وتووێژ:تەوەری پارچەڕاستەھێڵ

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەم ناوە چۆن دانراوە؟!--چالاک وتووێژ ‏١٢:٢٦، ٣١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نازانم چۆنیان داناوە، @Calak: وەک ھەموو ناوەکانی تر:| لەتکەری ئەستوونیم ئێستا دیت لە فەرھەنگێکی بیرکاری ئەو چۆنە؟ Şûşe وتووێژ ‏١٣:٢٢، ٣١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە ئینگلیزیدا دەڵێن Perpendicular bisector ئەمە بە فارسی عمودمنصف و بە عەرەبی منصف عمودي. bisector ناوی فاعیلە یانی دەیکاتە دوو بڕ. بەم پێیە دەبێتە دووبڕ. یان دەتوانین بڵێین نیو(ە)بڕ. لە فەرھەنگەکاندا دیومە نیوەر دانراوە ئەمەش نازانم لە کوێوە ھاتووە (نیو + -ەر؟ شتی وا چون دەبێ؟!). لێرەدا پێشگری bi- بە مانای دوو گرنگە. بە عەرەبی و فارسی منصف یانی نیوەکەر نەک لەتکەر. یانی لەتکەر نییە چون دەتوانی چەند لەتی کەی بەڵام لێرەدا دوولەتکردنە. باشە لە کتێبەکانی ئەودیودا بۆ عمود/Perpendicular چی دانراوە؟--چالاک وتووێژ ‏٢١:١٨، ٣١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆ (عەمود) ئەستوون دانراوە لە کتێبەکانی قوتابخانە، بەو ھەوای بێت، لەتکەری گۆشەیش دەبێت بگۆڕین. لە فەرھەنگی تاریق وەیسی بۆ bisector دوونیوکەر ھاتووە.Şûşe وتووێژ ‏٢١:٥٠، ٣١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھەر لە خۆتان دەپرسم دوونیوکردن-مان ھەیە لە کوردیدا؟! کەس ھەیە بڵێ دوونیوی کە؟! یا ھەیە و من نازانم؟! وا بزانم دەڵێن دوولەتی کە. یان نیوەی کە. ئێمە لە کوردیدا نیوکردن-مان نییە ھەتا بڵێین نیوکەر. بەڵێ نیوەکردن ھەیە و لەمەش دەتوانین بڵێین نیوەکەر بەرامبەر بە منصف-ی عەرەبی. بە کورتی یا نیوەکەر یان نیوەبڕ (نیوەر-یشی ھەر نەمان زانی چۆن ڕۆنراوە) یان دوولەتکەر یان دووبڕ.
ئەگەر بۆ عمود ئەستوون دانراوە عمودی دەبێتە ئەستوونی. دەی نازانن بۆ vertical چ دانراوە؟--چالاک وتووێژ ‏١١:٤٦، ١ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Calak: وەکی بزانم ئەویش ھەر ستوونی و ئەستوونی. ئەو دوونیوکەریش گوتم لە کوێ نووسراوە...خۆ من دامنەناوە. جگە لە کتێبەکانی قوتابخانە و یەک دوو فەرھەنگی بیرکاری، من سەرچاوەیەک شک نابەم. کە ئەویش پڕن لە ھەڵە... لە یاسا و ڕێسای ویکیپیدیا سەر دەر ناکەم، ئێمە دەتوانین ناوێک بۆ وتارێک دابنێین کە لە ھیچ شوێنێک نەھاتووە؟ ئەگەر دەتوانین، ئێوە چ بە دروست دەزانن دایبنێن. سپاس:)Şûşe وتووێژ ‏١٣:١٠، ١ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نەخێر، بەپێی وتووێژەکانی Calak خۆی، باوی ڕۆڵ دەگێڕێت. ئەگەر ھەڵەش بێت دەبێت ھەر ئەوە دابنرێت. -- ◂ ئێپین لێدوان ‏١٥:١٣، ١ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من لەگەڵ وشەی ھەڵە نیم ئەویش لە زانستدا کە دەبێ دەقیق بێ! باو بێ و نەبێ ئەگەر ھەڵە بێ بەتایبەت لە زانستدا دەبێ ڕاست بکرێتەوە. بەڵام لەگەڵ وشە داتاشینیش نیم. لە ناو سەرچاوەکاندا ئەگەر شتێکی راست ھەیە با دابنرێ.--چالاک وتووێژ ‏١١:١٩، ٩ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: بۆ دوونیوکردن سەیری فەرھەنگی خاڵ بکە لاپەڕەی ٢١٥. --Aza (لێدوان) ‏١٨:٠٣، ٣ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]