جوودی دێنچ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جوودی دێنچ

دێم جودیت ئولیویا دێنچ (بە ئینگلیزی: Judi Dench) (لەدایکبووی ٩ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٤) شانۆکار و سینەماکاری بەریتانییە.

ژیاننامە[دەستکاری]

جودی دێنچ تێکۆشان خۆی لە ساڵی ١٩٥٧ زایینی، بە کایە لە ڕۆڵی ئوفیلیا لە شانۆنامەی هەملێت دەستپێ کرد. جودی دێنچ بۆ جاری ئەوڵ لە ساڵی ١٩٦٤ زایینی، لە فیلمێک سینەمایی خۆی پیشان دا و بە کایە لە فیلم هێنڕی پەنجەم، شێکسپێری ئەویندار، شوکولات، ئایریس و چەند فیلم لە کۆمەڵی جەیمز باند لە ڕۆڵی "M" ناو و بانگێ دنیایی بەدەست هێنا.[١] هەروەها لە فیلمی غروور و تەعەسۆب کایەی کردووە.

جودی دێنچ لە ساڵی ١٩٧١ زایینی، ژیانی هاوبەشی لەگەل مایکل ویلیامز دەستپێ کردووە. ئاکامی ئەم ژیانە هاوبەشیە کچێکەبە ناو فینتی. هاوسەری لە ساڵی ٢٠٠١ زایینی بە بۆنەی شێرپەنجەی سیی لە تەمەنی ٦٥ ساڵیا کۆچی دوایی کرد.[٢]

بەشێ لە خەڵاتەکان و شانازیەکان[دەستکاری]

ئەو لە ساڵی ١٩٩٨ زایینی، لە لایەن ئیلیزابتی دووهەم شاژنی بریتانیا دیاری سەڵتەنەتی وەرگرت و نازناوی دێم پێ درا کە هاوسەنگە لەگەل نازناوی سێر بۆ ژنانە.[١] جودی دێنچ لە ساڵی ٢٠٠٨ زایینی، بۆ کایە لە ڕۆڵی ئیلیزابتی ئەوەڵ لە فیلمی شێکسپێری ئەویندار، خەڵاتی ئوسکاری باشترین شانۆکاری ڕۆلی ژنی تەواوکەری بەدەست هێنا و هەروەها لە ساڵی ٢٠٠٨ زایینی، بۆ یەک عومر تێکۆشانی هونەری خەڵاتی فیلمی ئورووپای بردەو.[٤]

بەرەندەی بەفتایی باشترین کایەگێڕی ڕۆڵی یەکەمی ژن بۆ فیلمی خاتوو براوان لە ساڵی ١٩٩٧

بەرەندەی بفتایی باشترین کایەگێڕی تەواوکەری ژن بۆ فیلمی شێکسپێری ئەویندار لە ساڵی ١٩٩٨

کاندیدای بفتایی باشترین کایەگێڕی تەواوکەری ژن بۆ فیلمی شوکولات لە ساڵی ٢٠٠٠

بەرەندەی بەفتایی باشترین کایەگێڕی ڕۆڵی یەکەمی ژن بۆ فیلمی ئایریس لە ساڵی ٢٠٠١

کاندیدای بفتایی باشترین کایەگێڕی تەواوکەری ژن بۆ فیلمی The Shipping News لە ساڵی ٢٠٠١

کاندیدای بفتایی باشترین کایەگێڕی ڕۆڵی یەکەمی ژن بۆ فیلمی خاتوو هێندێسۆن پێشکەش دەکات لە ساڵی ٢٠٠٥

سەرچاوەکان[دەستکاری]