بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تیپی مۆسیقای شنروێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تیپی مۆسیقای شنروێ گرووپێکی مۆسیقیی کوردی بوو کە لە ٢٦ی نیسانی ١٩٧٣ بە ئامانجی پەرەی ھونەر و مۆسیقا و دەوڵەمەندکردنی فۆلکلۆری کوردی لە ھەڵەبجە دامەزرا. ئەم تیپە یەکەمین تیپی مۆسیقای ئەم شارە لە ئەژمار دێ. لە ١٤ی تەممووزی ١٩٧٣ چالاکی گرووپەکە دەست پێ دەکات و لەگەڵ تیپی شانۆی ھەڵەبجە دەردەکەوێت و بۆ ماوەی پێنج شەو، حەوت گۆرانی پێشکەش دەکا، ئەم ئاھەنگە لە ناوچەکانی خورماڵ و پێنجوێن و تەوێڵەیش ئاراستە دەکرێ. لە ساڵی ١٩٧٤ ڕا ئافرەتان بە شێوەی کۆرس یان گۆرانیبێژ ڕۆلێکی بەرچاویان لەو تیپەدا ھەبووە.[١] بۆ ماوەیەک گرووپ لە کار کردن دەوەستێ و ھەندێک لە ئەندامان لەگەڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی بەردەوام دەبنەوە.

ئەندامەکان

[دەستکاری]

دەستەی دامەزرێنەران:

  1. ئازاد ساڵح
  2. ئومید نووری
  3. مستەفا کەماڵ

بەشێک لە ئەندامان:

  1. حیکمەت تۆفیق
  2. ھەڵکەوت محەممەد
  3. عەزیز حەمە کەریم
  4. فواد محەممەد
  5. عەزیز بابان
  6. شازاد نەقشبەندی

بەشێک کۆرسەکان:

  1. بەختیار محەممەد مەحموود
  2. ئیبراھیم شێخ ساحب
  3. کامەران کەماڵ خەفاف
  4. واحید مەلا ئەحمەد
  5. سەرکەوت ئەحمەد مەحموود

بەشێک لە گۆرانیبێژان:

  1. ھوشیار حەمەفەرەج[٢]
  2. محەممەد ئیبراھمیم عەبدول (حەمە قوتو)
  3. ئازاد کەریم (ئازادە ڕەش)[٣]
  4. سیروان عەلی
  5. نجم محەممەد

بەرھەمەکان

[دەستکاری]

ھەندێک لە بەرھەمەکانی تیپی مۆسیقای شنروێ:

  1. شیرین و کابان
  2. شیرین گیان
  3. کاڵێ
  4. کۆچ
  5. دێوانە

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ویدا نەسرەدین: ھونەری من ھەڵقوڵاوی زامە قوڵەکانی ھەڵەبجەیە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، زاری کرمانجی.
  2. ھۆشیار ئەلبومە نوێیەکەی بڵاو دەکاتەوە، ماڵپەڕی خەندان، ١٩ی نیسانی ٢٠١٧ بڵاو کراوەتەوە.
  3. ئازادە ڕەش: بەھۆی بۆچوونی سیاسیمەوە کلیپەکانم پەخش ناکرێت ٤ی تەممووزی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ڕێگای کوردستان، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٥ بڵاو کراوەتەوە.