جیمین (گۆرانیبێژ)
جیمین | |
---|---|
박지민 | |
لەدایکبوون | 박지민 ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٥ (تەمەن ٢٩ ساڵ) بوسان |
زانکۆ | |
پیشە | گۆرانیبێژ، سەماکەر، گۆرانینووس |
شێواز | کەی-پۆپ |
وێبگە | https://ibighit.com/bts/eng/discography/jimin/ |
واژوو | |
پارک جی-مین (بە کۆری: 박지민؛ لەدایکبووی ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٥)، بە ناوە ھونەرییەکەی جیمین ناسراوە، گۆرانیبێژ و سەماکارێکی کۆریای باشوورە. لە ساڵی ٢٠١٣ یەکەم دەرکەوتنی وەک ئەندامی گرووپی کوڕانی کۆریای باشوور بی تی ئێس بوو، لەژێر سەرپەرشتی بیگ ھیت ئینتەرتەینمەنت کاردەکات.
ژیانی سەرەتایی و پەروەردە
[دەستکاری]پارک جی مین لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٥ لە ناوچەی گێومجۆنگ لە شاری بوسان لە کۆریای باشوور لەدایکبووە.[١] خێزانە نزیکەکانی بریتین لە دایکی و باوکی و برا بچووکەکەی. کاتێک منداڵ بووە لە قوتابخانەی ھۆدۆنگی سەرەتایی بوسان و قوتابخانەی ناوەندی یۆنسان خوێندوویەتی.[٢][٣] لە قۆناغی ناوەندیدا لە ئەکادیمیای Just Dance خوێندوویەتی و فێری سەمای Popping و Locking بووە.[ژێدەر پێویستە] جیمین پێش ئەوەی ببێتە فێرخواز، لە قوتابخانەی ئامادەیی ھونەری بوسان سەمای ھاوچەرخی خوێندووە و لە بەشی سەمای مۆدێرن خوێندکاری سەرەکی بووە.[٤] دوای ئەوەی مامۆستایەک پێشنیاری کرد کە لەگەڵ کۆمپانیایەکی کات بەسەربردن ئاودیشن بکات، ئەوە بووە ھۆی ئەوەی بچێتە کۆمپانیای بیگ ھیت ئینتەرتەینمەنت.
جیمین لە مانگی ئابی ٢٠٢٠ لە زانکۆی گڵۆباڵ سایبەر دەرچووە، کە پسپۆڕی لە بواری پەخش و کات بەسەربردن بەدەستھێناوە. لە ساڵی ٢٠٢١ەوە لە زانکۆی ئەلیکترۆنی ھانیانگ ناوی تۆمارکردووە، بۆ بەدەستھێنانی ماستەر لە کارگێڕی بازرگانی لە بواری ڕیکلام و میدیادا.[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «[HD테마] 아이돌 대통합 '우정패딩즈'…샤이니 태민-엑소 카이-방탄소년단 지민-워너원 하성운 - 한수지 기자 - 톱스타뉴스». web.archive.org. 2021-02-08. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٨ی شوباتی ٢٠٢١. لە 2022-06-08 ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «[더스타프로필] 방탄소년단 지민 "'런닝맨'에 출연하고 싶어요"». web.archive.org. 2018-10-24. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە 2022-06-08 ھێنراوە.
{{cite web}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی) - ^ 김소영 (2018-05-18). «자신이 졸업한 초·중·고등학교 전부 '폐교'된 방탄소년단 지민». 인사이트 (بە كۆری). لە 2022-06-08 ھێنراوە.
- ^ Herman، Tamar (2017-07-01). «Get to Know BTS: Jimin». Billboard (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە 2022-06-08 ھێنراوە.
- ^ 황혜진. «방탄소년단 측 "RM·슈가·제이홉 지난해 대학원 입학, 지민·뷔 9월 입학 예정"(공식)». n.news.naver.com (بە كۆری). لە 2022-06-08 ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جیمین (گۆرانیبێژ) تێدایە. |
- ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown
- ئەو پەڕانەی ژێدەری ئینگلیزیی ئەمەریکایییان ھەیە (en-us)
- ئەندامەکانی بی تی ئێس
- زیندووان
- کوڕە ئایدڵەکانی کۆریای باشوور
- کوڕە گۆرانیبێژەکانی کۆریای باشوور
- گۆرانیبێژ-نوسەری گۆرانی لە کۆریای باشوور
- گۆرانیبێژانی زمانی ئینگلیزی لە کۆریای باشوور
- گۆرانیبێژانی کۆریای باشوور بە زمانی ژاپۆنی
- گۆرانیبێژەکانی کۆریای باشوور لە سەدەی ٢١ەم
- لەدایکبووانی ١٩٩٥
- میوزیکژەنەکانی بوسان
- براوەکانی خەڵاتی ئێم نێتی مۆسیقا لە ئاسیا