جوگرافیای فیمێنیستی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جوگرافیای فیمێنیستی یەکێکی دیکە لە بیرۆکە رادیکاڵەکان کە لە چوارچێوەی جوگرافیا لەم ساڵانەی دواییدا سەری ھەڵداوە فێمینیزمە.

جوگرافیای فێمینیستی گرنگی بەلایەنی پڕاکتیکی دەدات، پرسیاری بنچینەیی لە پەیوەندی لەگەڵ ئۆنتۆلۆجی، ئێپیستێمۆلۆجی، میتۆدۆلۆجی دەپرسێت. لە سەرەتای ساڵانی ١٩٨٠ و ١٩٩٠ رێگەی زانین، پرسین، لێکدانەوە و نووسینیان ھێنایە بەرباس. لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەم بیرۆکە گەیشتن بە یەکسانی بەتایبەت لە روانگەی رەگەزییەوەیە.

جوگرافیای فیمێنیستی ئاماژە بەو رێگایانە دەکات کە لەواندا رەگەزەکان و فەزا جوگرافیاییەکان بەشێوەی دوولایەن دروست دەبن و لەو رێگایانە دەکۆڵێتەوە کە لەناویاندا فەزاکان دەبن بە فەزای تایبەتی رەگەزێک و ھەروەھا رەگەزەکان تایبەتمەندی فەزایی دەگرن. لەلایەکی دیکەوە لەڕووی دەسەڵاتەوە، جوگرافیای فێمێنیستی جەخت لە ناھاوسەنگی لە پێوەندیەکانی دەسەڵات لە کۆمەڵگا دەکات، بەڵام نەک ھەر لە پەیوەندییە باوکسالارەکاندا ھەروەھا لایەنی فێمێنیستی نەک ھەر لێکۆڵینەوە لەو پێوەندییانە، بەڵکو ئەوان دەخاتەژێر پرسیار و گومان.

سەرچاوە[دەستکاری]

http://govarikoch.com/%28A%28JhcpwGIPzwEkAAAANzNjN2JhOGYtMzM5ZC00NTcxLTgzNGMtYjk2ODMwZTY2ZGQ4HuUtct2QN1t3t--PNOVrvuA7ZiA1%29%29/Detail.aspx?id=254&LinkID=3&AspxAutoDetectCookieSupport=1[بەستەری مردوو]