جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ١٩٦٣

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جامی نەتەوەکانی ئەفریقا ١٩٦٣
وردەکارییەکانی خول
وڵاتی خانەخوێ گانا
ڕۆژانی بەڕێوەچوون٢٤ی تشرینی دووەم – ١ی کانوونی دووەم
ژمارەی بەشداربووان6
ژمارەی یاریگا(لە 2 شاری خانەخوێ)
پلەکانی کۆتایی
قارەمانەکان گانا (جاری 1ەم)
پلەی دووەم سوودان
پلەی سێیەم United Arab Republic
پلەی چوارەم ئیتیۆپیا
ئامارەکانی خول
ژمارەی یارییەکان8
ژمارەی گۆڵەکان33 (4.13 بۆ ھەر کێبەرکێ)
١٩٦٢

جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە ساڵی ١٩٦٣ چوارەمین خولی جامی نەتەوەکانی ئەفریقایە کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقا ڕێکدەخرێت. لە وڵاتی گانا بەڕێوەچوو.[١]بۆ سێیەمجار لەسەریەک وڵاتی خانەخوێ نازناوی جامی ئەفریقای بەدەستھێنا.[٢] یاسای پاڵەوانێتییەکە گۆڕدرا بۆ دوو کۆمەڵەی کە ھەریەکەیان ٣ ھەڵبژاردە پێکھاتبوو، یەکەمی کۆمەڵەکان دەگەنە یاریی کۆتاییی و دووەمی کۆمەڵەکان یاری پلەی ئۆفی سێیەمیان ئەنجامدا. یارییی کۆتاییی لە ١ی کانوونی دووەمدا لە یاریگای ئاکرا لە نێوان ھەڵبژاردەی گانای وڵاتی خانەخوێ و سوودان بەڕێوەچوو،[٣] لە ئەنجامدا ھەڵبژاردەی گانا بە ٣–٠ یارییەکەی بردەوە و بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا نازناوەکەی بەرزکردەوە.[٤]ئەم پاڵەوانێتییە و خولی پێشوو تاکە پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەفریقایە کە تێکڕای زیاتر لە چوار گۆڵی لە ھەر یارییەکدا تۆمارکراوە.[٥]

پاڵاوتەکان[دەستکاری]

ھەڵبژاردە شایستە بە… یارییەکانی پێشووی پاڵەوانێتی [ئ]
 گانا میواندارەکان 0 (یەکەم جار)
 ئیتیۆپیا ھەڵگران 3 (١٩٥٧، ١٩٥٩، ١٩٦٢)
 United Arab Republic براوەی قۆناغی یەکەم 3 (١٩٥٧، ١٩٥٩، ١٩٦٢)
 سوودان براوەی قۆناغی یەکەم 2 (١٩٥٧، ١٩٥٩)
 توونس براوەی قۆناغی یەکەم 1 (١٩٦٢)
 نێجیریا براوەی قۆناغی یەکەم 0 (یەکەم جار)
تێبینی
  1. ^ Bold indicates champion for that year, Italic indicates host.

شوێنەکان[دەستکاری]

پێشبڕکێکە لە ئاکرا و کوماسی ئەنجامدرا.

ئاکرا کوماسی
یاریگای وەرزشی ئاکرا یاریگای وەرزشی کوماسی
توانای: ٤٠ ھەزار کەس توانای: ٤٠ ھەزار و ٥٠٠ کەس

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "About: 1963 African Cup of Nations". dbpedia.org. Retrieved 2023-12-29.
  2. ^ "Historic: How Black Stars won 1963 AFCON". GhanaWeb (بە ئینگلیزی). 1970-01-01. Retrieved 2023-12-29. ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "FIFA CAF Africa Cup of Nations Ratings". crankshaw-sports-stats.com. Retrieved 2023-12-29.
  4. ^ "On Dec 1, 1963, The Black Stars won their first Africa Cup of Nations title". Edward A. Ulzen Memorial Foundation (بە ئینگلیزی). 2017-12-04. Retrieved 2023-12-29.
  5. ^ "Story of Africa Cup of Nations - Dailynewsegypt" (بە ئینگلیزی). 2019-03-08. Retrieved 2023-12-29.

داڕێژە:جامی نەتەوەکانی ئەفریقا