ڕێد دێد ڕیدێمپشن ٢
Red Dead Redemption 2 | |
---|---|
![]() | |
پەرەپێدەر | Rockstar Studios |
بڵاوکەرەوە | ڕۆکستار گەیمز |
بەرھەمھێنەر | ڕۆب نێڵسن |
شێوەساز | ئیمران سەروەر |
بەرنامەساز | فیل ھوکەر |
ھوونەرمەند | ئاڕن گاڕبت |
نووسەر |
|
ئاوازدانەر | وودی جاکسن |
زنجیرە | Red Dead |
مۆتۆر | RAGE |
سەکۆ | |
بڵاوبوونەوە | ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ |
چەشن | ئاکشن، سەرکێشی |
شێواز | تاکە کەسی، فرە کەسی |
ڕێد دێد ڕیدێمپشن ٢ (بە ئینگلیزی: Red Dead Redemption 2) کایەیەکی ڤیدیۆییی ئاکشن و سەرکێشیی ڕۆژاوایییە کەوا لەلایەن ڕۆکستار گەیمزەوە بەرھەم ھێنراوە. کایەکە لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ کەوتە بازاڕەکانەوە و بۆ ئامێرەکانی پلەی ستەیشن ٤ و ئێکس بۆکس وەن بەردەستە. کایەکە باسی ڕووداوەکانی پێش بەشی یەکەمی کایەی ڕێد دێد ڕیدێمپشن دەکات و سێیەم یارییە لە زنجیرە کایەکانی ڕێد دێد.
ڕووداوەکانی کایەکە لە ساڵی ١٨٩٩ و لە ویلایەتی باشوور و ڕۆژاوای ئەمریکا ڕوودەدەن، کە تێیدا چیڕۆکی یاسادەرچوویەک ئارسەر مۆرگن دەخاتە ڕوو کە ئەندامێکی تاقمی چەتەییی ڤان دێر لیندە. ئارسەر لە سەردەمی کۆتاییھاتنی کاوبۆیەکان و چەتەکانی ڕۆژاوایە و ھەوڵی خۆپاراستن لە حکوومەت و شەڕکردن لەگەڵ تاقمەکانی تر دەدات. بەدەر لەوە چیڕۆکەکە باسی جۆن ماڕستنیش دەکات؛ کەوا کەسایەتیی سەرەکییە لە بەشی یەکەمی کایەی ڕێد دێد ڕیدێمپشن.
کایەکە دەکرێت لە ڕوانگەی کەسی یەکەم و سێیەمەوە کایەی پێبکرێت، و کایەکەر توانای گەڕانی بەنێو جیھانێکی کراوەدا ھەیە. دیارترین شێوازی کایەکە بریتییە لە دزینی بانک، ڕاوکردن، ئەسپ لێخوڕین، قسەکردن لەگەڵ کەسایەتییەکانی ناو کایەکە و بڕیاردان لەسەر ھەڵسەوکەتی کەسایەتییەکەت لەڕێگەی بڕیاری باش و خراپ. یارییەکە لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩ بەشێوەی سەرھێڵ (ئۆنڵاین) بڵاوکرایەوە بەڵام لە دۆخی بێتا، دواتر لە شوباتی ٢٠١٩ بەشێوەی وەشانی تەواویش بڵاوکرایەوە.
کایەکە چاوەڕوانییەکی یەکجار زۆری ھەبوو بەر لەدەرچوونی، و توانی دەیان ڕیکۆردی جیاواز بشکێنێت و بووە دووەم پڕفرۆشترین کایەی مێژوو لەماوەی مانگی یەکەمی بە فرۆشتنی ٢٤ ملیۆن کۆپی و کۆکردنەوەی ٧٢٥ ملیۆن دۆلار. ڕەخنەگران پێشوازییەکی گەرمیان لە کایەکە کرد کەوا ستایشی چیڕۆک، جیھانە کراوەکە، کەسایەتیی کایەکان و وردەکارییەکانی جیھانەکەیان کرد.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Red Dead Redemption 2»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢ی ئابی ٢٠١٩.