جانڤی کاپوور
جانڤی کاپوور | |
---|---|
لەدایکبوون | مومبای, مەهاراشترا, هیندستان | ٦ی ئازاری ١٩٩٧
پیشە | کچە ئەکتەر |
چالاکبوون | ٢٠١٨ - ئێستا |
باوان(ەکان) | سریدێڤی بۆنی کاپوور |
خزمەکان | بڕوانە خێزانی کاپوور |
جانڤی کاپوور (لەدایکبووی ٦ی ئازاری ١٩٩٧) کچەئەکتەری فیلمی هیندییە (بۆلیوود)، کچی خانمەئەکتەری پێشووی بۆلیوود سریدێڤی و بەرهەمهێنەری بۆلیوود بۆنی کاپوورە،[١][٢] یەکەم دەرکەوتنی لەسینەما بۆ فیلمی ترپەی دڵ (Dhadak) دەگەڕێتەوە لەساڵی ٢٠١٨، بەهۆی ئەم فیلمەوە جانڤی کاپوور خەڵاتی باشترین کچەئەکتەر بۆیەکەم دەرکەوتن لە خەڵاتەکانی زی سینێی ٢٠١٩ بەدەستهێنا.
سەرەتای ژیان
[دەستکاری]جانڤی کاپوور لەدایکبووی ٦ی ئازاری ١٩٩٧، لە دایکێکی ئەکتەر سریدێڤی وە باوکێکی بەرهەمهێنەر بۆنی کاپوور. جانڤی خووشکێکی لەخۆی بچووکتری هەیە بەناوی خوشی کاپوور،[٣] هەروەها دوو خووشک و برای زڕیان هەیە بەناوەکانی ئەرجون کاپوور و ئەنوشلا کاپوور.[٤] جانڤی برازای ئەنیل کاپوور[٥] و سەنجای کاپوورە. جانڤی لە مومبای لە قوتابخانەی نێودەوڵەتی دیروبهای ئەمبانی خوێندوویەتی.[٦] بەرلەوەی بێتە بۆلیوود، لە پەیمانگای فیلم و شانۆی لی ستراسبێرگ لە کالیفۆرنیا خوێندویویەتی.[١]
ژیانی کارکردن
[دەستکاری]لەساڵی ٢٠١٨، جانڤی کاپوور بۆیەکەمینجار وەک ئەکتەر لەفیلمی دەرهێنەر شەشەنک کەیتان وە بەرهەمهێنانی کاران جۆهەر دەرکەوت، فیلمەکە بەناوی ترپەی دڵ (dhadak) بوو لەجۆری ڕۆمانسییە، ئیشان خەتەر لەپاڵ جانڤی کاپوور ڕۆڵی سەرەکی لەفیلمەکە گێڕا. فیلمەکە دووبارەی فیلمێکی زمانی ماراتی بوو بەناوی سایرەت، فیلمەکە باس لەژیانی کچێکی دەوڵەمەند دەکات کە ژیانی دەکەوێتە نێو تراژیدیاوە کاتێک لەگەڵ کوڕێکی هەژار دەکەوێتە خۆشەویستییەوە و لەدەست خێزانەکەی ڕادەکەن. فیلەمەکە بەشێوەیەکی گشتی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێشوازی نەرێنی لێکرا.[٧] بەڵام لە ئاستی جیهان توانی ١.١ ملیار ڕووپییە واتە ١١٠ کرۆر کۆبکاتەوە کەئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە لەڕووی بازرگانی و داهاتەوە سەرکەوتووبوو. [٨][٩]ڕەخنەگری سی ئێن ئێن - نیوز١٨، ڕاجیڤ مەسەند ڕەخنەی لەفیلمەکە گرت بەراورد بە فیلمە ئۆرجیناڵەکە کە لەم جارەیان باسی سیستمی چینایەتییان نەکردبوو لە هیند، وە ڕاجیڤ پەسنی کاپووری کرد کە بینەر ناتوانێت چاوی لەسەر هەڵبگرێت کاتێک سەیری فیلمەکە دەکات.[١٠] لەبەرامبەردا ڕەخنەگر م.ڤیتیجاد لە ماڵپەڕی فێرست پۆستدا بیرووڕاکانی لەسەر فیلمەکە بڵاوکردەوە و نووسیوتی کە "جانڤی نەیتوانی کارەکتەرەکە بەتەواوی بەرجەستە بکات".[١١] جانڤی بۆ فیلمی ترپەی دڵ، واتە یەکەم فیلمی توانی خەڵاتی باشترینن کچەئەکتەر بۆیەکەم فیلمی لە خەڵاتەکانی زی سینێ لەساڵی ٢٠١٩ بەدەستبهێنێت.[١٢] لەهەمان ساڵدا، جانڤی بووە نوێنەری بڕاندی جوانکاری نیکا.[١٣]
لە دووەم کاریشیدا، لەگەڵ خانمەدەرهێنەر زۆیا ئەختەر لەساڵی ٢٠٠٢ لەفیلمێکی سێ چیڕۆکی لەبەشەکەی دەرهێنەر زۆیا بەشداربوو، فیلمەکە بەناوی چیڕۆکەکانی تارمایی بوو و تەنیا لە تۆڕی نێتفلێکس پەخشکرا.[١٤] ڕەخنەگر سوبهرا گوپتە لە ئیندیا ئێکسپرێس ڕەخنەی لەفیلمەکە گرت، بەڵام پەسنی ڕۆڵی جانڤی کرد وەک نواندنێکی واقعییانە.[١٥] بڕیارە جانڤی لەفیلمی داهاتووی ڕۆڵی کچێکی فڕۆکەوان لەفیلمی گەنجان سەکسێنا بگێڕێت کە فیلمێکی ژیاننامەییە، هەروەها لەفیلمێکی دیکەش لەگەڵ ئەکتەر ڕاجکومار ڕاو لەجۆری کۆمێدی-ترسناک بەناوی ڕووهی ئەفزانا دەردەکەوێت،[١٦][١٧][١٨] لەفیلمەکە جانڤی دوو ڕۆڵ دەگێڕێت. هەروەها بڕیارە جانڤی لەفیلمی دۆستانا ٢، لەپاڵ هەریەکە لە کارتیک ئاریا و لاکشی لالوانی ڕۆڵبگێڕێت کە فیلمێکی کۆمێدی-ڕۆمانسی دەبێت.[١٩] بڕیاریشە لە ساڵی ٢٠٢١، لەفیلمی تەخت دەربکەوێت کە کاران جۆهەر کاری دەرهێنانی بۆ دەکات و لەفیلمەکە جانڤی ڕۆڵی کچێکی بەندە دەگێڕێت.[٢٠][٢١][٢٢]
فیلمۆگرافی
[دەستکاری]هێمایەک بۆ ئەو فیلمانەی هێشتا نمایشنەکراون |
ساڵ | فیلم | ڕۆڵ | تێبینی |
---|---|---|---|
٢٠١٨ | ترپەی دڵ | پارتەڤی سینگ ڕاتۆر | خەڵاتی باشترین کچەئەکتەری بۆ یەکەم دەرکەوتن بردەوە
لەخەڵاتەکانی زی سینێ ٢٠١٩ |
٢٠٢٠ | چیڕۆکەکانی تارمایی | سەمیرا | فیلمێکی سێ چیڕۆکی تۆڕی نێتفلێکسە؛
لە بەشی دەرهێنەر زۆیا ئەختەر بەشداربوو |
٢٠٢٠ | ئینگلیزی ناوەند | بەکەسایەتی خۆی | دەرکەوتنی تایبەتی لە گۆرانی "Kudi Nu Nachne De"[٢٣] |
٢٠٢٠ | گەنجان سەکسێنا | گەنجان سەکسێنا | قۆناغی دوای بەرهەمهێنان[٢٤] |
٢٠٢٠ | ڕووهی ئەفزانا | ڕووهی ئەرۆرا/ ئەفزانا بێدی | قۆناغی دوای بەرهەمهێنان[١٦] |
٢٠٢٠ | دۆستانا ٢ | نادیار | لەوێنەگرتنە[٢٥] |
٢٠٢١ | تەخت | نادیار |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا «Janhvi Kapoor». The Times of India. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Janhvi Kapoor shares a throwback picture of Boney Kapoor and late Sridevi». Business Standard. ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩.
- ^ Khushi Reveals What Over Protective Dad Boney Kapoor Texted Her Friend Once، ماڵپەڕی ئێن دی تیڤی، لەڕۆژی April 23, 2019 نووسراوە.
- ^ «Arjun Kapoor, Khushi, Anshula come together for father Boney Kapoor at Maidaan mahurat ceremony. See pics». Hindustan Times. ٢٢ی ئابی ٢٠١٩.
- ^ Janhvi Kapoor shares a priceless throwback photo of father Boney Kapoor and uncle Anil Kapoor from the Hum Paanch sets، لە بۆلیوودهەنگاما، ڕۆژی Jan 14, 2020 نووسراوە.
- ^ Janhvi Kapoor To Sara Ali Khan, Star Kids Who Did Their Schooling From Dhirubhai Ambani International School، ماڵپەڕی هەرزندەگی، ڕۆژی ١٢ی ئازاری ٢٠٢٠ هێنراوە.
- ^ «Dhadak: Critics give film thumbs down». Gulf News. 21 July 2018. لە 17 November 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «The Real Winner With Dhadak». Box Office India. ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٨. لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Box Office: Worldwide Collections and Day wise breakup of Dhadak». Bollywood Hungama. لە 2 August 2018 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 5 September 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Masand, Rajeev (٢٠ی تەممووزی ٢٠١٨). «Caste Away». RajeevMasand.com. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Dhadak movie review: Janhvi-Ishaan are so-so in an insipid Sairat remake that is afraid to discuss caste». First Post.
- ^ «Zee Cine Awards full winners list: Ranbir Kapoor and Deepika Padukone win big». India Today. 20 March 2019. لە 25 March 2019 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Girls should be unapologetic about what they want: Janhvi Kapoor». Business Standard. 12 September 2018. لە 17 November 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Farzeen، Sana (31 December 2019). «Janhvi Kapoor: Working with Zoya Akhtar was my biggest takeaway from Ghost Stories». The Indian Express. لە 1 January 2020 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Gupta، Shubhra (31 December 2019). «Ghost Stories review: Where are the scares?». The Indian Express. لە 1 January 2020 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا «Janhvi Kapoor a sincere and hardworking actor: Rajkummar Rao on Rooh-Afza co-star». New Indian Express. July 14, 2019. لە July 25, 2019 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Photo: Janhvi Kapoor's first look as Gunjan Saxena – India's first female combat aviator». The Times of India. ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨.
- ^ «Janhvi Kapoor shooting in Lucknow». The Times of India. 22 February 2019. لە 27 April 2019 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Kartik Aaryan and Janhvi Kapoor in Dostana 2, announces Karan Johar، ماڵپەڕی ئیندیا تودەی، ڕۆژی June 27, 2019 نووسراوە.
- ^ «Janhvi Kapoor preps up for 'Takht'». The Times of India. ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨.
- ^ «Kartik Aaryan and Janhvi Kapoor in Dostana 2, announces Karan Johar». India Today. 27 June 2019. لە 30 June 2019 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Mr Lele gets a release date». Mumbai Mirror. 13 January 2020. لە 13 January 2020 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Angrezi Medium Song Kudi Nu Nachne De: Alia Bhatt, Katrina Kaif And Anushka Sharma Will Set Your Mood For The Week». NDTV. ٤ی ئازاری ٢٠٢٠. لە ٥ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Janhvi Kapoor to gain weight for Kargil Girl after losing 10 kg for RoohiAfza». India Today. ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٩.
- ^ «Janhvi Kapoor kicks off Dostana 2 shoot in Amritsar with lassi and a visit to Golden Temple». Hindustan Times. ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩. لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکانن
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جانڤی کاپوور تێدایە. |