تیۆرمی بچووکی فێرما

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تیۆرمی بچووکی فێرما (بە ئینگلیزی: Fermat's little theorem) کە بۆ جیاکردنەوە لە دوا تیۆرمی فێرما بەم ناوە ناسراوە، دەڵێت ئەگەر p ژمارەیەکی سەرەتایی و a ژمارەیەکی تەواو بێت، بەو مەرجەی ئەوا .

بە دەستەواژەیەکی تر ئەگەر p ژمارەیەکی سەرەتایی و a ژمارەیەکی تەواو بێت، ئەوا

.

کورتەمێژوو[دەستکاری]

پیێر دێ فێرما سەرەتا لە ١٨ ی تشرینی یەکەمی١٦٤٠ لەگەڵ ھاوڕێکەی فرانکێل بێسی (Frénicle de Bessy) تیۆرمەکەی خستەڕوو.

وەک ھەمیشە فێرما ئەم پێشنیارەی نەسەلماند و تەنیا ڕاستبوونی ئەم پێشنیارەی ڕاگەیاند. سەرەتا لیۆنارد ئۆیلەر لە ساڵی ١٧٣٦ لە وتارێکدا بە ناوی "Theorematum Quorundam ad Numeros Primos Spectantium Demonstratio"، بەڵگەیەکی بۆ سەلماندنی ئەم پێشنیارە خستەڕوو. بەڵام پاشان وا دەرکەوت لە ساڵی ١٦٨٣ لایبنیتس بەڵگەیەکی ھاوشێوە لە دەستنووسێکدا ھێناوەتەوە، کە بڵاوی نەکردووەتەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]