بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جەمیلە عەلەمولھودا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جەمیلە عەلەمولھودا
جەمیلە عەلەمولھودا لە ساڵی ٢٠١٩
ھاوسەری سەرۆک کۆماری ئێران
لە پۆستدا بووە
٣ی ئابی ٢٠٢١ – ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤
سەرۆک کۆمار ئیبراھیم ڕەئیسی
پێشینە ساحەبە ڕۆحانی
پاشینە نەزانراو
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون جەمیلەسادات عەلەمولھودا
نز. ١٩٦٥ (تەمەن ٥٨–٥٩)
مەشھەد، شانشینی ئێران
نەتەوە ئێرانی
ھاوسەر(ەکان) ئیبراھیم ڕەئیسی (ھاوسەرگیری ١٩٨٣؛ ٢٠٢٤)
منداڵ(ەکان) ٢ کچ
پیشە نووسەر، لێکۆڵەر، مامۆستای زانکۆ

جەمیلەسادات عەلەمولھودا (بە فارسی: جمیله‌سادات علم‌الهدی‎؛ لەدایکبووی ١٩٦٥ لە مەشھەد) نووسەر، مامۆستای زانکۆ و لێکۆڵەرێکی ئێرانییە. ئەو لە ساڵی ١٩٨٣ ھەتا ساڵی ٢٠٢٤، ھاوسەری ئیبراھیم ڕەئیسی بوو، کە لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤دا کاتێک ڕەئیسی وەکوو سەرۆک کۆماری ئێران لە سێیەمین ساڵیدا لەسەر کار بوو، لە ڕووداوێکی ئاسمانیدا کوژرا.

ژیانی کەسی[دەستکاری]

جەمیلە عەلەمولھودا کچە گەورەی ئەحمەد عەلەمولھودایە کە پێشنوێژی ھەینیی مەشھەد و نوێنەری ڕێبەری ئێران لە خۆراسانی ڕەزەوییە.[١] ئەو لە ساڵی ١٩٨٣، لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا لەگەڵ ئیبراھیم ڕەئیسی ھاوسەرگیریی کرد.[٢] عەلەمولھودا خاوەنی دوو کچە، کە یەکیان خەریکی خوێندنی دکتۆرای کۆمەڵناسی لە زانکۆی تارانە و ئەوەی تریان بەکالۆریۆسی فیزیکی لە زانکۆی سەنعەتیی شەریف وەرگرتووە.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Fassihi, Farnaz (2021-06-19). "A Roadblock for Iran's President-Elect: He's on the U.S. Sanctions List". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Archived from the original on 2021-06-23. Retrieved 2021-06-22.
  2. ^ "جمیله علم‌الهدی: مخالف حضور رئیسی در دانشگاه بهشتی بودم". IRNA. 10 December 2018. Archived from the original on 24 June 2021. Retrieved 18 June 2021.
  3. ^ "شرح زندگی | سید ابراهیم رئیسی". raisi.ir (بە فارسی). Archived from the original on 2021-06-06. Retrieved 2021-06-06.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]