تەواوی مێژوو (پەرتووک)
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
تەواوی مێژوو (بە عەرەبی: الکامل في التاريخ)، پەرتووکێکی مێژوویی کلاسیکی ئیسلامیە کە لەلایەن ئیبن ئەسیری جزریـەوە نوسراوە. [١]لە دەوروبەری ١٢٣١ز/٦٢٨هـ دا تەواوکراوە، یەکێ لە گرنگترین کارە مێژوویە ئیسلامیەکانی دنیایە. ئیبن ئەسیر بۆخۆی هاوسەردەمی سەلاحەدینی ئەیووبی بوە.
ناوەڕۆکی تەواوی مێژوو
[دەستکاری]پەرتووکی تەواوی مێژوو بەپێی بەرگ، ساڵ و یەکە داڕێژراوە.
تەواوی مێژوو پێکدێت لە چەن بەرگێک. هەر بەرگێکی دابەشکراوە بە پێی ڕیزکردنی مێژوویی ڕووداوەکان (کرۆنۆلۆجی) بەپێی ساڵ. بۆ نمونە بەشی "ساڵی یەک و نەوەد و چوارسەد" واتە ٤٩١ بەشێکە لە کتێبەکە. هەموو ساڵێکیش چەن یەکەیەکە، ئەمەیان ئیتر ئەکرێ ساڵەکانی پێش و دوا کەوتبێت. ئەم یەکانە ئەکرێ باسی مردن، لەدایکبوون و جێگرتنەوەی دەوڵەتە گەورەکان بکات بۆ نمونە سەلجوقیە تورکەکان. یەکەکان ڕووداوە گەورە سیاسیەکانیشی تێدا باسکراوە، بۆ نمونە 'فرانک'ەکان یان تەتەرەکان (مەغۆل)، و هەروەها جەنگی گەورەی وەک گوشاردانی قودس (١٠٩٩).
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Al-Athir، Ali ibn (٢٠٠٨). The Chronicle of Ibn al-Athir for the Crusading Period from al-Kamil fi'l-Ta'rikh. London: Ashgate Publishing. ژپنک ٩٧٨-٠٧٥٤٦٦٩٥٢٤.
| ئەم کتێب وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
| ئەم مێژوو وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
| ئەم «ئیسلام» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |