ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتیۆپیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتیۆپیا
بەشێکە لەEthiopian Football Federation
وڵاتی وەرزشئەتیۆپیا
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتئەتیۆپیا
ڕاهێنەرAshenafi Bekele، Gebremedhin Haile
کاپتنSaladin Said
یاریگاAddis Ababa Stadium، Bahir Dar Stadium
خاوەنEthiopian Football Federation
وێبگەhttp://theeff.org/en/
کۆدی وڵات لە فیفاETH

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتیۆپیا (بە ئەمھاری: የአትዮጵያ ብሔራዊ እግር ኳስ ቡድን)، نازناوی والیای لێنراوە، نوێنەرایەتی ئیتیۆپیا دەکات لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی پیاوان و لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتیۆپیا، دەستەی بەڕێوەبەری تۆپی پێی ئیتیۆپیا کۆنتڕۆڵ دەکرێت. لە ساڵی ١٩٤٣ەوە کە دامەزراوە، نوێنەرایەتی ئیتیۆپیا دەکات لە پێشبڕکێ ناوچەیی و کیشوەری و نێودەوڵەتییەکان[١][٢]ئیتیۆپیا یەکێک بوو لەو سێ یانەیە (لەگەڵ میسر و سودان) کە بەشدارییان لە یەکەمین جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە ساڵی ١٩٥٧ کرد. لەوێ پلەی دووەمی بەدەستھێنا.[٣] لە ساڵی ١٩٦٢ توانی پێشبڕکێکە بباتەوە، لە ھەمان کاتدا میوانداری پێشبڕکێکە بوو. دوای ٣١ ساڵ دوورکەوتنەوە سەرکەوت بۆ جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠١٣.[١] ئیتیۆپیا نەریتێکی دوور و درێژی تۆپی پێی ھەیە و لە پێشەنگەکانی ڕکابەرییە نێودەوڵەتییەکان بوو لە ئەفریقا، یەکەم یاری نێودەوڵەتی خۆی لە ساڵی ١٩٤٧ ئەنجامدا و بە ئەنجامی ٥–٠ لە سۆمالیلەندی فەرەنسی بردەوە. لە ساڵی ١٩٥٢ پەیوەندی بە فیفا کرد،[١] و یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی یەکێتی تۆپی پێی ئەفریقا لە ساڵی ١٩٥٧[٤][٣] لە ساڵی ١٩٥٩ ئیتیۆپیا بۆیەکەمجار بەشداری یارییەکانی پاڵاوتن بۆ گەیشتن بە جامی جیھانیی فیفای ١٩٦٢ کرد و لە قۆناغی دووەمدا ڕووبەڕووی ئیسرائیل بووەوە. تیپەکە لە ھەردوو یارییەکەدا دۆڕا؛ و بە کۆی گشتی ٢–٤ لە پێشبڕکێکە دەرکرا.[٥]گەورەترین دۆرانی ھەڵبژاردەکە لە مێژوودا بەرامبەر ھەڵبژاردەی عێراق بوو و لە ١٨ی ئابی ١٩٩٢ دوای ئەوەی یارییەکەیان بە ئەنجامی ١٣–٠ دۆڕاند.[٦]

نازناوەکان[دەستکاری]

جامی نەتەوەکانی ئەفریقا : .
پاڵەوانەکان (١): ١٩٦٢
پلەی دووەم (١): ١٩٥٧
پلەی سێیەم (١): ١٩٥٩
پلەی چوارەم (٢): ١٩٦٣, ١٩٦٨
جامی سێکافا : .
پاڵەوانەکان (٤): ١٩٨٧، ٢٠٠١، ٢٠٠٤، ٢٠٠٥
پلەی سێیەم (٢) ٢٠٠٠, ٢٠١٥
پلەی چوارەم (٢) ١٩٩٥, ٢٠١٠

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب "Ethiopia Football Federation Information". FIFA. Archived from the original on 15 June 2007. Retrieved 8 January 2013.
  2. ^ "The FIFA/Coca-Cola World Ranking – African Zone". FIFA.com (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 2 November 2014. Retrieved 18 November 2018.
  3. ^ ئ ا "African Nations Cup 1957 – Details and Scorers". R.S.S.S.F. Archived from the original on 29 September 2022. Retrieved 21 January 2013.
  4. ^ "Ethiopian Football Federation (EFF)". CAF. Archived from the original on 18 January 2013. Retrieved 27 January 2013.
  5. ^ "World Cup 1962 qualifications". RSSSF. Archived from the original on 22 September 2022. Retrieved 13 January 2017.
  6. ^ Strack-Zimmermann, Benjamin. "Iraq vs. Ethiopia". www.national-football-teams.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-28.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]