جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ١٩٥٩

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ١٩٥٩
کأس أمم أفریقیا 1959
وردەکارییەکانی خول
وڵاتی خانەخوێ United Arab Republic
ڕۆژانی بەڕێوەچوون٢٢–٢٩ی ئایار
ژمارەی بەشداربووان3
ژمارەی یاریگا(لە 1 شاری خانەخوێ)
پلەکانی کۆتایی
قارەمانەکان United Arab Republic (جاری 2ەم)
پلەی دووەم سوودان
پلەی سێیەم ئیتیۆپیا
ئامارەکانی خول
ژمارەی یارییەکان3
ژمارەی گۆڵەکان(2.67 بۆ ھەر کێبەرکێ)
١٩٥٧

جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە ساڵی ١٩٥٩ دووەم خولی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بوو، پاڵەوانێتی تۆپی پێی نێوان ھەڵبژاردە نیشتمانییەکانی ئەفریقا، کە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەفریقا (CAF) ڕێکخرابوو. لەلایەن کۆماری عەرەبیی یەکگرتوو کە یەکێتییەکی سەروەری نێوان میسر و سووریایە، میوانداری و سەرکەوتنی بۆ کرا. تەنھا سێ تیم بەشدارییان کرد: کۆماری یەکگرتووی عەرەبی، سوودان، و ئیتیۆپیا. ھەر سێ یارییەکە لە قاھیرە بەڕێوەچوو.[١] شێوازی یارییەکان گۆڕا بۆ کۆمەڵەی گەڕۆک، لە یاری یەکەم ھەڵبژاردەی کۆماری یەکگرتووی عەرەبی بە ئەنجامی ٤–٠ لە ئەسیوپیا بردەوە، و یاری دواتر لە نێوان ھەڵبژاردەی سوودان و ئەسیوپیا ئەنجامدرا ھەڵبژاردەی سوودان ١–٠ یارییەکەی بردەوە. یاریی کۆتایی لە نێوان ھەڵبژاردەی کۆماری یەکگرتووی عەرەبی و سوودان لە ٢٩ی ئایاری ١٩٥٩ لە شاری قاھیرە بەڕێوەچوو، بە ئەنجامی ٢–١ بردەوە کۆماری یەکگرتوو سەرکەوتنی بەدەستھێناو بووە پاڵەوان.[٢][٣]مەحموود جەوھەری کە لە نێوان ساڵانی ١٩٨٨ تا ٢٠٠٢ ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی میسر بوو،[٤] بە تۆمارکردنی ٣ گۆڵ لەم خولەدا بووە گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "African Nations Cup 1959". www.rsssf.org. Retrieved 2023-12-29.
  2. ^ "FlashFootball.com: Africa Cup of Nations 1959 Results". www.flashfootball.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-29.
  3. ^ "Africa Cup of Nations - Matchday overview 1959". www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-29.
  4. ^ "Mahmoud El Gohary - Manager profile". www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-29.
  5. ^ "Arquivo dos Mundiais :: Mahmoud El Gohary". www.arquivodosmundiais.com.br. Retrieved 2023-12-29.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

داڕێژە:جامی نەتەوەکانی ئەفریقا