جاوید کەریم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جاوید کەریم

জাওয়েদ করিম
کەریم لە ئابی ٢٠٠٨
لەدایکبوون (١٩٧٩-١٠-٢٨) ٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٩ (تەمەن ٤٤ ساڵ)
مێرسبێرگ، ساکسۆنی-ئانھاڵت، ڕۆژھەڵاتی ئەڵمانیا (ئەڵمانیای ئێستا)
خوێندنگەزانکۆی ئیڵینۆی لە ئوربانا-شامپەین (بەکالۆریۆس لە زانست)
زانکۆی ستانفۆرد (ماستەر لە زانست)
پیشەئەندازیاری نەرمامێر
ناسراوە بەیەکێک لە دامەزرێنەرانی یووتیووب
بڵاوکەرەوەی یەکەم ڤیدیۆ لە یووتیووب (من لە باخچەی ئاژەڵان)
زانیاریی یووتیووب
کەناڵ
ساڵانی چالاکی
  • ٢٠٠٥–٢٠٠٧
  • ٢٠١٠ (ڤیدیۆکان)
چەشنپەروەردەیی
ژمارەی سەبسکرایبەرەکان١٬٩٧ ملیۆن
کۆی گشتیی ڤیوەکان١٧٢ ملیۆن
١٠٠٬٠٠٠ سەبسکرایبەر ٢٠١٥
١٬٠٠٠٬٠٠٠ سەبسکرایبەر ٢٠٢٠

نوێ کراوەتەوە: ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١
وێبگەjawed.com


جاوید کەریم (بە بەنگالی: জাওয়েদ করিম؛ لەدایکبووی ٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٩) ئەندازیارێکی نەرمامێر و کاربەدەستێکی ئینتەرنێتیی ئەمریکییە. ئەو یەکێکە لە دامەزرێنەرانی یووتیووب و یەکەم کەسە کە ڤیدیۆیەک لە وێبگەکەدا بڵاوبکاتەوە. ئەم ڤیدیۆ سەرەتایییە، بەناوی من لە باخچەی ئاژەڵان و بڵاوکراوەی ٢٤ی نیسانی ٢٠٠٥، ١٧٢ جار بینراوە ھەتا ڕێکەوتی ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (2021-07-18).[١][٢] لەکاتی کارکردنی کەریم لە پەیپاڵ، ئەو شوێنەی کە بە دامەزرێنەرانی ھاوەڵی یووتیووب ستیڤن چێن و چاد ھێڕڵی ئاشنا بوو، زۆرینەی بەشە سەرەکییەکانی نەخشاندبوو وەک سیستەمی دژە قۆڵبڕینی ئینترنێتییە دەستبەجێکەی.

ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]

جاوید کەریم لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٩ لە مێرسبێرگ، ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات لەدایکبووە، بۆ باوکێکی بەنگلادیشی و دایکێکی ئەڵمانی.[٣] باوکی، نایمول کەریم (بە بەنگالی: নাইমুল করিম)، بەنگلادیشییەکی موسڵمانانە کە وەک لێکۆڵەرێک کار دەکات لە 3M، و دایکیشی، کریستین، زانایەکی ئەڵمانی بایۆکیمیایییە لە زانکۆی مینێسۆتا.[٤] ئەو دوو برای بچووکی ھەیە.[٥] خۆی و خێزانەکەی لە سنووری ناوەکی ئەڵمانیا پەڕینەوە لە سەرەتای ١٩٨٠اکان لەبەر زینۆفۆبیا،[تێبینیی ١] [٦] و لە نێوس، ئەڵمانیای ڕۆژاوا گەورەبوو.[تێبینیی ٢] بەھۆی ھەبوونی زینۆفۆبیا لەوێش،[٦] کەریم و خێزانەکەی ڕۆیشتن بۆ سەینت پۆوڵ، مینێسۆتا، لە ١٩٩٢.[٧] لە ١٩٩٧دا، خوێندنی لە دواناوەندی سەینت پۆوڵ تەواوکرد،[٨][٩] و لە زانکۆی ئیڵینۆی لە ئوربانا-شامپەین خوێندی.[٨] دواتر زانکۆی بەجێھێشت پێش تەواوکردنی بۆ ئەوەی ببێتە کارمەندێکی سەرەتایی لە پەیپاڵ؛ ھەرچۆنێک بێت، ئەو بەردەوام بوو لە خولە وانەیەکانی،[٧] و بووە خاوەنی بەکالۆریۆس لە زانستی کۆمپیوتەردا.[١٠] پاشان ماستەرێکی بەدەستھێنا لە زانستی کۆمپیوتەردا لە زانکۆی ستانفۆرد.[١١] بێجگە لە زمانی ئینگلیزی، جاوید بە ئەڵمانی و بەنگالیش دەدوێت.[١٢]

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ زینۆفۆبیا جۆرێكە لە ترس، تێێدا مرۆڤ هەست بە تێكەڵەیەک لە ڕق وترس دەكات بەرامبەر خەڵكی بیانی وبە بەردەوام هەست بە دڵەڕاوكێ وبێ متمانەیی دەكەن بەرامبەر بە پەنابەر
  2. ^ سەرچاوەکان بیروڕایەکی زۆریان ھەیە دەربارەی ساڵی ڕۆیشتنی خێزانەکە لە ئەڵمانیای ڕۆژھەڵاتەوە بۆ ڕۆژاوا. دە نیو یۆرک تایمز دەڵێت کە ١٩٨٠ بووە.[٧] گۆڤاری ستار ویکێند دەڵێت کە لە کۆتاییی ھاوینی ١٩٨١دا بووە.[٨] دای وێڵت دەڵێت کە ١٩٨٢ بووە.[٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ name=CNN Asmelash, Leah (April 23, 2020). "The first ever YouTube video was uploaded 15 years ago today. Here it is". CNN. Archived from the original on April 23, 2020. Retrieved February 12, 2021.
  2. ^ Karim, Jawed (April 23, 2005). "Me at the zoo" (بە ئینگلیزی). YouTube. Retrieved February 12, 2021.
  3. ^ "Big data company Palantir is now officially a public company — and it's one of nearly a dozen major tech firms that can trace its roots to PayPal". Business Insider.
  4. ^ "Jawed Karim, Co-founder of Youtube". Real Leaders (بە ئینگلیزی). April 14, 2018. Retrieved January 26, 2021. ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "Surprise! There's a third YouTube co-founder". USA Today. Retrieved July 22, 2017.
  6. ^ ئ ا ب Keese, Christoph (October 22, 2006). "Sergey Brin und Jawed Karim – zwei Karierren". Die Welt (بە ئەڵمانی). Retrieved August 20, 2017. Der andere heißt Jawed Karim und wurde 1979 in Merseburg/DDR geboren. Sein Vater kam aus Bangladesch, seine Mutter aus dem Harz. Die Karims waren als Ausländer verpönt und wanderten deswegen 1982 in den Westen aus. In Neuss schlug ihnen wieder Fremdenhass entgegen; deshalb zogen sie in die USA
  7. ^ ئ ا ب ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Student Hits Jackpot Again نەدراوە
  8. ^ ئ ا ب Rahman, Muhit (December 8, 2006). "The Greatest Possibilities: The Jawed Karim Story". Star Weekend Magazine. Retrieved August 20, 2017. ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ Christensen, Tesha M. (September 5, 2016). "Year-long events mark Central High School 150th anniversary". Monitor St. Paul. Retrieved August 20, 2017.
  10. ^ "YouTube co-founder to be commencement speaker at Illinois" (Press release). University of Illinois Urbana-Champaign. March 27, 2007. Retrieved August 20, 2017.
  11. ^ "Planet Cardinal". Stanford Magazine. January 2007. ١٤ی ئایاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  12. ^ "::: Star Weekend Magazine :::". archive.thedailystar.net. Retrieved 2021-04-03.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]