تیۆرمی جومگە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تیۆرمی جومگە،[١] یان تیۆرمی لاولاوە (بە ئینگلیزی: Hinge theorem) تیۆرمێکە لە ئەندازەی ڕووتەختدا دەڵێت: ئەگەر دوو لای سێگۆشەیەک لەگەڵ دوو لای سێگۆشەیەکی تر جووت بن و گۆشەی نێوان ئەم دوو لایە لە سێگۆشەی یەکەمدا () گەورەتر بێت لە گۆشەی نێوان دوو لاکە لە سێگۆشەی دووھەمدا (). ئەوا لای سێھەمی سێگۆشەی یەکەم (لای بەرامبەر بە گۆشەی نێوان دوو لایەکان ()) گەورەترە لە لای سێھەمی سێگۆشەی دووھەم ().

ئەم تیۆرمە بیست و چوارەمین تیۆرمی توخمەکانی ئیقلیدسە و لەوێدا بەم شێوەیە ھاتووە:

تیۆرمی جومگە — ئەگەر دوو لای سێگۆشەیەک بەپێی ڕیز لەگەڵ دوو لای سێگۆشەیەکی تر جووت بن و گۆشەی نێوان ئەم دوو لایە لە سێگۆشەی یەکەمدا گەورەتر بێت لە گۆشەی نێوان دوو لاکە لە سێگۆشەی دووھەم، ئەوا لای سێھەمی سێگۆشەی یەکەم، گەورەترە لە لای سێھەمی سێگۆشەی دووھەم.

[٢]

پێچەوانە[دەستکاری]

پێچەوانەی ئەم تیۆرمەیش ڕاستە، واتە: ئەگەر دوو لای سێگۆشەیەک جووت بن لەگەڵ دووی لای سێگۆشەیەکی تر، و لای سێھەمی سێگۆشەی یەکەم، گەورەتر بێت لە لای سێھەمی سێگۆشەی دووھەم. ئەوا گۆشەی نێوان دوو لاکە لە سێگۆشەی یەکەمدا، گەورەترە لە گۆشەی نێوان دوو لاکە لە سێگۆشەی دووھەمدا.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ فەرھەنگی بیرکاری نەوزاد عومەر محێدین
  2. ^ Moise, Edwin; Downs, Jr., Floyd (1991). Geometry. Addison-Wesley Publishing Company. p. 233. ISBN 0-201-25335-6.

سەرچاوەکان[دەستکاری]