جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ١٩٧٨

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ١٩٧٨
وردەکارییەکانی خول
وڵاتی خانەخوێ گانا
ڕۆژانی بەڕێوەچوون5–16 ئازار
ژمارەی بەشداربووان8
ژمارەی یاریگا(لە 2 شاری خانەخوێ)
پلەکانی کۆتایی
قارەمانەکان گانا (جاری 3ەم)
پلەی دووەم ئووگاندا
پلەی سێیەم نێجیریا
پلەی چوارەم توونس
ئامارەکانی خول
ژمارەی یارییەکان16
ژمارەی گۆڵەکان38 (2.38 بۆ ھەر کێبەرکێ)
١٩٧٦

جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە ساڵی ١٩٧٨ یازدەھەمین خولی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بوو کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقا ڕێکدەخرێت. لە وڵاتی گانا بەڕێوەچوو.[١]یاساکانی ئەم خولە گۆڕاکاری تێدا کرا، دوای ئەوەی لە خولی پێشوودا کرابووە قۆناغی کۆتایی کۆمەڵەکان، ھەروەک ساڵی ١٩٧٤ ھەشت ھەڵبژاردە بەشداری ئەم خولەی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا کرد و دابەشکران بەسەر دوو کۆمەڵەدا، ھەر کۆمەڵەیەک لە چوار ھەڵبژاردە پێکھاتبوو. یەکەم و دووەمی کۆمەڵەکان گەیشتنە یاریی پێش کۆتایی.[٢]گانا سێیەم پاڵەوانێتی خۆی بەدەستھێنا و لە یاری کۆتاییدا بە ئەنجامی ٢–٠ لە ئووگاندای بردەوە.[٣][٤][٥] کۆتدیڤوار و مالی ھەردووکیان لە قۆناغی دووەمی پاڵاوتنەکان دوورخرانەوە: کۆتدیڤوار بەھۆی بەکارھێنانی بەھۆی بەکارھێنانی یاریزانێکی ناشایستە، ھەروەھا مالی دوای ئەوەی ئاسایشی یاریگا و پۆلیس ھێرشیان کردە سەر ناوبژیوانانی یارییەکە لە کاتی یاری گەڕانەوەدا. لە یاری دیارکردنی پلەی سێیەم یارییەکە ھەڵوەشایەوە، دوای ئەوەی لە خولەکی ٤٢ی یارییەکەدا، تونس یاریگای جێھێشت وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە ناوبژیوان کاتێک ئەنجامەکە یەک یە یەک یەکسان بوونەوە بەرامبەر نێجیریا. بەم ھۆیەوە نێجیر بە ئەنجامی ٢–٠ سەرکەوتنی بەدەستھێنا، تونسیش بۆ ماوەی دوو ساڵ قەدەغەکرا، ڕێگری لێکرا بەشداری لە پاڵەوانێتی داھاتوودا بکات.[٦][٧]

پاڵاوتنەکان[دەستکاری]

تیم شایستە بە… بەشدارییەکانی پێشووی
 گانا میواندارەکان 4 (١٩٦٣، ١٩٦٥، ١٩٦٨، ١٩٧٠)
 مەغریب ھەڵگران 2 (١٩٧٢، ١٩٧٦)
 نێجیریا براوەی قۆناغی دووەم 2 (١٩٦٣, ١٩٧٦)
 ئووگاندا براوەی قۆناغی دووەم 4 (١٩٦٢، ١٩٦٨، ١٩٧٤، ١٩٧٦)
 زامبیا براوەی قۆناغی دووەم 1 (١٩٧٤)
 Upper Volta براوەی قۆناغی دووەم 0 (یەکەم جار)
 کۆنگۆ براوەی قۆناغی دووەم 3 (١٩٦٨ ١٩٧٢, ١٩٧٤)
 توونس براوەی قۆناغی دووەم 3 (١٩٦٢، ١٩٦٣، ١٩٦٥)

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "African Nations Cup 1978". www.rsssf.org. Retrieved 2023-12-29.
  2. ^ "Africa Cup of Nations 1978". www.international-football.net. Retrieved 2023-12-29.
  3. ^ "Ghana - Uganda, Mar 16, 1978 - Africa Cup of Nations - Match sheet". www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-29.
  4. ^ "Afcon 1978 winner Polo: Ghana has lost fear factor in Africa | Goal.com Australia". www.goal.com (بە ئینگلیزی). 2020-11-04. Retrieved 2023-12-29.
  5. ^ "FIFA CAF Africa Cup of Nations Ratings". crankshaw-sports-stats.com. Retrieved 2023-12-29.
  6. ^ Seal, Brian (2013-03-16). "This Day In Football History: 16 March 1978 - The Eagles Of Carthage Get Grounded". This Day In Football History. Retrieved 2023-12-29.
  7. ^ "AFCON 1978: Nigeria beats Tunisia 2-0 to claim AFCON third place". athlet.org. Retrieved 2023-12-29.

داڕێژە:جامی نەتەوەکانی ئەفریقا