بی تی ئێس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
بی تی ئێس
‘LG Q7 BTS 에디션’ 예약 판매 시작 (42773472410) (cropped).jpg
زانیاریی پشتێنە
چەشنکەی-پۆپ
پۆپ
ھیپ ھۆپ
ئاڕ ئاند بی(R&B)
ساڵانی چالاکبوون٢٠١٣-ئێستا
کۆمپانیاکانی تۆمارکردن
وێبگەbts.ibighit.com
ئەندامانجین
شوگا
جەی ھۆپ
ئاڕ ئێم
جیمین
ڤی
جەنگکوک

بی تی ئێس یان بانگتان بۆیس (بە کۆری:방탄소년단) (بە ئینگلیزی: BTS یان Bangtan Boys) تیپێکی کوڕانە لە کۆریای باشوور پێکھاتووە لە حەفت ئەندام، لە شاری سیئۆل لە ساڵی ٢٠١٣ پێکھاتووە. مەبەست و ناوەڕۆکی گۆرانییەکانیان بەزۆری بریتییە لە بابەتە کۆمەڵایەتییەکان وە باس لە کەسایەتی، پەیوەندییە کەسی و کۆمەڵایەتییەکان، کێشەی قوتابییە ھەرزەکارەکان، خۆشویستنی خودی خۆت، دۆڕان و تاکگەرای دەکات.

گرووپەکە پێکدێت لە چەند ھەرزەکارێک یەکەم ئەلبوومیان دەرکرد بە ناوی ٢ کووڵ ٤ سکووڵ (ساڵی ٢٠١٣) لەڕێگەی کۆمپانیای بیگ ھیت ئینتەرتەینمێنت. دواتر ھەستان بە دەرکردنی چەند مینی ئەلبوومێک لەوانە: جوانترین ساتەکان لە ژیان، بەشی ٢ (ساڵی ٢٠١٥)، جوانترین ساتەکان لە ژیان:گەنج بۆ ھەمیشە (ساڵی ٢٠١٦)، وە باڵەکان (ساڵی ٢٠١٦)، کە بووە ھۆی ئەوەی بۆ یەکەمجار ناویان بچێتە تۆماری بیلبۆرد ٢٠٠ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە یارمەتیدەر بوو بۆ دامەزراندنی ناوبانگی بی تی ئێس وەک گرووپێکی ھۆشیار لەلای کۆمەڵگا. ئەلبوومی باڵەکان بووە یەکەم ئەلبوومی بی تی ئێس کە یەک میلیۆن کۆپی لێ فرۆشرا لە کۆریای باشوور. لەدوای ساڵی ٢٠١٧، گرووپەکە چووە ناو بازاڕی مۆسیقای نێودەوڵەتی، ئەو گرووپە کۆرییە چووە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ژمارەی پێوانیی شکاند لە زۆری فرۆشەکانی، بوونیان بە یەکەم گرووپی کۆریی بە وەرگرتنی بڕوانامە لەلایەن کۆمەڵەی پیشەسازی تۆماری ئەمریکی (RIAA) بە گۆرانی (Mic Drop)

وە لەگەڵ یونسێف کەمپینێکیان بڵاو کردەوە بەناوی داڕێژە:Love Yourself کە بەهۆی ئەم کەمپینەوە بە هەزاران کەس خۆیان دۆزییەوەو هیوایان بۆ ژیان گەڕایەوە. وە ئەلبومێکیان بەم ناوەشەوە بڵاوکردەوت.

هەروەها شوگا کە ڕاپەری گرووپەکەیە بڕە پارەیەکی زۆری تەرخان کرد بۆ تووشبوانی کۆڤید۱۹.

بانگتان سۆنیۆندان گروپێکی مێژوویین نەک لە کۆریا بەڵکو لە هەموو جیهان. ناوبانگی بێسنوور!!

ئەندامەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]