جوزێپێ ڤێردی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جوزێپێ فۆرتونینۆ فرانچێسکۆ ڤێردی (بەئیتاڵیی: Giuseppe Verdi، خوێندنەوەی ئیتاڵیی: [dʒuˈzɛppːe ˈverdi];) لەدایکبووی ٩ یان ١٠ ی تشرینی یەکەمی ١٨١٣، کۆچی دوایی کردووە لە ٢٧ ی کانوونی دووەمی ١٩٠١، ئاوازدانەرێکی ئیتاڵیی سەردەمی رۆمانتیک بوو، بەشێوەیەکی سەرەکی لە ئۆپێرادا. یەکێک لە بەکاریگەرترین ئاوازدانەرانی سەدەی ١٩ بوو، کارەکانی بۆ چەندین جار لە ماڵەکانی ئیپێرادا لێدەدرێنەوە لەسەرانسەری جیھاندا، و لەسنووری جۆر و شێوە تێپەڕدەکات، ھەندێک لە پاشبنەماکانی لەمێژەوە وەک رەگ و بنەمای رۆشنبیرییەتی براون، وەکو "La donna è mobile وەرگیراو لە Rigoletto. کارەکانی ھەندێک جار جێی رەخنەبوون بەھۆی بەکارھێنانی تەنھا یەک پلیکانەی مۆزیکیی لەبری زاراوەی کرۆماتیکیی مۆزیکیی، ھەروەھا کارەکانی زۆرتر بەلای میلۆدرامادا دەچوون، کارە رەنگین و زۆر بەرزەکانی ڤیردی پاش سەدە و نیوێک لە درووستبوونیەوە زانران و ناسران.