری دروست بوونی ناسەقامگیری دەڕبڕی.[٧]
فەڕەنسا: جان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە سزا بەسەر ئەو میلیشیای بسەپێنن کە تێوەگلاوە لەم شەڕە
حکومەتی لیبیای ویفاقی نیشتمانی: لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا سەرۆک فەیز ئەلسەراجی ناسی و بانگەشەی ئەوەی کرد کە لیوای ٧ ھەڵوەشاوەتەوە و داوای ڕێزگرتن لە ئاگربەستی کرد.[٧]
سوپای نیشتمانی لیبیا: خەلیفە حەفتەر سەرۆکی سوپای نیشتمانی لیبیا تۆمەتی پەیوەندی کردن بە میلیشیاکانی تەرابلوسی ڕەتکردەوە.[٨]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 «Libya: Armed groups vie for control in deadly Tripoli clashes». www.aljazeera.com. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «Libya: Ceasefire in force after days of fighting in Tripoli». www.aljazeera.com. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «Hundreds escape jail as fighting rages in Libya's Tripoli - France 24». ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨. لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «Southern Tripoli war is over | The Libya Observer». www.libyaobserver.ly (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «European Union Condemns Violence in Libya's Capital». The Sentinel (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨. لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «International community calls for calm as clashes shake up Libya's capital - The Libya Observer». www.libyaobserver.ly. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تەممووزی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- 1 2 «Dozens dead after days of clashes near Libyan capital - France 24». ٣١ی ئابی ٢٠١٨. لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ Al-awsat، Asharq. «Libya's Haftar: LNA Not Involved in Tripoli Clashes». aawsat.com (بە ئۆكراینی). لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تەممووزی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.