جیۆڤانی شیاپارێلی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جیۆڤانی شیاپارێلی

لەدایکبوون١٤ی ئازاری ١٨٣٥
مەرگ٤ی تەمموزی ١٩١٠ (تەمەن ٧٥ ساڵ)
پیشەزانای فەلەکی
خەڵاتەکان
  • مەدالیای بروس (١٩٠٢)
  • ئەندامێتی بێگانە لە کۆمەڵەی شاهانە (١٨٩٦)
  • مەدالیای کۆتینیۆس (١٨٧٦)
  • مەدالیای زێڕی کۆمەڵەی شاهانەی فەلەکناسی (١٨٧٢)
  • مەدالیای شایستەیی بۆ هونەر و زانستەکان


جیۆڤانی شیاپارێلی (بە ئیتاڵی : Giovanni Schiaparelli ) (١٤ی ئازاری ١٨٣٥ - ٤ی تەمموزی ١٩١٠) فەلەکناسێکی ئیتاڵی بووە. لە زانکۆی تۆرین و ڕوانگەی بەرلین خوێندوویەتی و زیاتر لە چل ساڵ لە ڕوانگەی برێرا کاری کردووە.

دۆزینەوەکانی[دەستکاری]

چاودێری هەندێک تەن لە کۆمەڵەی خۆردا کردووە، هەروەها ناوی دەریا و کیشوەرەکانی ناوە دوای چاودێریکردنی هەسارەی مەریخ. لە سەرەتای ساڵی ١٨٧٧دا، پێی وابوو کە ئەو دیاردانەی بەدی کردووە کە ناوی لێناوە کانالی، چەندین دەیە دوای ئەم دۆزینەوە، دەرکەوت کە تەنیا وەهمێکی بینایی بوون.[١]

لە ٢٦ی نیسانی ١٨٦١: جیۆڤانی دۆزینەوەی گەڕەستێرۆچکەی ٦٩ هێسپێریا ڕاگەیاند.

زانای فەلەکناسی ئیتاڵی جیۆڤانی شیاپارێلی کۆمەڵێک هێڵی دۆزیەوە کە ناوچە تاریکەکانی مەریخ بەیەکەوە دەبەستنەوە. شیاپارێلی ئەم دێڕانەی ناوبردووە "کۆریدۆر"، بەڵام ئەم وشەیە لە ئیتاڵییەوە بۆ ئینگلیزی بە کەناڵ وەرگێڕدراوە. لە ئەنجامی ئەم هەڵەیەدا هەندێک لە زاناکان پێیانوابوو ئەم هێڵانە کەناڵی ئاون کە لەلایەن جۆرێک لە ڕەگەزی مرۆڤەوە دروستکراون. ئێستا فەلەکناسەکان دەزانن کە ئەم کەناڵانە هەرگیز لەسەر مەریخ بوونیان نەبووە.[٢]

لە ساڵی ١٨٧٧ فەلەکناسی ئیتاڵی جیۆڤانی سیپارێلی چاودێری مەریخی کرد کە لە زەوی نزیک دەبێتەوە و پشتڕاستی کردەوە کە کەناڵەکانی بینیوە کە ڕووی مەریخیان داپۆشیوە، ئەم کەناڵانە لە ساڵانی ١٨٧٩ و ١٨٨٢دا بەلای ئەوەوە تەواو ڕاست بوون، ئەمەش ئەگەری ئەوە دەبەخشێت کە لەلایەن خەڵکی مەریخەوە دروستکراون، سیپارێلی ناوی ئەم کەناڵانەی ناوە کەناڵی و دوای ئەوەی نووسینەکانی سیپارێلی وەرگێڕدرانە سەر زمانی ئینگلیزی، ئەم کەناڵانە وای لە فەلەکناسی ئەمریکی پێرسیڤاڵ لۆوێل کرد، لەگەڵ ویلیام پیکەرینگ، ڕوانگەیەک لە ویلایەتی ئەریزۆنا ڕێک بکەن بۆ چاودێریکردنی مەریخ لە کاتی نزیکبوونەوەی لە ساڵی ١٨٩٤. لۆوێل پاشان گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە ئەو قسەیەی کردبووی ڕاستە، تەنانەت شیپارێلی لە ساڵی ١٨٩٥دا کتێبێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا قسەکانی خۆی سەبارەت بە بوونی ژیانی زیرەک لەسەر مەریخ ڕوونکردەوە.[٣]

مردن[دەستکاری]

جیۆڤانی لە ٤ی تەمموزی ١٩١٠ کۆچی دوایی کرد و یەکێک لە کانییەکانی سەر مەریخ بە ناوی ئەوەوە ناونراوە بۆ یادەوەرییەکەی و لە ڕۆمانی دیلەکەی مەریخدا لە نووسینی ئەندی وێردا باسی لێوە کراوە.

سەرچاوە[دەستکاری]

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]