تێسلا سووپەرچارجەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تێسلا سوپەرچارجەر (بە ئینگلیزی: Tesla Supercharger) وێستگەیەکی خێرا بارگاوی کردنەوەی کارەبای ڕاستەوخۆی ٤٨٠ ڤۆڵتە کە لەلایەن کۆمپانیای تێسلای ئەمریکی بەرھەمھێنەری ئۆتۆمۆبیل بۆ ئۆتۆمۆبیلە کارەبایییەکانی پەرەی پێدراوە. تۆڕی وێستگەی بارگاوی کردنەوەی خێرا لەلایەن کۆمپانیای تێسلا لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٢ ناسێندرا. تا مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٨، تۆڕی ئۆتۆمبێلی کارەبایی ١١٤١٤ ژووری تاکەکەسی سوپەرچارجەری لە ١٣٧٥ شوێنی جیھان لەخۆگرتبوو. تێسلا مۆدێل ئێس یەکەم ئۆتۆمبێل بوو کە توانی ئەم تۆڕە بەکاربھێنێت دوای تێسلا مۆدێل ئێکس و تێسلا مۆدێل ٣. ھەر ژوورێکی سوپەرچارجەر پاتری ئۆتۆمبێلی ٤٠٠ ڤۆڵت بارگاوی دەکاتەوە بە ھێزی ١٢٠ کیلۆوات بە کارەبای ڕاستەوخۆ. وێستگەکانی سوپەرچارجەرەکانی تێسلا توانای تا ١٣٥ کیلۆوات کارەبایان ھەیە کە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا دابەشکراوە (بە زۆرترین ھێزی ١٢٠ کیلۆوات بۆ ھەر ئۆتۆمبێلێک).

سەرچاوەکان[دەستکاری]