بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جێسی ئەندەرسن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جێسی ئەندەرسن

جێسی ئەندەرسن (بە ئینگلیزی: Jessie Anderson) کەسایەتییەکی خەیاڵییە لە کۆمیکی مردووی گەڕۆک و زنجیرەکە بە ھەمان ناو، لەلایەن ئەلێکساندرا برێکنریج ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕدرێت. ئەو دانیشتووی ناوچەیەکی سەلامەتە بەناوی ئەلێکساندریا. ئەم کەسایەتییە لەلایەن نووسەر ڕۆبێرت کیرکمان و ھونەرمەند چارلی ئادلاردەوە دروست کراوە، یەکەمجار لە The Walking Dead #72 لە ساڵی ٢٠١٠ دەرکەوت.

لە ھەردوو میدیاکەدا (زنجیرە و کۆمیکەکە) جێسی لە ھاوسەرگیرییەکی ناخۆش و توندوتیژدا لەگەڵ ھاوسەرەکەی پیت و کوڕەکەی ڕۆن (و سام لە زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکەدا) لە ناوچەی سەلامەتی ئەلێکساندریا دەژین. لە کۆتاییدا لەلایەن ڕۆشتووەکانەوە دەخورێت، لەگەڵ سام کوڕە بچووکەکەی، کاتێک کۆمەڵێک لە ڕۆشتووەکان ڕژواتنە ناو ناوچەی ئەلێکساندریا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]