بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پێککەوتوویی (ئەندازە)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە جووتبوون (ئەندازە)ەوە ڕەوانە کراوە)
دوو شێوەی لای چەپ پێککەوتوون، بەڵام لەگەڵ شێوەی سێھەم لە یەک دەچن شێوەی چوارەم لەگەڵ شێوەکانی تر پێککەوتوو نییە و پێکھاتەیەکی جیاوازی ھەیە.

لە ئەندازەدا دوو شێوەی ھەمان پێکھاتە و ھەمان پێوانەیان ھەیە، پێیان دەڵێن دوو شێوەی پێککەوتوو یان دوو شێوەی جووت.[١] ھەموو شێوە پێککەوتووەکان لە یەک دەچن بەڵام دەشێ دوو یان چەند شێوەی لێکچوو پێککەوتوو بن یان پێککەوتوو نەبن. بە ھێماکانی بیرکاری پێککەوتوویی دوو سێگۆشە وەکوو سێگۆشەی ABC و DEF بەم شێوە دەردەبڕن.

بارەکانی پێککەوتوویی سێگۆشەکان

[دەستکاری]
  1. پێککەوتوویی بە سێ لا (لا لا لا): ئەگەر سێ لای سێگۆشەیەک، جووت بن لەگەڵ سێ لای سێگۆشەیەکی تر، ئەوا دوو سێگۆشەکە جووت دەبن.
  2. پێککەوتوویی بە لا-گۆشە-لا (لا گ لا): ئەگەر دوو لا و گۆشەیەکی نێوانیان لە سێگۆشەیەکدا جووت بن لەگەڵ دوو لا و گۆشەیەکی نێوانیان لە سێگۆشەیەکی تردا، ئەوا دوو سێگۆشەکە جووت دەبن.
  3. پێککەوتوویی بە گۆشە-لا-گۆشە (گ لا گ): ئەگەر دوو گۆشە و لایەکی نێونیان لە سێگۆشەیەک جووت بن لەگەڵ دوو گۆشە و لایەکی نێوانیان لە سێگۆشەیەکی تردا، ئەوا دوو سێگۆشەکە جووت دەبن.

لە سێگۆشەی وەستاودا سەرەڕای ئەم سێ شێوە لەم دوو حاڵەتەدا دوو سێگۆشەی وەستاو جووت دەبن:

  • پێککەوتوویی بە ژێ و لایەک (ژ لا): ئەگەر ژێ و لایەک لە سێگۆشەیەکی وەستاو جووت بن لەگەڵ ژێ و لایەک لە سێگۆشەیەکی وەستاوی تر، ئەوا دوو سێگۆشەکە جووت دەبن.
  • پێککەوتوویی بە ژێ و گۆشەیەکی تیژ (ژ گ): ئەگەر ژێ و گۆشەیەکی تیژ لە سێگۆشەیەکی وەستاو جووت بن لەگەڵ ژێ و گۆشەیەکی تیژ لە سێگۆشەیەکی وەستاوی تردا، ئەوا دوو سێگۆشەکە جووت دەبن.

پەراوێزەکان

[دەستکاری]
  1. ^ بیرکاری بۆ ھەمووان کتێبی قوتابی پۆلی شەشەمی بنەڕەتی

سەرچاوەکان

[دەستکاری]