بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جۆن مارستۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جۆن مارستۆن
بە ئینگلیزی: John Marston
ھاوسەرئەبیگەیل مارستۆن
منداڵجاک مارستۆن
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی ئینگلیزی
پیشەمانگاوان، لە یاسا دەرچوو، ڕاوچی خەڵات، ئاژەڵدار، چەک بەدەست
ئافرێنەر
ڕۆڵگێڕڕۆب ویتۆف
دەردەکەوێت لە بەرھەمیڕێد دێد ڕیدێمپشن، ڕێد دێد ڕیدێمپشن: ئەندێد نایگتمێر، ڕێد دێد ڕیدێمپشن: ئەو پیاوەی خەڵکی بلاک واتەرە، ڕێد دێد ڕیدێمپشن ٢
بەرەوپێك هەیەکەسایەتیی یاریزان
ڕۆڵی گێڕانەوەپاڵەوانی چیرۆک

جۆن مارستۆن کارەکتەری خەیاڵی زنجیرە یارییەکانی ڕێد دێدە لە لەلایەن ڕۆکستار گەیمز. ڕۆڵەکە لەلایەن ئەکتەری ناوداری ئەمریکی ڕۆب ویتۆفەوە بووە کە پاڵەوانی سەرەکی یاری ڕێد دێد ڕیدێمپشنە و لە پاکێجی فراوانکردنەکەدا ئامادە بووە کە دواتر لەژێر ناوی ڕێد دێد ڕیدێمپشن: ئەندێد نایگتمێر یاری ڕێد دێد ڕیدێمپشن ٢ کە لە ساڵی ٢٠١٨ بڵاوکرایەوە. جۆن لە ساڵانی گەنجیدا کەسێکی دەرەوەی یاسا بووە لە باندی بەناوبانگی «ڤان دێر لیندی» کە چەندین تاوانی ئەنجامداوە. دوای ڕووخانی باندەکە لە ساڵی ١٨٩٩ دوای ئەوەی چاوی بە فیشەکێک بریندار بوو کە تا کۆتایی تەمەنی لەگەڵیدا مایەوە، ھەوڵیدا ژیانە تاوانکارییەکەی بەجێبھێڵێت و ببێتە ئاژەڵدار و وازی لە ھەڵگرتنی چەک ھێنا بۆ ماوەی ٨ ساڵ. دوای دوانزە ساڵ حەشاردان، سەرەنجام شوێنەکەی دۆزرایەوە و تەرخانکرا بۆ دیوانی لێکۆڵینەوەی پۆلیس، لە ساڵی ١٩١١ ناچار کرا بە دوای سێ ھاوکارەکەی پێشووی باندەکەیدا بگەڕێت و لە بەرامبەر ئازادی خۆی و خێزانەکەیدا کە بە بارمتە گیرابوون لەلایەن حکوومەتەوە.[١] [٢] کارەکتەرەکە پێشوازییەکی باشی لێکرا، زۆرێک لە ڕەخنەگران پێگەیشتن و ئاڵۆزی و نھێنی و ھەوڵەکانی بۆ کەفارەتی ھەڵەکانی وەک خاڵی سەرەکی لەناو یارییەکەدا ھێنایەوە. یەکێک لە وتە بەناوبانگەکانی سەبارەت بە ژیانی دوای جیھانی تاوانکاری.

«خەڵکی شتەکان لەبیر ناکەن، ھیچ شتێک لێ خۆشبوونی نییە»

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Stafford، Patrick (2018-10-22). Polygon (بە ئینگلیزی) https://web.archive.org/web/20190831160653/https://www.polygon.com/red-dead-redemption/2018/10/22/18010610/red-dead-redemption-john-marston-rob-wiethoff-rdr. لە ڕەسەنەکە لە 31 أغسطس 2019 ئەرشیڤ کراوە. لە 2019-11-16 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  2. ^ USATODAY.COM https://web.archive.org/web/20101204182137/http://content.usatoday.com/communities/gamehunters/post/2010/05/red-dead-redemption-qa-with-rockstars-dan-houser-1/1. لە ڕەسەنەکە لە 4 ديسمبر 2010 ئەرشیڤ کراوە. لە 2019-11-16 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)