جۆرج واشینتگتن کارڤەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جۆرج واشینتگتن کارڤەر
بە ئینگلیزی: George Washington Carver
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ١٨٦٤
Diamond، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
مردن٥ی کانوونی دووەمی ١٩٤٣(١٩٤٣-٠١-٠٥) (٧٩ ساڵ ژیاوە)
Tuskegee, Alabama، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ھۆی مەرگکەمخوێنی
شوێنی ناشتنTuskegee University Campus Cemetery
خزمەکانMoses Carver
زمانەکانی ئاخاوتنئینگلیزی
بواری کارڕوەکناسی، کەڕووناسی، کیمیا، پێداگۆجی
شوێنی کارکردنIowa State University، Tuskegee University
پەروەردەIowa State University
دانیشتوویTuskegee
ئەندامی حیزبیپارتی کۆماری (ویلایەتە یەکگرتووەکان)
نەژادئەفریقییە ئەمریکییەکان
Social classificationenslaved person
ڕووداوە بەرچاوەکانposthumous birth
خەڵاتەکانSpingarn Medal، National Inventors Hall of Fame، honorary doctorate
Interested inڕوەکناسی

جۆرج واشینتگتن کارڤەر (لەدایکبووی ١٨٦٠ەکان[١][٢] – مردووی ٥ی کانونی دووەمی ١٩٤٣) داھێنەر و زانایەکی کشتوکاڵیی ئەمریکی بوو. کارڤەر ھانی چاندنی جۆری دانەوێڵەی دیکەی دا لە بری لۆکە و شێوازی نوێی پەرەپێدا بۆ پاراستنی خۆڵ لە بێپیتبوون. کارڤەر دیارترین زانای ڕەشپێستی سەرەتاکانی سەدەی بیستەم بوو.

لەو کاتەی کە وەک پرۆفیسۆر کاری دەکرد لە پەیمانگای تەسکیجی (Tuskegee Institute)، کارڤەر پەرەی دا بە چەند تەکنیکێکی چاک کردنەوەی خاکی بێپیتبوو بە ھۆی چاندنی لۆکە بە بەردەوامیی. کارڤەر ھانی جوتیارە ھەژارەکانی دا کە دانەوێڵە جێگرەوەکانی وەک پاقلەی سوودانی و پەتاتەی شیرین بچێنن وەک سەرچاوەی خواردنی خۆیان و بۆ بەرەوپێشبردنی بارودۆخی ژیانیان. ٤٤ بڵاوکراوەی کرداریی بۆ جوتیاران ئامادە کرد کە پێکھاتبوو لە ١٠٥ ڕەچەتەی خواردن بەبەکارھێنانی پاقلەی سودانیی. ھەرچەندە چەندەھا ساڵی بەسەربرد لە پەرەپێدان و برەوپێدانی ژمارەیەک بەرھەم کە لە پاقلەی سوودانی دروست کرابوون، ھیچ یەکێک لە بەرھەمەکان لە ڕووی بازرگانییەوە سەرکەوتوو نەبوون.[٣]

جیا لە کارەکانی بۆ بەرەو پێش بردنی ژیانی جوتیاران، ھەروەھا کارڤەر سەرکردەیەک بوو لەبواری پەرەپێدانی ژینگەپارێزیی. کارڤەر ژمارەیەک خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشرا بۆ کارەکانی، لەوانە مەدالیای سپینگەرن (Spingarn Medal) لە لایەن (NAACP). لە سەردەمێکدا کە ڕەگەزپەرستی زۆر بڵاو بوو، ناوبانگی کارڤەر کومەڵگای ڕەشپێستەکانی تێپەڕاندو لەنێو ڕەگەزە جیاوازەکان ناسراوبوو، ھەروەک بەشێوەیەکی بەربڵاو لە ناو کومەڵگای سپیپێستەکانیشدا ناسراو بوو و ستایش دەکرا بۆ دەسکەوتە زۆرەکانی و تواناکانی. لە ساڵی ١٩٤١ گوڤاری تایم (time magazine) نازناوی لییوناردۆی ڕەش (Black Leonardo)ی لە کارڤەر نا.[٤]

سەرەتای ژیان[دەستکاری]

کارڤەر لە کۆیلایەتی دا لەدایک بوو لە نێوان سەرەتاو ناوەڕاستی شەستەکانی سەدەی نوزدەھەم لە شاری دایمۆند گرۆڤ (Diamond Grove) لە ناوچەی نیوتن (Newton) لە نزیک کڕیستاڵ پلەیس (Crystal Place) کە ئێستا بە شاری دایمند میسوری (Diamond Missouri) ناسراوە. ڕۆژی لەدایکبوونی کارڤەر نادیارە و تەنانەت خودی کارڤەریش نەیدەزانی. ھەرچۆنێک بێت لەدایکبوونی کارڤەر پێش کۆتایی ھاتنی کوێلایەتی بوو لە شاری میسوری (Missouri) لە کانوونی دووەمی ساڵی ١٨٦٥ دوای شەڕی ناوخویی ئەمریکا. گەورە (خاوەن) ی کارڤەر، مۆزس کارڤەر (Moses Carver) کوچەرێکی ئەمریکی بەڕەچەڵەک ئەڵمانی بوو. موسس کارڤەر دایک و باوکی جۆرج (کە ناویان ماری و جایڵس (Mary and Giles) بوون) ی لە ٩ تشرینی یەکەمی ساڵی ١٨٥٥ بە ٧٠٠ دولار لە کەسێک بە ناوی ویڵیام پ. مکجینیس (William P. McGinnis) کڕیبوو.[٥]

کاتێک جۆرج تەنھا تەمەنی یەک ھەفتە بوو، خوی و خوشکی و دایکی لە لایەن چەند چەتەیەک (ڕێگر) ی شەو ڕفێندران لە ویلایەتی ئەرکەنساوە (Arkansas). برای جۆرج، جەیمس، لە دەست ڕێگرەکان ڕزگار کراو بردرایە شوێنێکی سەلامەت. چەتەکانکوێلەکانیان فرۆشت لە ویلایەتی کێنتاکی (Kentucky). مۆزس کارڤەر (Moses Carver) جۆن بێنتڵی (John Bentley) بە کرێ گرت بۆ دۆزینەوەیان بەڵام ئەو تەنھا جۆرجی دوزییەوە کە لەوکاتە شیرەخۆرە بوو. مۆزس (Moses) وتووێژی لەگەڵ ڕێگرەکان کرد بۆ دوبارە بەدەست ھێنانەوەی کوڕەکە و ھەروەھا بێنتڵی (Bentley) خەڵات کرد. دوای ھەڵوەشانەوەی سیستەمی کوێلایەتی، مۆزس کارڤەر (Moses Carver) و خێزانەکەی کە ناوی سوزان (Sozan) بوو، جۆرج (George) و براکەیان وەک منداڵی خۆیان بەخێوکرد. ئەوان جۆرجیان ھاندا کە بەردەوام بێت لە بەدواداچوونە ڕوشنبیرییەکانی ھەروەھا فێری خوێندن و نوسینێکی سەرەتایی بوو لە لای پورە سوزان (Aunt Susan).

ڕەشپێستەکان ڕێگەیان پێنەدرابوو کە بچن بۆ قوتابخانەی گشتی لە شاری دایامۆند گرۆڤ (Diamond Grove). بۆیە جۆرج بڕیاریدا کە بچێت بۆ قوتابخانەیەکی ڕەشپێستەکان لە باشوری شاری نیوشو (Neosho) کە ١٠ میل (١٦کیلومەتر) دوور بوو. کاتێک جۆرج گەیشتە شارەکە، بینی کە دەرگای قوتابخانە داخراوە لە شەودا. بۆیە شەوەکەی لە تەوێڵەیەکی نزیک خەوت. بەپێی قسەی خۆی لە بەیانی ڕوژی دواتر ژنێکی میھرەبانی بینی کە ماریا واتکینس (Maria Watkins) بوو. جۆرج ویستی ژورێکی خانووەکەی ئەو بە کرێ بگرێت. کاتێک جۆرج وەک ھەمیشە خۆی بە ماریا ناساند، خۆی بە بەندەی کارڤەر ناساند، بۆیە ماریاش وەڵامی دایەوە کە لە مەودوا ناوی ئەو جۆرج کارڤەرە (واتە کوڕی کارڤەر) نەک کوێلەی کارڤەر. جۆرج ماریا و وتەکانی لا پەسەند بوون، کاتێک وتی تۆ دەبێ ھەموو ئەو شتانە فێر ببی کە لە توانات دایە و دواتر بگەڕێوە و ئەو شتانەی کە فێربوویت بە خەڵکی بگەیەنە. ئەم ئاموژگارییە کاریگەرییەکی زووری لە سەر جۆرج دروست کرد.[٦]

لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا، بەھۆی ئەو حەزەی کە ھەیبوو بو بەشداری کردن لە ئەکادیمیا، جۆرج گواستییەوە بو ماڵێکی تری پەروەردەکردن لە شاری فۆرت سکۆت (Fort Scott) سەر بە ویلایەتی کەنساس (Kansas). بەڵام دوای ئەوەی کە بە چاوی خۆی بینی کەسێکی ڕەش پێست لە لایەن گروپێکی سپی پێستەوە کوژرا، شارەکەی بەجێ ھێشت. جۆرج لە ژمارەیەک قوتابخانە خوێندی بەر لە بەدەست ھێنانی بڕوانامەی دیبلۆم لە قوتابخانەی دواناوەندی مینیاپوڵس (Minneapolis High School) لە شاری مینیاپۆڵس (Minneapolis) سەر بە ویلایەتی کەنساس (Kansas).[٧]

خوێندنی زانکۆ[دەستکاری]

کارڤەر داواکاری پێشکەشی چەندین کوڵێژ کرد پێش ئەوەی قبوڵ بکرێت لە زانکۆی ھایڵەند (Highland University) لە شاری ھایلەند (Highland) لە ویلایەتی کەنساس (Kansas). بەڵام کاتێک کارڤەر گەیشتە ئەوێ بۆ دەستپێکردنی خوێندن، ڕێگەی پێ نەدرا بەشداری بکات بە ھۆی ڕەگەزەکەیەوە کە ڕەشپێست بوو. لە ئابی ١٨٨٦ کارڤەر گەشتی کرد بە شەمەندەفەری بارھەڵگرەوە لەگەڵ جەی. ئێف. بیلەر (J. F. Beeler) لە شاری ھایلەند (Highland) بۆ شاروچکەی ئێدێن (Eden Township) لە ناوچەی نێس (NessCounty) لە ویلایەتی کەنساس (Kansas). کارڤەر کێلگەیەکی حکومی وەرگرت کە داوای کردبوو لە نزیک ناوچەی بیلەر (Beeler) و لەوێ پەیمانگەیەکی بچووکی ڕووەک و گوڵ و شوێنی کۆکردنەوەی زانیاری و کەلوپەلی زەویناسی دامەزراند. کارڤەر بە دەست ١٧ دونم (٦٩٠٠٠ مەتر دووجا) ی لە زەوییەکەی کێڵاو چاندنی تێدا کرد، وەک چاندنی برنج و گەنمەشامی و گەنمەشامی ھیندی و ھەروەھا باخچەیەکی سەوزەشی دروست کرد. ھەروەھا جۆرەھا داری میوەو دارەکانی دارستان و دەوەنەکانی ڕواند. لەو کاتەشدا، پارەی بە دەست دەھێنا لە ڕێگەی ھەندێ کاری تایبەتی وەک گاوانی کردن لەو شارۆچکەیەی کە لێی دەژیا.

لە سەرەتای ساڵی ١٨٨٨ کارڤەر ٣٠٠ دولاری بەدەست ھێنا وەک قەرز لە بانکەکەی شاری نیس (Ness City) بو مەبەستی خوێندن. لە حوزەیراندا کارڤەر ناوچەکەی بەجێ ھێشت. لە ١٨٩٠ کارڤەر دەستی بە خوێندنی ھونەرو پیانۆ کرد لە کوڵێژی سیمپسون (Simpsoncollege) لە شاری ئیندیانوڵا (Indianola) ی سەر بە ویلایەتی ئایەوا (Iowa). مامۆستای وانەی ھونەری کارڤەر کە ناوی ئێتتا بود (Etta Budd) بوو، تواناکانی کارڤەری ناسی بۆ وێنەکێشانی گوڵ و ڕووەکەکان. بۆیە پشتگیری کارڤەری کرد بو خوێندنی ڕووەکزانی (Botany) لە کولێژی کشتوکاڵی ویلایەتی ئایەوا (Iowa State Agricultural College) کە ئێستا ناسراوە بە ئایەوا ستەیت یونیڤێرسیتی (Iowa State University) لە شاری ئەیمس (Ames).[٨]

کارڤەر یەکەم قوتابی ڕەشپێست بوو لە ویلایەتی ئایەوا (Iowa State) کاتیک لە ساڵی ١٨٩١ دەستی بە خوێندن کرد. نامەی بەکالۆریۆسی کارڤەر بو بەدەست ھێنانی بڕوانامەی کشتوکاڵ بە ناونیشانی «ڕووەکەکان دوای گوڕینیان لە لایەن مروڤەوە» بوو، لە ساڵی ١٨٩٤. ھەردووک پرۆفیسۆرانی زانکۆی ئایەوا (Iowa State University) کە ناویان جۆسێف بەد (Joseph Budd) و لوویس پامیل (Louis Pammel) بوون، کارڤەریان ڕازی کرد کە لە ھەمان زانکۆ درێژە بە خوێندنەکەی بدات بۆ بەدەست ھێنانی بڕوانامەی ماستەر. بۆیە کارڤەر لێکوڵینەوە زانستییەکانی خۆی ئەنجام دا لە وێستگەی تاقیکردنەوەی زانستی ئایەوا (Iowa Experiment Station) لە ژێر چاودێری پامێڵ (Pammel) لە ماوەی دوو ساڵەکانی داھاتوودا. کارەکانی کارڤەر لە وێستگەی تاقیکردنەوە زانستییەکان لە بواری زانستی نەخوشییەکانی ڕووەک و زانستی کەڕووەکان سەرەتا بووە ھۆکاری بەدەست ھێنانی ناوو ناوبانگێکی بەرفراوان لەسەر ئاستی نیشتمانی و ھەروەھا ڕێزلێنانی وەک زانایەکی ڕووەکناسیی. کارڤەر بڕوانامەی ماستەری زانستی بەدەست ھێنا لە ساڵی ١٨٩٦. دواتر کارڤەر وانەی وتەوە وەک یەکەم ئەندامی ڕەشپێستی دەستەی زانستی لە ویلایەتی ئایەوا (Iowa).[٩]

سەرەڕای ئەوەی کە جارجار بەدکتۆر ناوی دەھێنرا، لە ڕاستیدا ئەو ھەرگیز بە شێوەیەکی فەرمی بڕوانامەی دکتۆرای بەدەست نەھێناو لە میانەی گفتۆگۆی کەسیی تایبەتی نێوان خۆی و لوویس چ. پامیل (Luis H. Pammel)، ئاماژەی بەوە دابوو کە ئەو نازناوەی کە پێی دراوە تەنھا ھەڵە تێگەیشتنێک بووە بە ھۆی تواناکانی و لێکدانەوەی ئەوان لە سەر بڕوانامەکانی کارڤەر. لە گەڵ ئەوەشدا، ھەردوو کولێژی سیمپسۆن (Simpson College) و زانکۆی سێلما (Selma university) دکتۆرای فەخریان پێبەخشی لە ماوەی ژیانیدا. دواتر لە ساڵی ١٩٩٤ لە لایەن ویلایەتی ئایەوا (Iowa) خەڵاتی دکتۆرای پێبەخشی بەرامبەر میھرەبانی (doctorate of humane letters) لە دوای مردنی.[١٠]

پەیمانگای تەسکیجی[دەستکاری]

لە ساڵی ١٨٩٦ بووکەر تی. واشینتگتن (Booker T. Washington) کە یەکەم سەرۆکی پەیمانگای تەسکیجی (کە ئێستا بۆتە زانکۆی تەسکیجی) بوو، کارڤەری بانگھێشت کرد تاکو ببێتە سەرۆکی بەشی کشتوکاڵی پەیمانگاکە. کارڤەر بۆ ماوەی ٤٧ ساڵ لە پەیمانگاکە وانەی وتەوە و پەرەی بە بەشی کشتوکاڵی دا و کردی بە ناوەندێکی لێکوڵینەوەی زانستی بەھێز و ھەروەھا لەگەڵ دوو سەرۆکی دیکەی کۆلیژەکە لە ماوەی خزمەتکردنەکەی بەردەوام بوو. کارڤەر وانەی ڕێگاکانی چاندنی دانەوێلە بەشێوەی خوڵانەوە یاخود وەرزی دوای یەک (چاندنی زنجیرەیەک لە جۆری جیاوازی دانەوێڵە بە شێوەی وەرزی لە دوای یەک و لە ھەمان شوێن) دەوتەوە و چەندەھا جۆری دانەوێڵەی بازرگانی (کە تایبەت بٶ بەدەست ھێنانی پارە یاخود فروشتن دەچێنرێت) بە جوتیاران ناساند، کە ئەم جۆرە لە دانەوێڵەی بازرگانییە دەبێتە ھۆی بەھێزکردنی خاکی ئەو ناوچانەی کە بە شێوەیەکی بەردەوام کێڵدراون و لۆکەیان تێدا چێندراوە. کارڤەر دەستی کرد بە لێکۆڵینەوە لەسەر بەرھەمە دانەوێڵەیییەکان (chemurgy، بەشێکی کیمیا بو ئامادەکردنی بەرھەمە دەستکردەکان) و ھەروەھا چەندین نەوەی قوتابییە ڕەشپێستەکانی فێری ڕێگاکانی چاندن کرد بۆ پشتبەستن بە خۆیان لە بەدەست ھێنانی پێداویستییەکانیان بە دەستی خۆیان.[١١]

کارڤەر پۆلی خوێندنی مۆبایلی (ئەو پۆلانەی دەتوانرێ بگوازرێنەوە بۆ شوێنی تر) دانا بۆ ئەوەی پەروەردەو خوێندن بۆ جوتیارانیش دابین بکات لە کێڵگەدا. کارڤەر ناوی لەم پۆلە نا جیسەپ واگن (Jesup Wagon) کە ناوی چاکەخوازو پسپۆڕێکی دارایی نیۆیۆرک بوو. ئەم خێرخوازە ناوی تەواوی مۆریس کێچەم جیسەپ (Morris Ketchum Jesup) بوو کە ھاوکاری دارایی بۆ پڕۆژەی پۆلی مۆبایلی بۆ کارڤەر دابین کردبوو.[١٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ The Notable Names Database states around 1860 citing a census report from 1870: "1864 is frequently cited as his birth year, but in the 1870 census form filed by Moses and Susan Carver he is listed as being ten years old." "George Washington Carver, NNDB.
  2. ^ "About GWC: A Tour of His Life". George Washington Carver National Monument. National Park Service. Archived from the original on February 1, 2008. George Washington Carver did not know the exact date of his birth, but he thought it was in January 1864 (some evidence indicates July 1861, but not conclusively). He knew it was sometime before slavery was abolished in Missouri, which occurred in January 1865.
  3. ^ "About GWC: A Tour of His Life". George Washington Carver National Monument. National Park Service. Archived from the original on February 1, 2008. George Washington Carver did not know the exact date of his birth, but he thought it was in January 1864 (some evidence indicates July 1861, but not conclusively). He knew it was sometime before slavery was abolished in Missouri, which occurred in January 1865.
  4. ^ "George Washington Carver".
  5. ^ Linda O. McMurry (1982). George Washington Carver: Scientist and Symbol. New York: Oxford University Press. p. 196. ISBN 978-0-19-503205-5.
  6. ^ Mark D. Hersey, My Work Is That of Conservation: An Environmental Biography of George Washington Carver (2011) online
  7. ^ McMurry (1982), George Washington Carver, pp. 9–10.
  8. ^ Rennert, Richard, ed. (1994), Profiles of Great Black Americans: Pioneers of Discovery, Coretta Scott King (introduction), New York: Chelsea House Publishers, pp. 26–32, ISBN 978-0-7910-2067-8
  9. ^ Kremer, Gary, ed. (2017). George Washington Carver: In His Own Words, Second Edition. Columbia, MO: University of Missouri Press.
  10. ^ "The first Jesup Wagon" ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., George Washington Carver Museum, Tuskegee University Historic Site, National Park Service website.
  11. ^ Education & Science - Notable Sigmas, Phi Beta Sigma Fraternity, Inc. July 23, 2012 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  12. ^ Special History Study from the National Park Service website

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]