جۆیل شوماخەر
جۆیل شوماخەر | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Joel Schumacher | |
![]() | |
لەدایکبوون | ٢٩ی ئابی ١٩٣٩ نیویۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
مردن | ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ نیویۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | (٨٠ ساڵ ژیاوە)
ناوی کاتی لەدایکبوون | Joel T. Schumacher |
ھۆی مەرگ | شێرپەنجە |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئینگلیزی، زمانی سویدی |
پیشە | سیناریۆنووس، دەرهێنەری فیلم، بەرھەمھێنەری فیلم، costume designer، director |
بواری کار | film direction، سیناریۆ (ھونەر)، بەرهەمھێنانی فیلم |
پەروەردە | University of California, Los Angeles، Parsons School of Design، Fashion Institute of Technology |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٧٢ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ |
ئەندامی حیزبی | حیزبی دیموکرات |
خەڵاتەکان | Q25405526 |
جۆیل شوماخەر (بە ئینگلیزی: Joel Schumacher) (٢٩ی ئابی ١٩٣٩–٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠) دەرھێنەر و نووسەر و بەرھەمھێنەری فیلمی ئەمریکییە، لە ٢٩ی ئابی ١٩٣٩ لە شاری نیویۆرک لەدایکبووە، بە دەرھێنانی فیلمە گەورەکانی وەک کوڕە ونبووەکان لە ساڵی ١٩٨٧، باتمان بۆ ھەمیشە لە ساڵی ١٩٩٥، باتمان و ڕۆبن لە ساڵی ١٩٩٧، و کۆشکی تەلەفۆن لە ساڵی ٢٠٠٢ جگە لە دەیان فیلمی تر. جۆل شوماخەر بەناوبانگە بە فیلمی تاوانکاری، کە لە بەرھەمەکانیدا وێنا کراوە، شوماخەر بە حەزی ھاوکاری لەگەڵ ھەمان ئەکتەرەکان لە زیاتر لە بەرھەمێکدا ناسرابوو، وەک چۆن ھاوکاری ئەستێرەی جۆن دێڵی کردووە لە ٦ بەرھەمدا لەنێوان ساڵانی ١٩٨٣–٢٠٠٩، و ھاوکاری ئەستێرەی ئینگلیزی کیفەر سازەرلاند (ئەستێرەی زنجیرەی ٢٤) لە پێنج بەرھەمدا کردووە لە ماوەی تەمەنی ٢٣ ساڵیدا، و لەگەڵ کیمبارلی سکۆت لە پێنج بەرھەمدا لە نێوان ساڵانی ١٩٩٠–١٩٩٧.[١]